زیاتر لە ٤ ملیۆن کەس لە عێراق و ھەرێم ڤاکسینیان وەرگرتووە
کوردسات نیوز
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٠٦٧
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە عێراق و ھەرێمی کوردستان چوار ملیۆن و ١٥ ھەزار دۆزی ڤاکسین لە ھەموو جۆرەکانی دابەشکراوە، کە ٥٠٥ ھەزاریان لە ھەرێمی کوردستان بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لە مانگی ئەیلول زۆر خێراتر بووە بەراورد بە مانگی ئابی ڕابردوو، بە جۆرێک لەم مانگەدا ڕۆژانە نزیکەی ١٠٠ ھەزار کەس ڤاکسینەکەی وەرگرتووە، بەڵام لە ڕابردوودا ڕۆژانە ژمارەکە لە نێوان پێنج بۆ حەوت ھەزار کەس بووە، دەشڵێت، ھێشتا بەکارھێنانی ڤاکسین ناچاری نییە و ئارەزوومەندانەیە.