عێراق

 كۆمسیۆن بڵاویكردەوە، دەنگی هەموو وێستگە تانە لێدراوەكان لە پارێزگاكانی عێراقی بە دەستی ژماردنەوەیان بۆ كراوە، ئەنجامەكانیش دەدرێنە دەستەی دادوەی و دواتر كۆمسیۆن دەتوانێت ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكەی 10ی 10 رابگەیەنێت. 
لە پارێزگاكانی عێراق، زیاتر لە 2 هەزار وێستگە تانەیان لێدرابوو، كە زۆرترینیان لە پارێزگای "زیقار" بوو  كە ژمارەیان لەو پارێزگایە 612 وێستگە بوو. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لێکۆڵینەوەکانیان سەبارەت بە شوێنی ھەڵدانی درۆنەکان بۆ ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران دەستپێکردووە، دەزگا ئەمنی و ھەواڵگرییەکان دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی بەڵگەکان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق دووپاتیشیکردۆتەوە کە لە ئێستادا رەوشی ئەمنی ناوچەی سەوز ئارام و سەقامگیرە و ھێزە ئەمنییەکان تەواوی رێکارەکانیان بۆ پاراستنی ئارامی گرتۆتەبەر .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزیری نەوت و بەڕێوبەرایەتی دابەشکردنی سوتەمەنی عێراق ڕەزامەندیداوە بە دابەشکردنی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان. 


بەپێی زانیارییەکان پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین ٢١ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار لیتر نەوت، کە دەکاتە رۆژانە ٢٥٢ ھەزار لیتر، ھەروەھا پارێزگای ھەولێر ١٥ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار لیتر کە رۆژانە ١٨٠ ھەزار لیتر، پارێزگای ھەڵەبجە ٥ ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار لیتر کە رۆژانە بڕی ٣٦ ھەزار لیتر و پارێزگای دھۆکیش ٧ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار کە رۆژانە دەکاتە ١٠٨ ھەزار لیتر نەوتی سپی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کازمی خۆی سەپەرشتی لێکۆڵینەوەکان دەکات و  لە دوای فەرمانەکەشی، ڕاستەوخۆ لیژنەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و ھەموو ئەوانەش کە کەمتەرخەم بوون و ھۆکار بوون بۆ دروستبوونی ئاژاوە لە خۆپیشاندانەکانی بەغداد لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، ھەر بە فەرمانی کازمیش قوربانیانی ڕووداوەکانی ڕۆژی ھەینی قەرەبوو دەکرێنەوە.


دەستەی حەشدی شەعبیش ڕایگەیاندووە، ھیچ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاونەکردووەتەوە لە بارەی ڕووداوەکانی دەوروبەری ناوچەی سەوز، بەڵام لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە پێکھێناوە و بەمنزیکانە ئەنجامەکان ڕادەگەیەنن.


موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدریش بەھۆی ڕووداوەکانەوە کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ بەغداد ھێنا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش نیگەرانیی دەربڕیوە و داوای لە لایەنەکانیش کردووە دان بەخۆدا بگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسیۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی تانەگران و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندکاران، وردبینی دەنگەکانی ئەو وێستگانەی کەرخ و ڕەسافە کۆتایی ھاتووە کە بەڵگەی پێشێلکاری لەسەریان ھەبووە و دواتر ئەنجامی وردبینیەکان دەدرێتە ئەنجومەنی کۆمسیاران، ئەمڕۆش وردبینی لەو وێستگانەی کەرکوک و زیقار و سەڵاحەدین و نەینەوا دەکرێت کە بەڵگەی پێشێلکاری لەسەریان ھەیە بۆ ئەوەی بە تەواوی دۆسیەی تانەی وێستگەکانی ئەو پارێزگایانە دابخرێت.


لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھەژماری دەستی دەنگەکانی سەرجەم ئەو وێستگانە کۆتایھات کە تانەیان لەسەر تۆمار کرابوو، بەڵام دواتر کۆمیسیۆن ماوەی ٣ ڕۆژی دیاریکرد بۆ وردبینیکردن لەو وێستگانەی بەڵگە لەسەر پێشێلکاری تێیاندا تۆمارکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل، ئەندامی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی بۆ سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەکان کۆتایی دێت. 


وتیشی، سکاڵاکان تایبەت بوون بە وێستگەکانی حەوت پارێزگا، تا ئێستا ژماردنەوەی دەستی بۆ پێنج پارێزگا تەواو بووە و یەکشەممەش دوو پارێزگاکەی دیکە تەواو دەبن.


ئەندامەکەی کۆمسیۆن باسی لەوەش کردووە، دوای ژماردنەوەی دەستی، سکاڵا و ئەنجامەکان رەوانەی دادگا دەکەن و پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانی دادگاش ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەندرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەردەوامی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ئەو لایەنانەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن رەتدەکەنەوە، لە بەردەم وەزارەتی پلاندانان گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان روویدا و بەھۆیەوە خۆپیشاندەرێک کوژرا و زیاتر لە ٣٠ خۆپیشاندەری دیکەش برینداربوون.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدادیش ھێزێکی زۆری لە ھەندێک ناوچەی شارەکە بڵاوکردەوە و بەھۆی شەڕە بەردیشەوە ژمارەیەک پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و ھێزی ئەمنی برینداربوون و باری نائاساییش لە ناوچەی سەوز راگەیەنرا، چونکە خۆپیشاندەران ھەوڵیان دا بچنە ناو ناوچەی سەوز، بەڵام بەھۆی زۆری تەقەی ھێزە ئەمنییەکان نەیتوانی و دواتریش بەزۆری ھێز بڵاوەیان پێکرا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری بەردەوامە و لە پارێزگاکانی بەسرە و ئەنبار و کەربەلا و ھەولێر تاقیکردنەوەیان بۆپڕۆسەکە کردووە و لە دھۆکیش ئەنجامی دەدەن. 


وتیشی، وەزارەتی پلاندانان دەیەوێت لە ساڵی ٢٠٢٢ سەرژمێری ئەنجام بدات و مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داھاتوو کۆتا وادە دەبێت. 


وتیشی، داوایان کردووە ١٢٠ ملیار دینار لە بودجەی ساڵی داھاتوودا بۆ پڕۆسەی سەرژمێری تەرخان بکرێت، چونکە پێویستیان بە ١٥٠ ھەزار ئامێر و راھێنان بە بەشداربووان ھەیە. 


عەبدولزەھرە ھنداوی راشیگەیاند، بەھۆی ئەوەی لە بودجەی ئەمساڵی عێراق پارە بۆ سەرژمێری تەرخان نەکرا، نەیانتوانی ئەمساڵ پڕۆسەکە بکەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ئومێدی ھەیە تانەی لایەنە ناڕازییەکان لە بارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بە ھەند وەربگیردرێت و بەم جۆرەش ئەو قەیرانە کۆتایی پێبھێنرێت کە بەھۆی ناکۆکیی لە بارەی ئەنجامەکانەوە سەریھەڵداوە.


مالیکی ئاماژەی بەوەش کردووە، ھەوڵی ئەو لایەنانە ڕەتدەکەنەوە کە دەیانەوێت ناکۆکی و ئاژاوە دروستبکەن و داواش دەکەن پەلە بکرێت لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، تەنها پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان بۆ ئەو سندوقانەی پارێزگای بەسرە ماوە كە تانەیان لەسەرە و سەرجەم پارێزگاكانی تر كۆتایی هاتووە، وتیشی، دوای جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست بۆ ئەو سندوقانەی تانەیان لێدراوە كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنێت و بەپێی زانیارییەكان هیچ گۆرانكارییەك لە ئەنجامی جیاكردنەوەی دەنگەكان رووی نەداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 رێککەوتنی پاریس یەکەمین رێککەوتنی جیھانییە بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ئیمزا کراوە و ئامانج لێی کەمکردنەوەی قەتیسبوونی گەرما و گازە زیانبەخشەکان و دابەزاندنی پلەی گەرمای گۆی زەوییە بۆ کەمتر لە ٢ پلەی سیلیزی، عێراقیش وەک نوێترین وڵات بووە ئەندام لەو رێککەوتنە جیھانییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 سالم عەبادی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، كە زۆرینەی لایەنە سەرەكیەكانی شیعەكانی لەخۆگرتووە، رێككەوتوون و كۆكن لەسەرئەوەی جارێكی تر مستەفا كازمی نەبێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق 
دوای دەست لە كاركێشانەوەی مستەفا كازمی و ناكۆكی زۆر بۆ پڕكردنەوەی جێگاكەی، رۆژی 7ی ئایاری 2020 مستەفا كازمیی تەمەن 54 ساڵ وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستبەكاربوو، پێش ئەوەش بۆ ماوەی سێ ساڵ سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزخانەی عێراق لە کوەیت ڕایگەیاندووە، ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم بڕی ٤٩٠ ملیۆن دۆلاری تر وەک قەرەبوو دراوەتەوە بە کوەیت و لە ھەوڵدان لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا ئەو قەرەبووەی ماوە و بڕەکەی ٦٢٩ ملیۆن دۆلارە ڕادەست بکرێت و دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی ئەو وڵاتە بە یەکجاری دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای کۆتایھاتنی دۆسیەی قەرەبووکردنەوەکە کار بۆ داخستنی سەرجەم دۆسیە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەکرێت.

لە دوای داگیرکردنی کوەیت لە لایەن عێراقەوە لە ساڵی ١٩٩٠ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی عێراقی ناچارکرد ٥٢ ملیار دۆلار قەرەبووی زیانەکانی ئەو وڵاتە بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ٥٪ی داھاتی نەوتی عێراق بۆ قەرەبووەکە دیاریکرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ٤١ خێزان لەناو قەزای بەعقوبە خانوویان بەکرێ بۆ گیراوە و سەرۆک وەزیرانیش بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ کەسوکاری کوژراوەکان و ملیۆنێکیش بۆ خێزانە ئاوارەکان تەرخانکردووە و ٢٢٧ خێزانی ئاوارەش لە بەعقوبە و شارەبان ھاوکارییەکەیان وەرگرتووە.


ڕوونیشیکردووەتەوە، ٣٥ خێزان لە خانەقین و ٧٥ خێزان لە میقدادییە داواکارییان پێشکەشکردووە و لە دوو ڕۆژی داھاتوودا ھاوکارییەکەیان بۆ خەرج دەکرێت، بەو جۆرەش کۆی ئەو خێزانانەی ئاوارەبوون دەگاتە ٣٠٠ خێزان.


ھەفتەی ڕابردوو لە کاردانەوەی پەلامارێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر کارگەیەکی دروستکردنی خەڵوز لە گوندی ڕەشاد و کوشتن و ڕفاندنی ژمارەیەک ھاوڵاتی شیعە مەزھەب، چەکدارانی شیعە ھێرشیانکردەوە سەر گوندی نەھر ئیمامی دراوسێیان کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی سونەیە و دوای کوشتنی چەند کەسێک لە دانیشتوانی گوندەکە، دەیان خێزانیشیان لە ناوچەکە دەرکرد، ئەوەش مەترسی سەرھەڵدانی شەڕی تائیفی لە ناوچەکەدا ھێنایە ئاراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نیبراس ئەبو سودە" وتەبێژی کۆمسیۆنەکە دەڵێت، لە کۆی ٦١٢ وێستگەی تانە لێدراوی پارێزگای "زیقار"، ١٥٠ وێستگە ماون و ئەمڕۆ ژماردنەوەی دەنگەکانیان بۆ دەکرێت، کە زۆرترین تانە لەو پارێزگایە تۆمار کرابوو.


ھەر ئەمڕۆ زیاتر لە ٣٠٠ وێستگە لە پارێزگای "سەڵاحەدین" ژماردنەوەی بۆ دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممەش دەنگەکانی زیاتر لە ١٦٠ وێستگەی پارێزگای "بەسڕە" دەژمێردرێنەوە و پڕۆسەکە کۆتایی دێت. 


"نیبراس ئەبو سودە" ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی دەستەی دادوەری بە ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکان و تەواوی تانەکان دەچێتەوە، ئەنجامی ڕەسمی ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی ١٠ ڕادەگەیەندرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...285286287288289...338