لە زیقار ١٥٠ وێستگە و لە سەڵاحەدین ٣٠٠ وێستگە ژماردنەوەیان بۆ دەکرێت
کوردسات نیوز
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٥٨٠
"نیبراس ئەبو سودە" وتەبێژی کۆمسیۆنەکە دەڵێت، لە کۆی ٦١٢ وێستگەی تانە لێدراوی پارێزگای "زیقار"، ١٥٠ وێستگە ماون و ئەمڕۆ ژماردنەوەی دەنگەکانیان بۆ دەکرێت، کە زۆرترین تانە لەو پارێزگایە تۆمار کرابوو.
ھەر ئەمڕۆ زیاتر لە ٣٠٠ وێستگە لە پارێزگای "سەڵاحەدین" ژماردنەوەی بۆ دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممەش دەنگەکانی زیاتر لە ١٦٠ وێستگەی پارێزگای "بەسڕە" دەژمێردرێنەوە و پڕۆسەکە کۆتایی دێت.
"نیبراس ئەبو سودە" ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی دەستەی دادوەری بە ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکان و تەواوی تانەکان دەچێتەوە، ئەنجامی ڕەسمی ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی ١٠ ڕادەگەیەندرێت.