عێراق

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەفدی یەکێتی لە شاری بەغداد لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە و ئەمڕۆش وەفدەکە کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی ھێنا.


پێشتر خالد شوانی، سەرۆکی وەفدی یەکێتی ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی ئێستا ڕاوێژکارین و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن، کۆبوونەوەی ڕەسمی دەستپێدەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، ئەگەر بە شێوەیەکی تەواو کار لەسەر تانەکان نەکرێت ئەوا بە تەواوی لە پڕۆسەی سیاسیی دەکشێنەوە. وتیشی، بە ھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەن ھیچ لایەنێک ئیرادەی خۆی بسەپێنێت.


عامری ڕۆژی چوارشەممەش ڕەخنەی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان گرت و وتی،  جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بووە بە بڕیار بە دەستی کۆمیسیۆن و ئەمەش لای ئەوان قبوڵکراو نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 دوای ئەوەی دوێنێ تیرۆریستانی داعش لە دەریاچەی عوزێم لە سنوری ئامرلی دوو راوچی ماسییان تیرۆر کرد کە سەر بە عەشیرەتی "عابشلو"ن، ھاوکات تەرمی یەکێک لە راوچییەکان دۆزرایەوە و تەرمی راوچییەکی تر لەناو روبارەکە بێسەروشوێن بوو، ئەمڕۆش کەسوکاری ئەو راوچیە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە چوونەوە ناوچەکە، بەڵام روبەڕووی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بوونەوە و بە قەناس دەستڕێژییان لێکرا و ٢ کەسی تر لەو عەشیرەتە کوژران.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازم سەھر بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی بەنداوەکان لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، تورکیا بە نیازە پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوی جەزیرە جێبەجێ بکات، کە مەترسییەکانی بۆ سەر عێراق زۆر زیاتر دەبن لە مەترسییەکانی بەنداوی ئیڵسۆ بەو پێیەی بەنداوی ئیڵسۆ بۆ بەرھەمھێنانی کارەبایە و ئاوەکەی بەردەدرێتەوە، بەڵام بەنداوی جزیرە بۆ ئاودێرییە و ئەگەر ھەردوو وڵات ڕێککەوتنی لەسەر نەکەن، عێراق بێبەش دەبێت لەو ئاوە کەمەی لە دیجلەوە پێی دەگات.


جەختیشی کردەوە، لایەنی تورکی لە ئێستادا بەدوای سەرچاوەی دارایدا دەگەڕێت بۆ دروستکردنی بەنداوەکە و دڵنییایشیان داوە کە بەنداوەکە کاریگەری لەسەر پشکی ئاوی عێراق نابێت، بەڵام ئەوان ترسیان ھەیە و ھەموو کاتێک لە سیاسەتدا بەڵێنەکان جێبەجێ ناکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی لایەنەکانی شیعە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد لە بارەی ھێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران و کردنە ئامانجی ماڵی سەرۆک وەزیران و ئەنجامی ھەڵبژاردن


لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا چەند خاڵێک ڕاگەیەنران، لەوانە ئیدانەکردنی تاوانی کردنە ئامانجی خۆپیشاندەران و تەواوکردنی لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان و لێپرسینەوە لە تێوەگلاوانی لە تاوانەکە.


ھەروەھا ڕەتکردنەوە و ئیدانەکردنی تاوانی کردنە ئامانجی ماڵی سەرۆک وەزیران و تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و ھاوکاریکردنی تیمی لێکۆڵینەوە و تیمی ھونەری تایبەتمەند بۆ زانینی پاڵنەرەکانی تاوانەکە و پێشکەشکردنی تۆمەتباران بە دادگا.


داواشیانکرد پشێوییەکان کەمبکرێنەوە و ھەڵمەتی میدیایی ڕابگیرێت و ھەموو دیاردەکانی ئیستیفزاز لە شەقامەکان لاببرێن و ئەو مەترسیانەی لای ھاوڵاتیان دروستبووە نەھێڵرێت و پەیامی دڵنیاییان پێبگەیەنرێت.


لە خاڵێکی تریشدا لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی داوایانکردووە، چارەسەری یاسایی بۆ قەیرانی ئەنجامی ھەڵبژاردنی بدۆزرێتەوە و متمانە بە پڕۆسەی ھەڵبژاردن بۆ ھەموو لایەنەکان بگەڕێنرێتەوە و بانگەواز بکرێت بۆ کۆبوونەوەی نیشتمانی بۆ گەڕان بەدوای چارەسەر بۆ ئەو کێشە چەقبەستووە، جەختیشیانکردەوە لەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان لە چوارچێوەیی یاسایی و سیاسی پەیڕەوکراو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جومانە غەلای" وتەبێژی کۆمسیۆنەکە ڕوونی کردەوە، لە ئێستادا وردەکاری لە ئەنجامی تانەکان دەکەن دوای ئەوەی ژماردنەوەی دەستییان بۆ کراوە و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ڕەوانەی دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنەکانی دەکەن.


وتیشی، زۆرینەی ئەنجامەکان ھاوشێوەن و جیاوازی گەورە نەبووە و ھیچ کاریگەرییەک لەسەر ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی ١٠ دروست ناکات. 


لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە، ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی وێستگە تانە لێدراوەکان لە پارێزگاکانی عێراق کۆتایی ھات، کە ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی زیاتر لە ٢ ھەزار وێستگە کرا و لە پارێزگای "زیقار" زۆرترین وێستگە تانەیان لێدرابوو کە ژمارەیان ٦١٢ وێستگە بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی عێراق ھەماھەنگی دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی ئەنجامدەرانی ھێرشەکەی سەر ماڵی "مستەفا کازمی".


"پرایس" ئامادەیی ئەمریکای نیشانداوە بۆ ھەماھەنگی کردن لەگەڵ حکومەتی عێراق، وتیشی لە ھەر کات و شوێنێکدا بیانەوێت، مافی بە ئامانجکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکەی سەر ماڵی "کازمی"یان ھەیە، بەڵام ھێشتا چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکانی لێپرسراوانی عێراقن و لە دانوستان بەردەوام دەبن لەگەڵیاندا.


"پرایس" وتیشی، بەو پێیەی توانای ھێزە عێراقییەکان لە ئاستی پێویستدا نییە، ئامادەن بۆ پێشکەش کردنی ھاوکاری و لەگەڵ حکومەتی عێراق ھەنگاوەکانی داھاتوو دیاری دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ٤ ڕاوچی بۆ ماسیگرتن چوونەتە دەریاچەی عوزێم و لە ناوچەیەک کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ھێزە ئەمنییەکان بووە کەوتوونەتە بۆسەی تیرۆریستانی داعش و دووان لە ڕاوچییەکان کوژران و کە یەکێکیان کارمەندی پۆلیسە و دوانەکە تریش ھەڵھاتوون.


وتیشی، بەھۆی سەختی شوێنەکەوە، ھێزە ئەمنییەکان بە ئۆتۆمبێل نەیانتوانیوە بگەنە شوێنەکە و بڕیارە لە ڕێی ھەلیکۆپتەری سەربازییەوە ھەوڵی دۆزینەوەی تەرمەکان بدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عیسام حسێن" سەرکردە لە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، دوای ڕووداوەکانی پێکدادان لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران و ھێرشکرنە سەر ماڵی "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ خێراتر دەبن، چونکە چەند لایەنێک ھەن دەیانەوێت "عێراق" بەرەو ململانێیەک لە بەرژەوەندی خۆیان پەلکێش بکەن. 


"عیسام حسێن" وتیشی، دانوستانەکان سەبارەت بە پێکھێنانی حکومەت دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای باڵاوە دەستپێدەکەن، لە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا دەبێت سەرۆکەکەی دیاری بکرێت و پاشان دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەت درێژەیان دەبێت. 


ئەو سەرکردەیەی ڕەوتی "سەدر" وتیشی، "موقتەدا سەدر" سەرۆکی ڕەوتەکە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەو کوتلانە کردووە کە دانوستانیان لەگەڵ دەکات و تەنھا ڕاگەیاندنی گەورەترین کوتلە و دیاری کردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ماوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاند، چەند رێگەچارەیەكیان خستووەتە بەردەم"مستەفا كازمی"سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەبارەت بە هۆكاریی گرانبوون و بەرزبوونەوەی نرخی ئارد، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك پێكدەهێنن بۆ چاودێریكردنی نانەواخانە و سەمونخانەكان و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لە رەوشی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی ئارد.
جەختی لەوەشكردۆتەوە، بەرزبونەوەی نرخی ئارد پەیوەندی بە نەبوونی ئارد نییە لە لیستی بەشە خۆراكی هاووڵاتیان ، بەڵكو پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی ئاردی سفری هاوردەكراو هەیە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی فەتلاوی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاندوە، ھێزە ئەمنییەکان بە فەرمانی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردوە، بۆیە کازمی بەرپرسیارە لە کوشتنی خۆپیشاندەران. 


زوحا قەیسەر ئەندامی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش رایگەیاندوە، ھێزە ئەمنییەکان پێشێلکارییەکی مەترسیداریان بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامداوە و تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردوە، بۆیە پێویستە لیژنەیەکی دادوەری سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتن و بریندارکردنی خۆپیشاندەران پێکبھێنرێت.


رۆژی ھەینی، خۆپیشاندانەکانی بەغداد کە دژی ئەنجامی ھەڵبژاردن بەڕێوەچوو، توندوتیژی لێکەوتەوە و دەیان خۆپیشاندەر برینداربون، ئەوەش بە ھۆکارێک ناو دەبرێت بۆ بە ئامانجکردنی ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و پەنجەی تۆمەت بۆ لایەنەکانی سەر بە حەشدی شەعبی رادەکێشرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، قائانی لە بەغداد لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەی گروپە چەکدارە شیعەکانی نزیک ئێران  کۆبوەتەوە .


لەسەرجەم کۆبونەوەکانیشدا گرنگی ھێورکردنەوەی رەوشەکە دوپاتکراوەتەوە و داواشی لە سەرکردەی گروپە چەکدارە شیعەکانی نزیک ئێران کردوە ، ھەڵوێستە توندەکان بەرامبەر کازمی کەمبکەنەوە.


سەردانەکەی قائانی بۆ بەغداد، چەند سەعاتێک لە دوای ھەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی دێت کە گروپە چەکدارە شیعەکانی نزیک ئێران  بە ئەنجامدانی ھێرشەکە تۆمەتبار دەکرێن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زوھەیر ئەعرەجی قائیمقامی موسڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە قۆناغی دووەمدا بینا رووخاوەکان ئاوەدان دەکرێنەوە و شەش پردی نوێ و چەندین بینای تر دروست دەکرێن بۆ پەروەردە و تەندروستی و خزمەتگوزاری، بڕی ١٦٠ ملیار دیناریش بۆ ئەو قۆناغە تەرخان کراوە.


ئەعرەجی راشیگەیاند، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ٥٠٪ی پڕۆژە وێرانکراوەکانی شارەکە گەڕێندراونەتەوە و ھێشتا ٥٠٪ی پڕۆژەکانیش ماون و ھەڵمەتەکانی ئاوەدانکردنەوەش لەو شارە بەردەوام دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە شەش ملیۆن عێراقی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە.


ھەیسەم عوبێدی بەڕێوەبەری بەشی پتەوکردنی تەندروستی و ئەندامی راگەیاندنی پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندوە، تا ئێستا شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە عێراق دەستیپێنەکردوە، بەڵام بە ھۆشداریەوە چاوەڕوانی دەکەن، چونکە مەترسییەکانی ئەو شەپۆلە کە لە چەند وڵاتێک دەستیپێکردوە، لە عێراق بە دور نییە. 


رونیشیکردوەتەوە، تا ئێستاش شەش ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار عێراقی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە، بەڵام ئەو ژمارەیە بەپێی پێویست نییە و ئامانجیان ئەوەیە رێژەی لەسەدا ٧٠ی ھاوڵاتیان ڤاکسین وەربگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راوێژکارەکەی کازمی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، لە کۆی ٥٢ ملیار دۆلار کە بۆ قەرەبوکردنەوەی کوەیت لەسەر  عێراق دیاریکرابوو، تەنھا ٦٠٠ ملیۆن دۆلار ماوە و بۆ دانەوەی ئەو بڕەش، لە بەھای ھەر بەرمیلێک نەوت، رێژەی لە سەدا ٣ی بۆ کوەیت دادەنرێت.


بە وتەی راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دۆسێی قەرەبوکردنەوەی کوەیت لە وەرزی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا بە تەواوی دادەخرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی زانیارییەكان پەلامارەكە بە درۆن كراوەتە سەر ماڵی سەرۆك وەزیرانی عێراق و هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەكانیان بۆ ئاشكراكردنی بەرپرسیارانی پەلامارەكە دەست پێ كردوە.
لە كاردانەوەیەكیشدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەلامارەكەی بە ترسنۆكانە وەسف كردوو دووپاتی كردەوە هیچ زیانێكی بەر نەكەوتوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...284285286287288...338