عێراق

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا دەڵێت، لە قۆناغی داھاتوودا، لەگەڵ دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن، پێویستیان بە کارا کردنەوەی یاسای "ئەمەت لە کوێوە ھێنا؟" دەبێت، دەشڵێت، بۆ سنووردارکردنی گەندەڵی پێویستە ئەو یاسایە، ھەمووان بە بێ جیاوازی بگرێتەوە.
ھەرچەندە ھەرگیز عێراق یاسایەکی بەو ناوە نەبووە، بەڵام دەستەواژەی "ئەمەت لە کوێوە ھێنا؟"، کە مەبەست لێی کۆکردنەوەی بڕێکی زۆر سەروەت و سامانە، بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەگەری تێوەگلانی بەرپرسانی حکومی بەکاردەھێنرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، ١٨ی ئەم مانگە یەکەم گەشت رێکدەخەن بۆ ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی بە شێوەی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت لە سنوری "بێلاڕوس"ەوە بگەڕێنەوە وڵاتەکە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو کە حکومەت لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەراندایە و لەگەڵ لێپرسراوانی فڕۆکەخانەی "مینسک" ھەماھەنگی دەکەن بۆ گەڕانەوەیان. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق تا ئێستا ١٧٠ کۆچبەر ناوی خۆیان  تۆمارکردووە کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە چوار میحوەرەوە ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی "دیالە"ی سەر بە حەشد دەستیپێکردووە و ئاشکراشیکرد، ئۆپراسیۆنەکە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و پشکنینی ئەو ناوچانەیە بۆ پارساتنی ئەمنییەتیان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ئاسایش لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازی لە ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتی و ھەڵسەنگاندنی ئەرێنی چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە عێراق و ھاوکارییەکانی یۆنامی بۆ پرۆسەکە دەکات.
ھەروەھا ستایشی گەلی عێراق دەکات بۆ پابەندبوونیان بە پڕۆسەی ھەڵبژاردن و بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکان، پیرۆزبایش لە حکومەت و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەکات بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و ئیدارەدانی بە شێوەیەکی باش.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕوانگەی سوریا، دەنگی تەقینەوەکان لە ماوەی کەمتر لە سەعاتێکدا بیستراون و ھاوکات بووە لەگەڵ فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بەسەر ناوچەکەدا. چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن کە دەنگی ٨ تەقینەوە بیستراوە.


ڕوانگەی سوریا ڕاشیگەیاندووە، ئەو پێشھاتە ھاوکاتە لەگەڵ لابردنی ئاڵای میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەسەر چەند ناوەند و بارەگایەکی سەربازی شاری "ئەلبوکەمال" و لە جێگەیان ئاڵای سوریا ھەڵواسراوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاند، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بەردەوام دەبێت لەسەر پلانەکانی بۆ داخستنی سەرجەم کەمپەکانی ئاوارەکان و ناردنەوەی ئاوارەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا ١٧٠ کۆچبەر تۆمارکراون کە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت سنورەکانی بێلاروس و پۆڵندا بەجێبھێڵن و بگەڕێنەوە عێراق.


وتیشی، ٥٥ پاسپۆرتیان بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران ئامادەکردووە و کارەکان لەگەڵ لێپرسراوانی فڕۆکەخانەی "مینسک" جێبەجێ دەکەن بۆ ڕێکخستنی ئەو گەشتە. 


پێشتریش "ئەحمەد سەحاف" ڕایگەیاندبوو، ١٨ی ئەم مانگە یەکەم گەشت ڕێکدەخەن بۆ ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی بە شێوەی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت لە سنوری "بێلاروس"ەوە بگەڕێنەوە وڵاتەکە. وتیشی حکومەت لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەراندایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمار حەكیم، لە وتارێكدا لە كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش، لە دهۆك ، رایگەیاند، پێویستە لێپرسراوای عێراق هەوڵی جدی بدەن بۆ دابینكردنی سەقامگیری لە عێراق، چونكە هاوڵاتیانی ناوچەكە بەدەست سێ شتەوە دەناڵێنن، ئەوانیش ئاڵۆزی و ناسەقامگیری ناوخۆیی و ترس لە داهاتوو،  وتیشی، پێویستە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی رێكبخرێنەوە و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرهەم ساڵح لە كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش، كە شاری دهۆك بەڕێوەدەچێت رایگەیاند، كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد، كێشەی كەڵەكەبوون و پێویستیان بە هەڵوەستەی جدیە، وتیشی، كاتی ئەوە هاتووە، ئەو كێشانە دوور لە ئەمری واقع و مەنتقی هێز، لە كەشوهەوایەكی بونیادنەرانەدا چارەسەرێكی بنەڕەتیان بۆ بكرێت.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حامد موسەوی، ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانییەتییەکەیان سەرۆکایەتی لیژنەیەک دەکات بۆ ئەوەی ھاوپەیمانی گەورەی شیعەکان دروستبکرێت و کابینەی نوێی حکومەت لەنێو ئەو ھاوپەیمانتییتییەوە پێکبھێنرێت. موسەوی ھەردوو ئەزموونی حکومەتەکانی عادل عەبدولمەھدی و مستەفا کازمی رەتکردەوە و وتی، ھەوڵەکانی ھادی عامری بۆ ئەوەیە ھەموو لایەنە شیعەکان کۆببنەوە و لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیران رێکبکەون کە رەزامەندی ھەمووانی لەسەر بێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ١٨ی ئەم مانگە گەشتێک رێکدەخەن بۆ ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی بە شێوەی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت لە سنوری بێلاڕوسەوە بگەڕێنەوە بۆ وڵات. 


وتیشی، حکومەت لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەراندایە و چەندین رێکاری سیاسی و دیبلۆماسیش بۆ چارەسەرکردنی رەوشی کۆچبەران گیراونەتە بەر.


ئەحمەد سەحاف راشیگەیاند، ٥٧١ کۆچبەری عێراقی تر لە ھەشت کەمپی سنوری بێلاڕوس و پۆڵەندا تۆمارکراون و ھەماھەنگیشیان لەگەڵ وڵاتان ھەیە کە رێگەنەدەن عێراقییەکان لە رێیانەوە بچنە بێلاڕوسەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەنا موسەوی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح بەرپرسیارێتی ئەم رەوشەی ئێستا عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت خستە ئەستۆی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و رایگەیاند، یاریکردن بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەمووان روونە.


وتیشی، کازمی بەشێکە لە پڕۆژەی ساختەکاری و قبوڵکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنیش بەو شێوەیەی ئێستا ھەیە، پەرلەمان و حکومەتێک دەھێنێتە کایەوە، کە ناتوانێت داواکارییەکانی گەل بەدیبھێنێت و بۆ ماوەیەکی زۆریش نامێنێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی ١٠٨ وێستگە دەکات لە بەغداد، ئەوەش بە بڕیارێکی دەستەی دادوەری کە بڕیاری ژماردنەوەی دەنگەکانی ئەو وێستگانەی داوە. 


عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنەکەش دەڵێت، ئەو وێستگانەی ژماردنەوەیان بۆ دەکرێت سەر بە نوسینگەی ھەڵبژاردنی بەغدادە. 


چاوەڕوانیش دەکرێت ھەفتەی داھاتوو پێداچوونەوە بە تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە کۆتایی پێبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
  "مەزھەر محەمەد ساڵح" رایگەیاندووە، بە درێژایی ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدا دەبێت، ئەوەش بەھۆی کرانەوەی ئابوری جیھان دوای لێکەوتەکانی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی کۆگاکانی نەوت، وتیشی بەھۆی کشانەوەی چەند وەبەرھێنانێک داواکاری لەسەر نەوت و غاز لە زیادبووندا دەبێت و رەنگە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ١٠٠ دۆلار تێبپەڕێنێت. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردووە، لە ماوەی دوو رۆژدا 3 كەس لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لە كەمپی هۆل لە رۆژئاڤای كوردستان كوژراون كە سەرجەمیان عێراقین و یەكێكیان ژنە و خەڵكی موسڵە، یەكێكی تریش لە كوژراوەكان، سەرۆكی ئەنجومەنی پەنابەرانی عێراقییە، بەپێی ئامارەكانی روانگەی سوریا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 72 تاوان لەناو كەمپی هۆل ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە 78 كەس كوژراون و 58 یان عێراقیین .روانگەی سوریا هۆشداریشی داوە لەدووبارە زیادبونەوەی رووداوەكانی كوشتن لەناو  كەمپی هۆل ، ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا رووداوەكان كەمیان كردبوو بەهۆی ئەو ئۆپراسیۆنەی هەسەدە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"یەحیا ئال ئیسحاق" سەرۆکی ژووری ھاوبەشی بازرگانی عێراق_ئێران رایگەیاند، ھۆکاری دروستبوونی قەیرانی ئاو لە عێراق بەھۆی تورکیاوەیە، کە تا ئێستا نزیکەی ٢٠ بەنداوی لەسەر رووباری "فورات" دروستکردووە.  وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقیش ھۆشداریدا لەوەی خەزانەکانی ئاو لە وڵاتەکەدا گەیشتۆتە قۆناغێکی ھەستیار و بڕێکی زۆری ئاو لە وەرزی ھاوین بەکارھیناوە.  "عەون زیاب عەبدوڵا" راوێژکار لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاویش دەڵێت، تورکیا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی پشکی ئاوی عێراق، لەلایەن پەرلەمان و سەرۆکی ئەو وڵاتەشەوە رەزامەندی دراوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...282283284285286...338