دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ناوچەی ئەلبوکەمالی نزیک سنورەکانی عێراق بیسترا
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬١٦٥
بە پێی ڕوانگەی سوریا، دەنگی تەقینەوەکان لە ماوەی کەمتر لە سەعاتێکدا بیستراون و ھاوکات بووە لەگەڵ فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بەسەر ناوچەکەدا. چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن کە دەنگی ٨ تەقینەوە بیستراوە.
ڕوانگەی سوریا ڕاشیگەیاندووە، ئەو پێشھاتە ھاوکاتە لەگەڵ لابردنی ئاڵای میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەسەر چەند ناوەند و بارەگایەکی سەربازی شاری "ئەلبوکەمال" و لە جێگەیان ئاڵای سوریا ھەڵواسراوە.