ھاوپەیمانی فەتح کازمی بە بەرپرسیاری رەوشی ئێستای عێراق دەزانێت
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٨١٩
سەنا موسەوی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح بەرپرسیارێتی ئەم رەوشەی ئێستا عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت خستە ئەستۆی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و رایگەیاند، یاریکردن بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەمووان روونە.
وتیشی، کازمی بەشێکە لە پڕۆژەی ساختەکاری و قبوڵکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنیش بەو شێوەیەی ئێستا ھەیە، پەرلەمان و حکومەتێک دەھێنێتە کایەوە، کە ناتوانێت داواکارییەکانی گەل بەدیبھێنێت و بۆ ماوەیەکی زۆریش نامێنێتەوە.