ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشوازی لە ھەڵبژاردنەکەی عێراق دەکات
کوردسات نیوز
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٨٣٨
ئەنجومەنی ئاسایش لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازی لە ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتی و ھەڵسەنگاندنی ئەرێنی چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە عێراق و ھاوکارییەکانی یۆنامی بۆ پرۆسەکە دەکات.
ھەروەھا ستایشی گەلی عێراق دەکات بۆ پابەندبوونیان بە پڕۆسەی ھەڵبژاردن و بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکان، پیرۆزبایش لە حکومەت و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەکات بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و ئیدارەدانی بە شێوەیەکی باش.