بە فەرمانی کازمی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی بەغداد پێکھێنرا
کوردسات نیوز
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٧١٣
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کازمی خۆی سەپەرشتی لێکۆڵینەوەکان دەکات و لە دوای فەرمانەکەشی، ڕاستەوخۆ لیژنەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و ھەموو ئەوانەش کە کەمتەرخەم بوون و ھۆکار بوون بۆ دروستبوونی ئاژاوە لە خۆپیشاندانەکانی بەغداد لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، ھەر بە فەرمانی کازمیش قوربانیانی ڕووداوەکانی ڕۆژی ھەینی قەرەبوو دەکرێنەوە.
دەستەی حەشدی شەعبیش ڕایگەیاندووە، ھیچ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاونەکردووەتەوە لە بارەی ڕووداوەکانی دەوروبەری ناوچەی سەوز، بەڵام لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە پێکھێناوە و بەمنزیکانە ئەنجامەکان ڕادەگەیەنن.
موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدریش بەھۆی ڕووداوەکانەوە کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ بەغداد ھێنا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش نیگەرانیی دەربڕیوە و داوای لە لایەنەکانیش کردووە دان بەخۆدا بگرن.