عێراق

 بە پێی دواین زانیاریی کە دەست پەیامنێری کوردسات نیوز کەوتوە، کۆبونەوەکە بۆ رۆژی دوو شەممە دواخراوە، راگەیاندنی دادگای باڵای فیدراڵی ئەوەی بە پەیامنێری کوردسات نیوز راگەیاندوە، کە کۆبوونەوەکە بۆ دوای پشوەکانی ساڵی نوێ نییە و رۆژی دوو شەممە دۆسیەکە یەکلایی دەکاتەوە. پێشتر بڕیار درابوو دادگای فیدراڵی عێراق ٢٢ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر ئەو تانانە بدات. کە لە لایەن "ھادی عامری" سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتحەوە پێشکەشکراون.  


"ھادی عامری" سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتحیش لەسەر ئەو سکاڵایانەی پێشکەشی کردوون وتوویەتی، دژی ھیچ لایەنێک نییە، بەڵکو دژی ئەدای خراپی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانە، چونکە رێوشوێنەکانی کۆمیسیۆن وایکرد، ملیۆنان عێراقی لە مافی دەنگدان بێبەش بن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"یەحیا ڕەسوڵ" وتەبێژی فەرماندەیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بە مەبەستی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش و پاککردنەوەی ناوچەکە لە کە ناو بەناو ھێرش دەکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاوڵاتیان، ئۆپراسیۆنێکیان لە دەوروبەری رێگای کەرکوک - بەغداد لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەستپێکرد.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئۆپراسیۆنەکە بە ھەماھەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای دیالە و بە سەرپەرشتی لیواکانی یەکی پیادەی سوپا و فەرماندەیی پۆلیسی دیالە و فەرماندەیی تەوەری حەشدی شەعبی لە دیالە و فەوجی ھێزە تایبەتەکان و ھێزێکی سەر کاردانەوەی خێرا بە پشتگیری ھێزی ئاسمانی سوپای عێراق لە پێنج قۆڵەوە دەستپێکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عامری ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، ھاوپەیمانی فەتح دژی مانەوەی ئەمریکایە لە عێراق لە ژێر ھەر ناونیشانێکدا بێت و مانەوەی راوێژکارە ئەمریکییەکانیش کە بە پێی رێککەوتنێکی نێوان بەغداد و واشنتۆن ماونەتەوە رەتدەکەنەوە ، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح راشیگەیاندوە ، پەیامەکەی بۆ ئەمریکا و حکومەتی عێراق لەبارەی مانەوەی ئەمریکاوە روونە و سەروەری عێراق ھێڵی سورە و بە ھیچ شێوەیەک سازشی لەسەر ناکەن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"مەھدی رەشید حەمدانی" رایگەیاند، ئێران ٥ روباری گرتۆتەوە کە دێنە عێراقەوە و بەھۆیەوە چەندین پارێزگای وڵاتەکە تینوو بوون، وتیشی نزیکەی ساڵێکە ئێران وەڵامی داواکارییەکانی عێراق ناداتەوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی ئاو، بۆیە بە نیازن ئەو پرسە بە نێودەوڵەتی بکەن دژی پێشێلکارییەکانی ئێران لەسەر ئاوی عێراق. وتیشی، نوسراوی رەسمییان ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە بۆ ئەوەی رۆڵی خۆی ھەبێت لە دانوستانی نێودەوڵەتی، بە نمونە لەگەڵ دادگای دادی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، چەند میدیایەک ھەواڵی تۆمارکردنی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنیان لەعێراق بڵاوکردووەتەوە، بەڵام سەرجەم ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.


وتیشی، تائێستا لە عێراق کۆرۆنای ئۆمیکرۆن تۆمار نەکراوە و ھەر کاتێک کۆرۆنای ئۆمیکرۆن تۆماربکرێت بە رەسمی بڵاویدەکەنەوە.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی کەشناشی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ئەو شەپۆلی سارد و سەرمایەی ماوەی سێ ڕۆژە دەستیپێکردووە، ڕۆژی سێ شەممەی داھاتوو کۆتایی دێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلی سەرماکە بەھۆی تێکەڵاوبوونی ھەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور و دەریای ناوەڕاستەوە دروستبووە، کە بەشێوەیەکی بەھێز کاریگەریی ھەبوو لەسەر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما.


جابری ڕوونیشیکردووەتەوە، لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ناوەڕاست  لە کاتی شەودا کەشوھەوا ھاتووەتە خوار سفری سیلیزییەوە و لە ھەندێک شوێنیش چوار پلە لەژێر سفر بووە.


باسی لەوەشکردووە، لەمانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی داھاتوودا چاوەڕوان دەکرێت بارانی زیاتر ببارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش لە ڕۆژانی بارانباریندا بەفربارین بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنورەکانی بێلاڕوس و پۆڵەندا گیریان خواردوە، ١١٠ کۆچبەری تر ناویان تۆمارکردوە و لە داھاتوویەکی نزیکدا بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە دەگەڕێنرێنەوە.


راشیگەیاندوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا و وەزارەتی دەرەوە بەدواداچوونیان بۆ ئەو دۆسیەیە کردووە و لە رێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و بەغدادیشەوە دەگەڕێندرێنەوە.


ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر لە رێگەی نۆ گەشتی ئاسمانییەوە سی ھەزار و ٥٥٦ کۆچبەر بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە گەڕێنراونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە بەغداد ڕایگەیاند، بۆ بنیادنانی داھاتووی عێراقییەکان، لایەنەکان ھیچ بژاردەیەکیان لەبەردەستدا نییە تەنھا دانوستان نەبێت، ھۆشداریشیدا لەو ھەوڵانەی دەدرێن بۆ ئەوەی دانوستان بکرێتە شەڕ فرۆشتن و ھەڕەشەکردن بە چەک.


کازمی داواشی لە عێراقییەکان کرد لە دژی ئەوانە بوەستن کە لە ڕێی ھەڕەشە و چەکەوە ڕەوشی وڵات تێکدەدەن.


وتیشی، لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا حکومەتەکەی ھەوڵی داوە پێگەی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەھێز بکات و سەردانەکەی پاپای ڤاتیکانیش بۆ عێراق، بەڵگەیە بۆ گرنگیی عێراق، داواشی لە ھەموو ئەو عێراقیانە کرد کە وڵاتیان بەجێھێشتوە بگەڕێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای چەند سەعاتێک لە دەستلەکارکێشانەوەی لوئەی یاسری، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، بڕیارەکەی یاسری ھەنگاوێکە بەرەو ڕێگەی ڕاست بۆ پاراستنی پارێزگای نەجەف، داواشی لە حکومەت کرد یاسری و خیزانەکەی پارێزراو بن لە ھەر ھەڕەشەیەک کە ڕووبەڕووی ببنەوە، سەدر بە پێویستیشی دەزانێت بە زووترین کات پارێزگارێکی دەست پاک و بە توانا بۆ نەجەف دەست نیشان بکرێت.


لە چەند سەعاتی ڕابردوودا لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف دەستی لەکارکێشایەوە و ھۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەو ھەڕەشە و گوشارانەی لەسەر خۆی و خێزانەکەی ھەیە.


وتیشی، خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی نەجەف ڕوویەکی سیاسی ھەبووە و دەزانن کێ پشتیوانی کردووە، ھەر کەسێکیش دۆسیەی گەندەڵی لە دژی ھەیە پێشکەش بە دادگای بکات و ئامادەیە بچێتە بەردەم دادگا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمار حەکیم ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پێویستە لایەنەکان لە بەرژوەندی وڵات کار بکەن و ناکۆکییەکان وەلابنێن و بە ڕێگەی ئاشتییانە کێشەکان چارەسەر بکەن.


ڕاشیگەیاندووە، دەبێت حکومەت بە زووترین کات پێکبھێنرێت بۆ ئەوەی تیمێکی حکومی ھەبێت کە بەرپرس بێت لە بەڕێوەبردنی وڵات و جێبەجێکردنی پلان و پرۆژەکان، دواخستنی پێکھێنانی حکومەتیش زیان بە بەرژوەندی ھاوڵاتیان دەگەیەنێت.


عەمار حەکیم ڕاشیگەیاندووە، دەبێت لایەنە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردن سەرباری ناوکۆکییەکانیش لەسەر بەرنامەیەکی حکومیی ڕێکبکەون و پێکەوە بەشداربن لە پێکھێنانی حکومەتدا، ئەو لایەنانەش کە نیگەرانن دەتوانن ببنە ئۆپۆزسیۆن، بەو شێوەیەش دەکرێت لە ماوەی دوو ھەفتەدا حکومەت پێکبھێنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی ھادی عامری بڵاویکردەوە، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە بەغداد چاوی بە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کەوت و باسیان لە ڕەوشی سیاسیی عێراق و پەیوەندیەکانی بەغداد و تۆکیۆ کرد.


لە کۆبوونەوەکەدا ھادی عامری ڕایگەیاندووە، ھەڵوێستیان ڕوونە بەرامبەر ھێزە بیانییەکان و سەروەری نیشتیمانیی عێراقیش ھێڵی سورە، ھۆشداریشیدا لە ناسەقامگیریی عێراق لە ئەگەری نەکشانەوەی ھێزە بیانییەکان.


وتیشی، ئەگەر عێراق پێویستی بە ڕاوێژکاری بیانی بۆ بابەتی ڕاھێنان و ڕاوێژکاری ھەبێت، پێویستە بە پێی دەستوور و یاساکانی عێراق و بە شەفافی ئەو کارە بکرێت.


ئەوە لە کاتێکدا ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کشاونەتەوە و ئەو ھێزانەشی کە ماون ئەرکیان ڕاوێژ و ڕاھێنانی سەربازیی دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مەزھەر محەمەد ساڵح) ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قەبارەی قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، عێراق ٥٠ ملیار دۆلار قەرزی کۆمپانیا ناوخۆییەکان و ٢٠ ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی لەسەرە.


وتیشی،  لە کۆی ٤١ ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی کە بۆ پێش ساڵی ١٩٩٠ و ساڵانی جەنگی عێراق و ئێران دەگەڕێتەوە، ھێشتا ٨ بۆ ٩ ملیار قەرزی وڵاتانی کەنداوی لەسەر ماوە.


ڕاشیگەیاند، دوای ساڵی ٢٠١٤ بەھۆی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت کە کاریگەرییان لەسەر بودجەی عێراق دروستکرد، قەبارەی قەرزە دەرەکییەکان ٢٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاند، ئێستاش بە شێوەیەکی گشتی عێراق ٧٩ ملیار دۆلار قەرزی لەسەرە کە پێویستە یەکلایی بکرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رەحیم عەبودی، سەرکردە لە رەوتی حیکمەی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم، رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان ھەوڵی چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسیی عێراق دەدات و تائێستاش ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن جێگیر نەبوون و قابیلی گۆڕانکارین، وتیشی، تاکە چارەسەر بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ ژماردنەوەی دەستییە بۆ تەواوی دەنگەکان، رەوتی سەدریش ناتوانێت بە تەنھا حکومەت پێکبھێنێت.
لێدوانی ئەو سەرکردەیەی رەوتی حیکمە لە کاتێکدایە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، کە براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنە، داوای پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە دەکات، بەڵام چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان، کە ژمارەیەک پارت و لایەنی شیعەی لەخۆگرتووە، تائێستا ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختیان پەسەند نەکردووە و چاوەڕوانی دادگای فیدڕاڵین بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو تانانەی لەسەر ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن تۆماریان کردون. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆک کۆمار لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیەدا ئاماژەی بەوە کردووە، کریستیانەکان پێکھاتەی ڕەسەنی ئەم نیشتمانەن، و پێکەوە بەرگری لە بەھاکانی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاوەدانی دەکەن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەیسەم عوبێدی بەرێوەبەری پتەوکردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، ھاتنە ناوەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا "ئۆمیکرۆن" بۆ عێراق نزیک بووەتەوە  بەتایبەت لە دوای ئەوەی حاڵەتی توشبون لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە تۆمارکراوە و ئەگەرەکانی گەیشتنی ڤایرۆسەکە بە عێراق زیاتر بووە، ھەروەھا رایگەیاندوە، بەکارھێنانی ڤاکسین باشترین رێگایە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا و  وەزارەتی تەندروستی پلانی داناوە بۆ بڵاوکرنەوەی تیمی چاودێری  لە دەزگا حکومییەکان تا چاودێری فەرمانبەرەکان بکەن لە بەکارھێنانی ڤاکسیندا ، جگە لەوەش ئەو تیمانە چاودێری رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەکەن لە خوێندنگا و پەیمانگا و زانکۆکاندا.


ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە، وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی توشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە ھەرێم تۆمارکراوە و چاوەروانی دەرچونی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەن بۆ پشتراستکردنەوەی حاڵەتە گومان لێکراوەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...273274275276277...338