وادەی کۆتاییھاتنی شەپۆلی سەرما ئاشکرا دەکرێت
کوردسات نیوز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٢٬٨٠٤
عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی کەشناشی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ئەو شەپۆلی سارد و سەرمایەی ماوەی سێ ڕۆژە دەستیپێکردووە، ڕۆژی سێ شەممەی داھاتوو کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلی سەرماکە بەھۆی تێکەڵاوبوونی ھەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور و دەریای ناوەڕاستەوە دروستبووە، کە بەشێوەیەکی بەھێز کاریگەریی ھەبوو لەسەر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما.
جابری ڕوونیشیکردووەتەوە، لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ناوەڕاست لە کاتی شەودا کەشوھەوا ھاتووەتە خوار سفری سیلیزییەوە و لە ھەندێک شوێنیش چوار پلە لەژێر سفر بووە.
باسی لەوەشکردووە، لەمانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی داھاتوودا چاوەڕوان دەکرێت بارانی زیاتر ببارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش لە ڕۆژانی بارانباریندا بەفربارین بەردەوام دەبێت.