رەوتی حیکمە: سەدر ناتوانێت بە تەنھا حکومەت پێکبھێنێت
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٩٥١
لێدوانی ئەو سەرکردەیەی رەوتی حیکمە لە کاتێکدایە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، کە براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنە، داوای پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە دەکات، بەڵام چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان، کە ژمارەیەک پارت و لایەنی شیعەی لەخۆگرتووە، تائێستا ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختیان پەسەند نەکردووە و چاوەڕوانی دادگای فیدڕاڵین بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو تانانەی لەسەر ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن تۆماریان کردون.