وەزارەتی تەندروستی عێراق زەنگی مەترسی لێدەدات
کوردسات نیوز
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٢٬١٠١
ھەیسەم عوبێدی بەرێوەبەری پتەوکردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، ھاتنە ناوەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا "ئۆمیکرۆن" بۆ عێراق نزیک بووەتەوە بەتایبەت لە دوای ئەوەی حاڵەتی توشبون لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە تۆمارکراوە و ئەگەرەکانی گەیشتنی ڤایرۆسەکە بە عێراق زیاتر بووە، ھەروەھا رایگەیاندوە، بەکارھێنانی ڤاکسین باشترین رێگایە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا و وەزارەتی تەندروستی پلانی داناوە بۆ بڵاوکرنەوەی تیمی چاودێری لە دەزگا حکومییەکان تا چاودێری فەرمانبەرەکان بکەن لە بەکارھێنانی ڤاکسیندا ، جگە لەوەش ئەو تیمانە چاودێری رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەکەن لە خوێندنگا و پەیمانگا و زانکۆکاندا.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە، وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی توشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە ھەرێم تۆمارکراوە و چاوەروانی دەرچونی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەن بۆ پشتراستکردنەوەی حاڵەتە گومان لێکراوەکان.