عێراق

مەشعان جبوری، سەرکردە و پەرلەمانتاری ھاوپەیمانیی سەروەریی، ڕایگەیاند، بەھۆی چەقبەستوویی سیاسی و شکستھێنانی ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ، بژاردەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ھەیە، کە بژاردەی ھاوپەیمانیی سێ لایەنەکەیە لە ئەگەری بەردەوامبوونی ناکۆکییەکان و چەقبەستوویی سیاسی.

وتیشی، ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە ھەڵوەشاندنەوەی خۆی بدات و داوای ھەڵبژاردنێکی نوێ بکات، ئەوا بارێکی گەورە دەکەوێتە سەر عێراق و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان.

ماددەی ٦٤ی دەستووریی عێراق دوو ڕێگەی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریکردووە، یەکەم لەسەر داوای سەرۆک وەزیران و بە ڕەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، یاخود سێ یەکی پەرلەمانتاران داواکارییەک پێشکەش بکەن و بە زۆرینە دەنگی لەسەر بدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئەو تۆمارە ڤیدۆییانەی لە لایەن دانیشتووانی بەغدادەوە تۆمار کراون و بڵاوکراونەتەوە، چڕی و بەھێزی شەپۆلی خۆڵبارینەکە، شارەکەی داپۆشیووە و ئاستەنگی بینینی بۆ ھاووڵاتیان و شۆفێران دروستکردووە و مەودای بینین بۆ ٢٠٠ مەتر کەمبووەتەوە.

فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ڕایگەیاند، زۆربوونی خۆڵبارین بۆ کەمی بارانبارین و دیاردەی بە بیابانبوون دەگەڕێتەوە، کە زیانێکی زۆر لە عێراق دەدات.

لە کۆتاییەکانی ھەفتەی ڕابردووەوە، شەپۆلێکی بەھێزی خۆڵبارین عێراق و ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە پارێزگاکانی ھەرێم سەدان کەس بەھۆی تەنگەنەفەسییەوە سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕیاز حەلفی" بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ھێشتا ھیچ ئاماژەیەکی دروست بوونی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا نییە، بەڵام بە دووری نازانن گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بگەنە وڵاتەکە، چونکە ھێشتا وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن ھاووڵاتیانی عێراقەوە بە پێی پێویست نییە و بەرگری گشتی دروست نەبووە.

وتیشی، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ھەماھەنگی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا، بە تایبەت ئەو جۆرانەی لە چین سەرھەڵدەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(عەلی موسا عاگول مەسعودی) ئیمام و وتاربێژی مزگەوتی موبین لە قەزای حەمزەی سەر بە پارێزگای بابل، کە یەکێکە لە شوێنکەوتووانی مەحمود سەرخی لە وتاری ھەینیدا داوایکرد گۆڕی ئیمامەکانی شیعە بڕوخێنرێت، ئەوەش کاردانەوە و ناڕەزایی توندی لێکەوتەوە و لە بەغداد و شارەکانی تری عێراق خۆپیشاندانی ناڕەزایی ڕێکخرا و ھێرشکرایە سەر شوێنکەوتووانی مەحمود سەرخی و چەندین کەسیشیان دەستگیرکران.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند، چاوەڕوانی سەرخی دەکات خۆی لەو تاوانبارە بێبەری بکات و ماوەی سێ ڕۆژ مۆڵەتی پێ دەدات بە پێچەوانەوە ناچار دەبێت بە پێی ئەرکی ئایینی خۆی مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسە و ھاوشێوەکانیدا بکات بە پێی شەرع و یاسا و نەریتی کۆمەڵایەتیی گونجاو.

ھەروەھا دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن لە دادگای حەلە (عەلی موسا عاگول مەسعودی)یان بە پێی ماددەی ٢٠٠ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکردووە.

زوھرە بوخاری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، گروپی سەرخی لە ڕووی بیروباوەڕەوە گروپێکی لادەرن و پاشماوەی حزبی بەعسن.

مەحمود سەرخی یەکێکە لە مەرجەکانی ١٢ ئیمامەکەی شیعە، بەوە ناسراوە بانگەشەی دەوڵەتی مەدەنی دەکات و ھەوڵی بونیادنانی پەیوەندی بەھێز لە نێوان شیعە و سونە دەدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیرەج مەسجدی لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی دیداری تایبەتی کوردسات نیوز، ڕایگەیاند ئێران سەیری ئەزموونی چەند ساڵی ڕابردووی عێراق دەکات و "ئاراستەی سازان" لە پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراقدا بە شیاوتر دەزانێت.

ئیرەج مەسجدی دەڵێت "شێوەی حکومەتی داھاتوو بەندە بە بڕیاری بەرپرسان و سەرکردە سیاسییەکانی عێراق خۆیان، بەڵام پێموایە سازان گونجاو ترە."

لەبارەی خواستی بەشێک لە لایەنەکان بۆ ڕێککەوتن لە ڕێگەی زۆرینەی نیشتیمانی، ئیرەخ مەسجدی دەڵێت ئەو بۆچوونەش جێگەی ڕێزگرتنە بەڵام پێم وایە حکومەتی زۆرینە سەرکەوتوو نابێت.

بە وتەی ئیرەج مەسجدی "ئەو بۆچوونەش (حکومەتی زۆرینە) جێگەی ڕێزگرتنە، سازانیش ڕای منە، پێموایە حکومەتی زۆرینە سەرکەوتوو نابێت تەنیا لەو وڵاتانە نەبێت کە ساڵانێکی زۆر دیموکراتی تێیدا بەرقەرارە و فۆڕمێکی دامەزراوەیی وەرگرتووە، من ناڵێم دیموکراسی لە عێراقدا نیە."

نزیکەی ٦ مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵنەبژێردراون.

بڕیار بوو ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت بەڵام بۆ جاری سێھەم بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

ھەروەھا ڕۆژێک دوای شکستەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ کۆبوونەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی ئاراستەی لایەنەکانی عێراق کرد و داوای کرد دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە جگە لە ڕەوتی سەدر بکەن بۆ پێکھێنانی حکومەت.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ھاوکاری کۆمپانیای گواستنەوەی دەریایی و کۆمپانیای عێراقی بۆ گواستنەوە، توانراوە لە ماوەیەکی پێوانەیدا ١٥٠ ھەزار تەن گەنمی ھاوردەکراو بگوازرێتەوە .

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند ڕۆژی داھاتودا چاوەڕوان دەکرێت یاسای ئاسایشی خۆراک پەسەند بکرێت و چەندین ڕێکەوت ئمیزا بکرێن، بۆ ھاوردەکردنی کەلوپەل و خۆراک .

لە ساڵانی ڕابردودا عێراق یەکێک بووە لەو وڵاتانەی گەنم و دانەوێڵەی لە ڕوسیا و ئۆکراینەوە ھاوردە کردووە، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی جەنگەوە نەتوانراوە گەنمی ئۆکراینی ھاوردە بکرێت، بۆیە ئێستا بەشێکی زۆر لەو گەنم و دانەوێڵەیەی ھاوردە دەکرێت، لە ئوسترالیاوە دێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ وەفدێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدادیان کرد و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، لەبارەی پرسی نەوت و بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەسەر دۆسێیەی نەوتی و گازی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پێویستە ھەموو گرێبەست و رێککەوتنەکانی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ وڵاتان و کۆمپانیا نەوتییەکان رەوانەی بۆ وەزارەتی نەوت بکرێن، بە مەبەستی پێداچوونەوە و ھەمووارکردنەوە و پێشخستنیان، ھەروەھا گرێبەستەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ کۆمپانیایەکی نەوت بگوازرێنەوە، کە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لە شاری ھەولێر دادەمەزرێندرێت.

ھاوکات، خالید شوانی سەرۆکی وەفدی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکان راشکاوانە بوون و سەرەتایەکی باشن بۆ ھەماھەنگی لە نێوان وەزارەنی نەوت و حکوومەتی ھەرێم، راشیگەیاند، رێککەوتن لەسەر دانانی میکانیزم، بۆ دانانی پلانی کاری داھاتوویان، بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەی نەوت، جەختیشیکردەوە، کە یاسای نەوت و گاز چارەسەریکی نموونەیی دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ھەموو کێشەکان.

لە لایەکی ترەوە، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق ھەنگاوی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان دەنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بانکی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا ئەوەی خستوەتە روو، گەشەی بەرھەمی ناوخۆیی نانەوتی عێراقیی لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٣ لە ٣٪ زیاتر نابێت ئەویش لەبەر نەبوونی پرۆسەی چاکسازی خێرا و بەردەوامی کەمی ئاوو کارەبا لە وڵاتدا.

سندوقی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن بانکی ناوەندی و وڵاتانی کۆمەک بەخش بە پشتیوانی دارایی کەنەدا و ئەڵمانیا و سوید و بەریتانیا دامەزراوە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسین ئەسەدی پێشبینیکاری کەشوھەوا ئاشکرایکردووە، خۆڵباریینەکەی عێراق بە چڕی دەبێت و لە شەویشدا لەسەر زەوی کۆ دەبێتەوە، ئاماژی بۆ ئەوەش کردووە، لە ئێستا شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕووی لە خۆرھەڵاتی دیالە و کوت کردووە و بەرەو سنورەکانی ئێران دەجوڵێت .

ئەو پێشبینیکارە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، ئەمڕۆ تا ئێوارەی دوو شەممە کەشەکە ئاسایی دەبێت و لە شەوی دوو شەممەشدا بەھۆی ھەڵکردنی باوە کەشوھەوا سارد دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

دەشڵێت، لە سوریاوە شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە ناوچەکانی باکوور دەکات، پاشان بۆ ناوچەکانی ناوەراست و خۆرئاوا و باشوور درێژ دەبێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەدابەشکردنی ئەو بەشە خۆراکانە رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی مادە خۆراکییەکان لە مانگی رەمەزاندا.

پێشتر و لە سەروبەندی رەمەزان و گرانبوونی کاڵاکاندا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ھەماھەنگی وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵی چەندین پلانی بۆ رێگری لە گرانبوونی نرخی پێداویستییە خۆراکییەکان راگەیاند بەتایبەتی، ئارد و ڕۆن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی رافیدەین لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، پێشینەی ٥ ملیۆن دیناری و ١٠ ملیۆن دیناری دەدات بە ھێزەکانی حەشدی شەعبی، کە موچەکانیان لەو بانکەوە وەردەگرن .

بانکی رافیدەین ئاشکرایکردووە، مەرجی پێدانی پێشینەکە وەرگرتنی دەستەبەری دارایی دەبێت لە فەرمانبەرێکی مەدەنی کە موچەخۆری ھەمیشەیی بێت.

حەشدی شەعبی لە ساڵی ٢٠١٦ بە بڕیارکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رەسمی بوو بە بەشێک لە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ئێستا ھەمان ماف و ئیمتیازانی سوپای عێراقی ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موحان ساعدی، ئەندامی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، تائێستا دانوستانەکان لە نێوان لایەنە گەورەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامن .

وتیشی، سەرباری ئاستەنگ و چەقبەستوەی سیاسی، چوارچێوەی ھەماھەنگی کار لەسەر کۆکردنەوەی ھەموو ھێزە سیاسیەکانی ناو ماڵی شیعە لە گەورەترین کوتلەی شیعە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات، کە ھاوکار دەبێت لە پێکھێنانی حکوومەتی تەوافوقی، بە بەشداری ھەموو ھێزە سیاسیەکان بە بێ پەراوێزخستنی ھیچ لایەنێک.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مشعان جبوری سەرکردە لە ھاوپەیمانی سەروەری ڕایگەیاند، تێگەیشتنیان ھەیە بۆ ئەو قورساییەی دەکەوێتە سەر کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و دەوڵەت، ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بدات لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی خۆی.

وتیشی، بەھۆی پێکنەھێنانی حکومەت و چەقبەستوویی سیاسییەوە، ماوەیەکە قسە لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت، بەڵام لێرەدا دەنگی شەقام گرنگە، کە بزانرێت ڕای چییە لەسەر ئەو ھەنگاوە.

مانگی شوباتی ڕابردووش ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، ھیچ لایەنێک بۆی نییە رەوشی سیاسی بگەیەنێتە بنبەست، مەگەر دەقێکی دەستوری لە پشتەوە بێت، چونکە دەتوانرێت بە گوێرەی مادەی ٦٤ی دەستور، ئەنجومەنی نوێنەران بە دەنگی زۆرینەی ڕەھا و لە سەر داوای سەرۆک وەزیران و بە ڕەزامەندی سەرۆک کۆمار، ھەڵبوەشێنرێتەوە.

نزیکەی ٦ مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵنەبژێردراون.

بڕیار بوو ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت بەڵام بۆ جاری سێھەم بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

ھەروەھا ڕۆژێک دوای شکستەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ کۆبوونەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی ئاراستەی لایەنەکانی عێراق کرد و داوای کرد دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە جگە لە ڕەوتی سەدر بکەن بۆ پێکھێنانی حکومەت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی کەشناسیی عێراق، ھۆکارەکانی خۆڵبارین ئاشکرا دەکات و ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو دیاردەیە لە وەرزی ھاوینی ئەمساڵدا بە دوور نازانێت.

عامر جابری، لێپرسراوی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسیی عێراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پەستانە ھەواییەکان و جیاوازی نێوان ئەو پەستانە ھەواییانە و کەمی بارانبارین و دیاردەی بە بیابانبوون، دیارترین ھۆکارەکانی خۆڵبارینن.

وتیشی، بەھۆی بوونی ئەو ھۆکارانە، پێشبینی دەکەن لە ھاوینی ئەمساڵدا شەپۆلی تری خۆڵبارین عێراق بگرێتەوە.

 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. بەرھەم ساڵح  سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، ئەم یادە دەرفەت و بۆنەیەکی گونجاوە تاوەکو چاوێک ‌بە ئەزموونی سیاسی دوو دەیەیی رابردوودا بخشێنینەوە و ناکرێت ئەو وەچەرخانە گەورانە نادیدە بگرین کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە ھاتوونەتە ئاراوە و پێویستە کەموکورتییەکانیشمان لەبەرچاو بێت و ناکرێت ھەمیشە پاساو بۆ شکستەکانمان بێنینەوە بەوەی بە میرات لە ڕژێمی پێشووەوە بۆمان ماونەتەوە.

وتیشی، پێویستە وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی گەلەکەمان بین لە بنیاتنانی حوکمڕانییەکی باش کە بتوانێت ھەڵە و کەموکورتییەکانی ئەزموونی رابردوومان و کەموکورتییە بونیادگەراییەکانی کۆسیستەمی حوکمڕانی چارەسەر بکات لە ئەنجامدانی چاکسازییەکی ڕاستەقینە و ریشەیی، ئەمەش مەیسەر نابێت ئەگەر نەتوانین لە رێگەی پیادەکردنی چەند ھەنگاوێکی بوێرانەوە متمانەی گەل بەدەستبێنینەوە کە سەرچاوەی ھەموو دەسەڵات و شەرعییەتێکە.

سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەوەی بەوەشکردووە، دوای دوو دەیە لە ئەزموونی حوکمڕانی عێراق بە دۆخێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت و گەیشتووەتە بنبەستی سیاسی و ئیستحقاقە دەستورییەکان لە ئانوساتی یاسایی خۆیاندا جێبەجێ نەکراون، دوای تێپەڕبوونی  زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ھەڵبژاردنەکاندا ئەم دۆخە قابیلی قبوڵکردن نییە، چونکە ھەڵبژاردنی پیشوەختە داواکاری شەقام بوو تاوەکو ببێتە میکانیزمێکی چاکسازی و مسۆگەرکردنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و راستکردنەوەی ھەڵەکان و باشترکردنی گوزەرانی ھاوڵاتییان و بەدەنگەوەھاتنی داواکارییە رەواکانیان.

راشیگەیاند، بەردەوامی ئەم تەنگژە سیاسییەی ئێستا سەردەکێشێت بۆ دۆخێکی مەترسیداری ئەوتۆ کە ھەموومان لێی زەرەرمەند دەبین، بۆیە پێویستە سەرجەم ھێزە سیاسییەکان رۆڵ و ئەرکی میژوویی و نیشتمانی و ئاکاری خۆیان بگێڕن لە پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی ئەمەش بە دەستپێکردنی گفتوگۆییەکی جددی بۆ دەرچوون لەو دۆخە چەقبەستووەی تێیکەوتوین، ھەروەھا پێویستە ‌پەلە بکەین لە پێکھینانی حکومەتێکی نیشتمانی بەھێز و کارامە کە بتوانێت لە سایەی گۆڕانکارییە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا سەروەری و سەربەخۆی و بەرژەوەندییەکانی وڵات بپارێزێت و رووبەڕووی ئاڵێنگارییەکان ببێتەوە و بە تایبەتیش دۆخی نالەباری ئابووری.

د.بەرھەم ساڵح دەڵێت، "ئەم چەند مانگەی دوای ھەڵبژاردن سەلماندی کە پێویستی زۆرمان بە ھەموارکردنەوەی دەستوورە، ئەمەش لەسەر بنەما و سازانێکی نیشتمانی و دەبێت بە زووترین کات دەستی پێبکەین، ئەو بەندانە ھەموار بکەینەوە کە بوونە بەربەست و ھۆکاری گەیشتن بە بنبەستی سیاسی، گەندەڵیش بەڵا و ئافاتێکی گەورەیە و ھەڕەشە لە قەوارەی دەوڵەت دەکات و پێویستە ھەڵوێستەیەکی جددی لەبارەوە بکەین و بەرەنگاری ببینەوە، کاربکەین لە پێناو دابینکردنی یەکسانی لە نێوان عێراقییەکان لە ئەرک و مافدا، ئەمەش پێویستی بە پێداچوونەوە و دەرکردنی چەند بڕیارێکی چاکسازی ھەیە کە لە راستگۆیی و ئیرادەیەکی یەکگرتووی نیشتمانییەوە سەرچاوە دەگرێت".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە وتارێکدا فایەق زێدان ئاماژەی بەوەکردووە، لە دەستوری ھەمیشەیی عێراقدا دەقێکی ڕەھا بوونی نییە دەربارەی دەستەواژەی حکومەتی کاربەڕێکەر، بەڵام لە مادەی ٦١ی دەستور و لە بڕگەی دال دەڵێت، ئەگەر ھاتوو دەنگدان کرا بە سەندنەوەی متمانە لە ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکان لە پۆستەکانیان دەمێننەوە بۆ ڕایکردنی کاروباری ڕۆژانە، کە نابێت ماوەکە لە ٣٠ ڕۆژ تێپەڕ بکات، تا ئەو کاتەی سەرۆک وەزیرانی نوێ دەستبەکار دەبێت.

ھەروەھا لە بڕگەی دووی مادەی ٦٤ی دەستور دەڵێت، لە کاتی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، داوا لە سەرۆک کۆمار دەکرێت بانگھێشتنی ھەڵبژاردنی گشتی بکات لە وڵاتدا، نابێت ماوەکەی لە ٦٠ ڕۆژ تێپەڕ بکات لە بەرواری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەکەوە، لەو کاتەشەوە ئەنجومەنی وەزیران بە دەستلەکارکێشاوە حساب دەکرێت، تەنھا کاری ڕۆژانە بەڕێ دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...239240241242243...338