عێراق

داوای لە وڵاتانیش کرد ھاوڵاتییەکانیان لە کامپەکە وەربگرنەوە و دادگایی بکەن بۆ ئەوەی تیرۆریستان سزای عادیلانەی خۆیان وەربگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خەزعەلی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی دەیەوێت موقتە سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید بکات، بەڵاک دەبێت کاندید کردنەکەی لە ڕێگەی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییەوە بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەتکردنەوەی بەشداری نوری مالکی و دەوڵەتی یاسا لە پێکھێنانی حکومەتدا لە لایەن سەدرەوە، ناکۆکی شەخسی نییە، بەڵکو ناکۆکییە لەسەر سەنگ و قورسایی سیاسی، چونکە مالکی خاوەنی زیاتر لە ٣٥ کورسییە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران.

باسی لەوەشکردووە، کوتلەی سەدر ھیچ پەیامێکی دڵنیایی کردنەوەی بۆ نەناردوون، بەڵکو داوای ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییان لێ دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فیدڕاڵی بە کوردسات نیوز ڕاگەیاند،  ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی بەربانگ  تیرۆریستانی داعش ھەڵیانکووتاوەتە سەر گوندی دۆکەشمان دەکەوێتە سەر ڕێگەی تازە -ڕەشاد و تەقەیان لە چەند گەنجێکی گوندەکە کردووە و لە ئاکامدا، کەسێک کوژراوە و دوو کەسی تریش برینداربوون کە ھاوڵاتی ئاسایی گوندی دۆکەشمانن و گەنجن.

سەرچاوەکەی پۆلیسی فیدڕاڵی ئاشکرای کرد چەکدارەکانی داعش دوای ئەنجامدانی پەلامارەکە بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵھاتوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەیاز لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، گروپە چەکدارەکان مەرجی چەک دانانیان بەستووەتەوە بە پێکھێنانی حکومەتی نوێ و کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا، ئەو گروپانەش کە مافی بەرگریکردنیان بە خۆیان داوە، ھیچ پەیوەندییەکانیان بە حکومەت و حەشدی شەعبییەوە نییە.

ڕوونیشیکردەوە، دەستەی حەشدی شەعبی چەند جارێک ڕاگەیەندراوی لە کاتی ڕوداو و پێشھاتەکاندا بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ھیچ پەیوەندییەکی نییە بە چالاکی ئەو گروپانە، بەڵام ڕەنگە لەسەر ئاستی تاک لە حەشد و ھێزە ئەمنییەکانیش بەشداری لە چالاکی ئەو گروپانەدا ھەبێت.

فەیاز جەختیکردووەتەوە، موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر، ڕەزامەندی دەربڕیوە لە ماوەی چەند مانگی داھاتوودا چەکی گروپە چەکدارەکان ڕادەستی حەشدی شەعبی بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی فەتلاوی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕایگەیاند، گفتوگۆ و کۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەکان ڕانەگیراوە و لەسەر ھەموو ئاستەکان بەردەوامە.

وتیشی، چوارچێوەی ھەماھەنگی لە پێناو کۆتایھێنان بەو بنبەستبوونە سیاسییەی ھاتووە ئاراوە، دەستپێشخەریەکی گەیاندووە بە ھەموو لایەنەکان، چاوەڕوانیش دەکرێت بەم نزیکانە کێشەکان کۆتاییان بێت و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش لە نێوان ھێزە سیاسیەکاندا بێتە ئاراوە.

ڕوونیشیکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە داھاتوویەکی نزیکدا ھاوپەیمانییەکی سیاسی نوێ بێتە ئاراوە، بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی کێشە سیاسییەکان و پێکھێنانی حکومەتی نوێ.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ھێزەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی، ھەموو توانایەکی خۆیان خستووەتەگەڕ، بە مەبەستی پێکھێنانی حکومەت لە ماوەی ئەو ٤٠ ڕۆژی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆی دیاریکردوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەشعان جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە سایەی بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیھانیدا، دیاریکردنی ٧٥ دۆلار وەک نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا نرخێکی گونجاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر قسەکردنێک دەربارەی کەمکردنەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار، بیرۆکەیەکی ئابوریانە نییە و وەزیری دارایی و بانکی ناوەندییش بە مەترسی دەزانن بۆ سەر ئابوری عێراق لە داھاتوودا.

جبوری ڕاشیگەیاندووە، دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە لە ڕێگەی یاسای ئاسایشی خۆراکەوە چارەسەر دەکرێت، کە لە ئێستادا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت لەناو لیژنەی دارایی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی فارس نیوز بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی شورای ئیسلامی، بە دەنگی ١٦٤ پەرلەمانتار بەندەکانی ڕێککەوتنەکەی پەسەند کردووە کە پڕۆژەکە لە لایەن پێنج پەرلەمانتار ڕەتکرایەوە و شەش پەرلەمانتاریش ئامادە نەبوون دەنگی پێ بدەن.

بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئێران و عێراق دەستدەکەن بە دامەزراندن و خستنەگەڕی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی ڕێکخراو لەسەر ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی عێراق، لەسەر فەرمانی لیوا " تارق ڕوبەیعی" بەڕێوەبەری گشتی ھاتووچۆ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە دابەشکردنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمۆبیل دەستپێبکات.

ئەسعەد مەلا کەریم وتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، دروستکردنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل لە ھەرێم و عێراق یەک سیستمە بەڵام تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی تابلۆکە لە ھەرێم دیاری نەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتریش بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ لە تەواوی پارێزگاکانی عێراقدا دەست دەکرێت بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ تابلۆی ئینگلیزی، تابلۆ نوێیەکە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کاری پێدەکرێت، چونکە بە پێی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی ڤیەننا دەبێت ھەر ١٠ ساڵ جارێک تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان بگۆڕدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری نەوتی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، وەزارەتی نەوت بە ئامادەبوونی شارەزایانی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێم کۆبووەتەوە و چەند نموونەیەکی گرێبەستەکان خرانەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا لە ڕووی یاسایی و پڕۆفێشناڵی دارایییەوە.


جەخت لەوەشکراوەتەوە، گفتوگۆی چڕ و کۆبوونەوەی بەردەوام ئەنجام دەدەن لە بارەی دۆسیەیی نەوتی ھەرێم لەگەڵ شارەزایان و ئەو لیژنانەی کە پەیوەستن بەو بابەتەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق.


ئەوەش لە کاتێکدایە لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، پێنج بڕیاری لەبارەی نادەستوری بوونی یاسای نەوت و غازی ھەرێمەوە دەرکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مالکی" لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ھیچ لایەنێکیان ناچار نەکردووە بۆ بوون بە ئۆپۆزسیۆن و دەرگای بەشداریکردن لە حکومەت کراوەیە، بەڵام ھەندێک لایەن دەیانەوێت ببنە ئۆپۆزسیۆن و ھەر کەسێک ببێتە ئۆپۆزسیۆن نابێت بکرێتە ئامانج. 

"مالکی" وتیشی، ئەگەر لەگەڵ رەوتی سەدر حکومەتیان پێکبھێنایە، وەک چوارچێوەی ھەماھەنگی بەردەوام دەبوون لەسەر پشتیوانی سەربەخۆکان و ئۆپۆزسیۆن، بەڵام پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بەبێ تەوافوق ھۆکار دەبێت بۆ گەڕانەوەی تیرۆر و گەندەڵی و دەستوەردانی ناوخۆیی و دەرەکی.

"مالکی" باسی بەوەشکرد، کێشەکانی نێوان چوارچێوە و ھاوپەیمانی سێ قۆڵی لە ناوخۆ و لە دەرەوەدایە، ھیواشی خواست نەگەنە حکومەتی فریاگوزاری یاخود ھەڵوەشانەوەی پەرلەمان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، وەزیری کشتوکاڵ ڕەزامەندی دەربڕیوە ڕێگە بدرێت بە ھاوردەکردنی ئەو بەروبومانەی لە ناوخۆدا کەمبونەتەوە، وەک"تەماتە و پەتاتە و باینجان و خەیار"لە ھەموو دەروازە سنوورییەکان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەو بڕیارە لە ئەنجامی کەمبوونەوەی بەرھەمی ناوخۆیی و رێگرتنە لە بەرزبونەوەی نرخەکانیان، ھەروەھا بەھۆی ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا خواستێکی زۆریان لەسەرە و پێویستیەکی سەرەکی رۆژانەی ھاووڵاتیانە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵ رایانگەیاند، سەردانەکەی حەلبوسی بۆ لای سەدر  لە نەجەف  لە چەند سەعاتی داھاتوودا ئەنجام دەدرێت و پێشبینی دەکرێت "حەلبوسی" کشانەوەی ھاوپەیمانی "سەروەری" لە ھاوپەیمانی سێ قۆڵی بە "سەدر" رابگەیەنێت، ئەوەش بەھۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ "حاکم زاملی" جێگری یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە. 

ھاوکات "مورتەزا ساعدی" ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح لەسەر ئەو سەردانە وتویەتی، "حەلبوسی" بۆ گۆڕینی "حاکم زاملی" دەچێتە لای "سەدر"، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ھاوپەیمانی سێ قۆڵی کاتییە و ئەو کێشانەی لە نێو ئەو ھاوپەیمانییە ھەیە بەھۆی دەستکەوتی تاکە کەسییەوەیە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی نەزاھە لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، دوای ووردبینکردن لە باج و ڕسوماتی دەستەی گومرگی، تواندراوە بڕی زیاتر لە دوو ملیار دینار لە کۆمپانیاکان وەربگیرێتەوە، کە ئەو ڕسوماتانە لە ئەستۆی ژمارەیەک کۆمپانیا مابوون و  نەدرابوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی چاودێری ئەو بڕ پارەیەی کە وەک ڕسومات و باج  ھیشتا لای ھەندێ لە کۆمپانیاکان ماوە و نەدراوە (٤٠) ملیار دینارە.‌

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە بارەی دوا پێشھاتەکانی عیراق و پڕۆسەی پێکھێنانی حکومەتی نوێ کرا و سەید عەمار حەکیم ڕۆڵی یەکێتی و بە تایبەتی سەرۆک مام جەلالی لە کۆکردنەوەی لایەنەکان و چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسی بەرز نرخاند.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەلی ڕازی" وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو رێککەوتنە نین کە ھەرێم لەگەڵ کۆمپانیای "پاوەرچاینا"ی چینی ئیمزای کردووە، بۆ دروستکردنی چوار بەنداو لە ھەرێمی کوردستان، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو دەبێت لە سەرانسەری عێراقدا.

ڕاشیگەیاندووە، دروستکردنی ئەو بەنداوانە مەترسییەکان لەسەر ھەردوو ڕووباری دیجلە و فورات زیاتر دەکات، لەبەرئەوە داوا دەکات بەنداوەکانی ھەرێم بە ھەمان ئاڕاستە بن لەگەڵ پلانی ستراتیژی ئاو کە تا ساڵی ٢٠٣٥ دانراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی ھەرێم لە ١٦ی ئاداری ڕابردوو لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی ئیمزاکرد، بۆ دروستکردنی بەنداوی دەڵگە لە پشدەر و خێوەتە لە سلێمانی و مەنداوە لە ھەولێر و بەنداوی باکرمان لە دھۆک.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، نوسینگەی "کازمی" ھەوڵدەدات دانوستانەکان لە نێوان سعودیە و ئێران لە "بەغداد" دەستپێبکەنەوە، کە تا ئێستا ٤ خولی دانوستانەکان بەڕێوەچوون و ھەردوولاش گفتوگۆکانیان بە ئەرێنی وەسفکردووە.

"سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاندبوو، دانوستانەکان پێویستیان بە ئەجێندای ڕوون ھەیە و تاران ئامادەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانە لەگەڵ ڕیاز.

خولی پێنجەمی دانوستانەکانیش لەلایەن ئێرانەوە ڕاگیراوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی لێپرسراوانی سعودیە دەیان بڕیاری لەسێدارەدانیان جێبەجێکرد، کە بڕیارەکە ھاووڵاتی شیعە و ٧ یەمەنی سەر بە حوسییەکانی گرتووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...240241242243244...338