فالح فەیاز: پێکھێنانی حکومەت و چوونە دەرەوەی ئەمریکا مەرجی گروپە چەکدارەکانە بۆ چەک دانان
کوردسات نیوز
٨ی نیسانی ٢٠٢٢
١٬٠٤٤
فەیاز لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، گروپە چەکدارەکان مەرجی چەک دانانیان بەستووەتەوە بە پێکھێنانی حکومەتی نوێ و کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا، ئەو گروپانەش کە مافی بەرگریکردنیان بە خۆیان داوە، ھیچ پەیوەندییەکانیان بە حکومەت و حەشدی شەعبییەوە نییە.
ڕوونیشیکردەوە، دەستەی حەشدی شەعبی چەند جارێک ڕاگەیەندراوی لە کاتی ڕوداو و پێشھاتەکاندا بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ھیچ پەیوەندییەکی نییە بە چالاکی ئەو گروپانە، بەڵام ڕەنگە لەسەر ئاستی تاک لە حەشد و ھێزە ئەمنییەکانیش بەشداری لە چالاکی ئەو گروپانەدا ھەبێت.
فەیاز جەختیکردووەتەوە، موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر، ڕەزامەندی دەربڕیوە لە ماوەی چەند مانگی داھاتوودا چەکی گروپە چەکدارەکان ڕادەستی حەشدی شەعبی بکرێت.