حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ھێرشکردنە سەر محەمەد نوری، سەرۆکی کوتلەی ئیمتیداد و پاسەوانەکانی لەلایەن قائیمقامی قەزای شافعیە لە دیوانییە پێکھێناوە. زاملی دەڵێت، محەمەد نوری لە کاتی بەدواداچوون بۆ کێشەی ھاوڵاتیان ھێرشی کراوەتە سەر و داواشی لە دادگا کرد بە ئەرکی خۆی ھەستێت و رێکاری یاسایی دژی ھێرشەبەران بگرێتە بەر تاکو شکۆی پەرلەمان و پەرلەمانتاران پارێزراو بێت.
جاسم موسەوی پەرلەمانتاری ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ھەندێک لایەنی سیاسی ناو ھاوپەیمانی سێ لایەنەکە، ئۆباڵی پەکخستنی سیاسی دەخنە ئەستۆی چوارچێوەی ھەماھەنگی، بەڵام شێوازی خۆ کەنارگرتن و پەکخستنی گفتوگۆکان لەگەڵ ھێزەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی، ھەوڵێکن بۆ پەکخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.
باسی لەوەشکردووە، پەنابردن بۆ پەکخستنی پرۆسەی سیاسی، یەکێک لە خواستەکانی ھاوپەیمانی سێ لایەنەکەیە و خواستێکە بۆ تاکڕەوی لە دەسەڵاتدا.
موسەوی ڕاشیگەیاندووە، لە خولەکانی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، ھیچ لایەنێک خواستی ئەوەی نەبووە، پاڵ بە لایەنی دیکەوە بنێت بۆ ئەوەی بێت بە ئۆپۆزسیۆن یان دوور لە خواستنی خۆی بەشداری سیاسی پێ بکرێت.
ئەو پسپۆڕانە باس لەوەش دەکەن، زیادکردنی سەبەتەی خۆراک و پشتیوانی زیاتر لە بابەتەکانی ناو فۆڕمی خۆراک و ھەمواری ڕیزبەندی موچەی ھەندێک چینی فەرمانبەران، بە تەنھا بەس نین بۆ کەمکردنەوەی نرخی کەلوپەلەکان و سوککردنی ئەو قورسایەی کەوتووتە سەر گوزەرانی ھاوڵاتیان.
باسیان لەوەشکردووە، حکومەت پەنا بۆ ھەموو ڕێوشوێنێک دەبات، تەنھا بۆ دڵنیاییدان لەوەی کە بەھای دۆلار نەیەتە خوارەوە، چونکە ئەو ڕەوشە لە بەرژەوەندی زۆربەی ھەرە زۆری چینی سیاسییەکانە و پارەکانیان لە پرۆژە ئابورییەکاندا دەخەنە گەڕ.
ئەو پسپۆڕە ئابورییە عێراقیان جەختیش دەکەنەوە، ھاوکاریکردنی چەند توێژێک بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار، لە ١٠%ی فەرمانبەران ناگرێتەوە، لە کاتێکدا زۆرینەی گەلی عێراق بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلەکانەوە گوزەرانیان بەرەو نالەباری چووە.
بە پێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لەسەر داوای سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر ئەنجام دەدرێت.
بە پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی حاکم زاملی لە کۆبونەوەکەدا ھەریەک لە فوئاد حسێن و نزار خەیروڵا بریکاری پێشکەوتوی وەزارەتی دەرەوە بەشداری دەکەن و تێیدا تاوتوێی ھێرشەکانی تورکیا و ئێران دەکرێت بۆ سەر خاکی عێراق .
خەمیس خەنجەر ئاشکراشیکردوە کە رێککەوتنیان ھەیە لەسەر ئەوەی حکومەتەکەی کازمی رۆڵی ھەبێت لە یەکلاکردنەوەی دۆسێی دەستگیرکراوانی سەرکردە سوننەکان.
ھاوکات مەشعان جبوری سەرکردە لە ھاوپەیمانی سەروەری رایگەیاندووە، گرنگترین مەرجیان لەگەڵ ھاوپەیمانی سەدر ئەوە بووە کە حکومەتەکەی کازمی دۆسێیەی سیاسییە سوننە داواکراوەکان یەکلابکاتەوە
لەلایەکی تریشەوە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رەتیکردۆتەوە ھیچ پەیوەندییەکی بە بریاری لێخۆشبون بۆ ژمارەیەک لە سەرکردە سوننەکان ھەبێت و ئەحمەد روبەیعی ئەندامی چوارچێوەکە رایگەیاندووە ، ئەو بریارە بریاری دادگایە و ھیچ پەیوەندییەکی بە سەرکردەکانی چوارچێوەکەوە نییە .
ھانی عوقابی، وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، بۆ گەرەنتیکردنی کەرتی تەندروستی و پاراستنی ھاووڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشی تەندروستی، وەک قۆناغی یەکەم لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە سیستمی بیمەی تەندروستی بە شێوەی ئەزموونی لە سێ پارێزگا جێبەجێدەکەن و دەستەی کارگێڕی بۆ بیمەی تەندروستی لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق پێکھێندراوە و راھێنان بە کارمەندان دەکرێت و ئەگەر سەرکەوتووبێت لە ھەموو پارێزگاکان جێبەجێدەکرێت.
وتیشی، جێبەجێکردنی بە چەند قۆناغێکە و بەستراوە بە پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق و ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند نەکرێت، جێبەجێکردنی سیستمەکە سەخت دەبێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین لە پارێزگای ئەنبار، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دوو داواکراویان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کرد، راشیگەیاند، چەند حەشارگەیەکی داعشیان ئاشکرا کرد، کە کەلوپەلی جۆراوجۆر و ماددەی تەقەمەنیان تێدا بووە و لەناوبراون.
رۆژی شەممە قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە خۆرئاوای عێراق دەستیپێکرد، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش سەردانی پارێزگای ئەنباری کرد و رایگەیاند، پاشماوەکانی داعش جگەلە مەرگ ھیچ بژاردەیەکی تریان نییە.
حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان پێکەوە بڕیاریانداوە، پڕۆژە یاسایەک پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن، بۆ بە تاوانناساندنی ھەرجۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیل یان ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل.
وتیشی، پڕۆژە یاساکە ١٠ بڕگە لەخۆدەگرێت و لە یەکەم کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران دەیخەنەڕوو.
وەزیری دارایی عێراق ئاشکراکردوە ، بەمنزیکانە لە بەغداد لەگەڵ سندوقی دراو و بانکی نێودەوڵەتی کۆدەبنەوە و پێشتریش کۆبونەوەکانیان لە واشنتۆن زۆر باش بوە و گەیشتونەتە چەند رێککەوتنێک بۆ پشتگیریکردنی پرۆژەی چاکسازی ، لە کۆبونەوەکانی بەغدادیشدا کار دەکەن بۆ ئەوەی ھاوکارییەکان تەکنیکی بن و راوێژ بکەن بۆ بەھێزکردنی تواناکانی حکومەتی عێراق لە پرۆژەی چاکسازیدا.
وەزیری دارایی ئاشکراشیکردوە ، رێککەوتنی ستراتیژییان لەگەڵ ئەمریکا ھەیە بەتایبەت لە بواری ئابوریدا و ھەردوولا ئامادەییان تێدایە لەسەر ھەموو ئاستەکان ھاوکاری و ھەماھەنگییان ھەبێت .
لەبەرئەوەی بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی عێراق نەوتی کەرکوک و ھەرێمی کوردستان بەخاکی تورکیادا ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان کراوە و بۆ ئەو مەبەستەش داوای قەرەبوویان لە تورکیا کردووە و چاوەڕێ دەکەین دادگا بەشێک لەو پارەیە بداتە عێراق.
وەزیری نەوت دەشڵێت، ھەرێمی کوردستان نەوت بەنرخی کەمتر لە کۆمپانیای سۆمۆ دەفرۆشێت و تێچووی بەرھەمھێنانی بەرمیلێک نەوتی ھەرێمیش بەڕێژەی لەسەدا ٥٩ لە تێچووی بەرھەمھێنانی بەرمیلێک نەوتی عێراق زیاترە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی گەڕان بەدوای تیرۆریستان و پوچەڵکردنەوەی پیلانەکانیان، بە بەشداری ھێزی ئاسمانی و ھێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ قۆناغی دوەمی ئۆپراسیۆنی "ئیرادەی پتەو" لە خۆرئاوای عێراق دەستیپێکرد.
بە پێی راگەیەنراوێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار و جەزیرە و کەربەلا و ھێزەکانی پاراستنی سنور و میحورەکانی حەشدی شەعبی بەشدارن لە ئۆپراسیۆنەکەدا.
جەختیشیکردووەتەوە، ئۆپراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت بۆ کێوماڵکردنی پێگەکانی تیرۆریستانی داعش، ھێزە ئەمنییەکانیش لە دیالە و سەڵاحەدین و کەرکوک ھەماھەنگ دەبن.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق راگەیاند، بەپێی دواین خەمڵاندنەکان لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتۆتە ٤١ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار کەس، لەو رێژەیەش ٥٠.٥% رەگەزی نێر و ٤٩.٥ رەگەزی مێیە، ساڵانەش ژمارەی دانیشتوان بە رێژەی ٢.٥% زیاد دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ملیۆنێک و ٢٥٨ ھەزار منداڵ لە دایک بوون، لەساڵی ٢٠٢١یش دوو ملیۆن و ٢٨٤ ھەزار منداڵ لەدایک بوون.
جەختیشیکردۆتەوە، وەزارەتی پلاندانان ھەموو ئامادەکارییەکانی بۆ سەرژمێری دانیشتوان تەواوکردووە و تەنھا بودجەی بۆ تەرخان نەکراوە، کە پێویستیان بە ١٢٠ ملیار دینار ھەیە.
"عەلی رازی" وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕانکاری کەشوھەوا و کەمی بارانبارین، ھۆکاری دروستبوونی قەیرانی ئاون لە عێراق، ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە، وتیشی، بە پێی توێژینەوەیەکی وەزارەتەکەی لەساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠٣٥، لە عێراق ١١ ملیار مەتر سێجا ئاو لە دەستدەدات.
جەختیشیکردووەتەوە، دروستکردنی بەنداوی گلدانەوەی ئاو بە قەبارەی زۆر گەورە و ئەو پرۆژانەی لەسەر ڕوبارەکان دروست دەکرێن، ھۆکاری دورستبوونی قەیرانی ئاون لە عێراق، بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە گفتوگۆی بەردەوامدان بۆئەوەی پشکی تەواوی ئاو بگاتە عێراق.
سەدر ئاماژەی بەوەکردووە، گرنگترین ھۆکار بۆ دووبارە بەشداریکردنی رەوتی سەدر لە پرۆسەی ھەڵبژاردن بابەتی ئاسایکردنەوەو تەماعی ئیسرائیل بووە بۆ ھەژموونەی بەسەر عێراقدا.
راشیگەیاندوە، کوتلەی سەدر لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی بەمنزیکانە پرۆژەیەک رادەگەیەنن بۆ بەتاوانناساندنی ئاسایکردنەوەو مامەڵەکردن لەگەڵ قەوارەی جولەکە و دواتریش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێتەڕوو بۆ دەنگدان لەسەری.
ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی گردبوونەوەی سەنەدی نیشتمانیی کە ھاوکات پەرلەمانتاری عێراقە رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە نووسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ ھاوپەیمانی عەزم و چەند لایەنێکی تر کۆبووەتەوە و باسیان لە رەوشی سیاسیی وڵات و کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی کردووە.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان کردەوەتەوە بۆ دەرچوون لەم قۆناغە و دانانی نەخشەڕێگەی چارەسەر و گواستنەوە بۆ قۆناغی پێکھێنانی حکومەت.
باسیان لە پاراستنی عێراق و بەدەستھێنانەوەی متمانەی ھاوڵاتیانیش کردووە بە سیستمی سیاسیی عێراق.
وەزیری دارایی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی وەرزی بەھارەی ھەردوو بانک و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن ڕایگەیاند، ئامانج لە سەردانەکەی بۆ واشنتۆن، بەشداریکردن و قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانە لەگەڵ ئاژانس و بانکە گەورە نێودەوڵەتییەکان.
عەلاوی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا وڵاتەکەی ھیچ پێویستییەکی بە کۆمەکی دارایی نییە، بەڵام پێویستی بە کۆمەکی ھونەریی و چاکسازی لە سیستمی بانکی ھەیە، بە تایبەتی ئەو چاکسازیانەی دەستی داوەتێ لە جێبەجێکردنی کارنامەی سپی، لە پێناو بەھێزکردنی ئابوری عێراقدا.
وەزیری دارایی عێراق دانی بەوەشدا نا کە وڵاتەکەی نزیکەی ٥٠ ساڵ داواکەوتووە لەو پێشکەوتنە ئابورییەی جیھان، کە دەبوایە چاکسازی بکردایە تیایدا، چونکە لەو ڕووەوە دووچاری کێشەی مێژووی بوون و پێویستی بە چارەسەرکردن ھەیە.