بە پێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  و لەسەر داوای سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر ئەنجام دەدرێت.

بە پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی حاکم زاملی لە کۆبونەوەکەدا ھەریەک لە فوئاد حسێن و نزار خەیروڵا بریکاری پێشکەوتوی وەزارەتی دەرەوە بەشداری دەکەن و تێیدا تاوتوێی ھێرشەکانی تورکیا و ئێران دەکرێت بۆ سەر خاکی عێراق .