سەدر ئاماژەی بەوەکردووە، گرنگترین ھۆکار بۆ دووبارە بەشداریکردنی رەوتی سەدر لە پرۆسەی ھەڵبژاردن  بابەتی ئاسایکردنەوەو  تەماعی ئیسرائیل بووە بۆ ھەژموونەی بەسەر عێراقدا.

راشیگەیاندوە، کوتلەی سەدر لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی بەمنزیکانە پرۆژەیەک رادەگەیەنن بۆ بەتاوانناساندنی ئاسایکردنەوەو مامەڵەکردن لەگەڵ قەوارەی جولەکە و دواتریش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێتەڕوو بۆ دەنگدان لەسەری.