بە پێی پرۆژە یاساکە سەرجەم پەیوەندییە سەربازی و سیاسی و ئابووری و ھونەری و دیبلۆماسییەکان لەگەڵ ئیسڕائل قەدەغە دەکات و پەیوەندی هەر بەرپرسێکی عێڕاقی لەگەڵ ئیسڕائیل بە تاوان ئەژمار دەکرێت.
دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق لە کاتێکدایە پێشتر چەند بەرپرسێکی حکومەتی عێڕاق ئاسای بوونەوەی پەیوەندی عێڕاق و ئیسڕائیلیان بە شتێکی مەحاڵ نەزانیبوو و رایانگەیاندبوو دەکرێت ھەلومەرج بگۆڕێت و پەیوەندییەکانی عێڕاق و ئیسڕائلیش ئاسای ببێتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دانەویڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، لەگەڵ باڵێۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کۆبووەتەوە، بۆ گفتوکردن لەسەر چۆنێتی ھاوردەکردنی گەنم و دانەویڵە لە رۆمانیاوە.
لایەنی عێراقی جەختیکردووەتەوە، گرنگە حکومەتی ڕۆمانیا بەشداری بکات لەو کەمکردنەوانەی، کە حکومەتی عێراق ڕایاندەگەیەنێت بۆ ھاوردەکردنی گەنم و دانەوێڵە لە دەرەوە.
لە دوای سەرھەڵدانی شەڕی ئۆکراینەوە، کە پێشتر عێراق بەشێک گەنمی لەو وڵاتەوە ھاوردە دەکرد، بە شوێن سەرچاوەی دیکەی ھاوردەکردنی گەنمدا دەگەڕێت.
لە ماوەی ڕابردووشدا عێراق گفتوگۆی لەگەڵ ئوسترالیا و وڵاتانی دیکەدا کردووە، بە مەبەستی ھاوردەکردنی گەنم و دانەوێڵە و بایەخدان بە یەدەگی ستراتیژی گەنم لە کۆگاکانی وڵاتەکەیدا.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دانیشتنێکی لەبارەی دەستوریبوون و نادەستوریبوونی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا و لە کۆتاییشدا دادگای فیدراڵی دانیشتنەکەی بۆ ١٢ی حوزەیران دواخست.
دادگای فیدراڵی داوای لە نوێنەرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری دارایی کردووە لە دانیشتنی داھاتوودا ئامادە بن بۆ ئەوەی کۆتایی بە دۆسێکە بھێنن و بڕیاری کۆتایی بدەن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق تۆپبارانەکانی ئێران ئیدانەی دەکات، کە کردوویەتییە سەر چەند ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەی جارێکی دیکە دووپاتی دەکەنەوە کە نابێت خاکی عێراق بەکاربھێندرێت بۆ ھەڕەشەکردن لەسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ، لە ھەمان کاتدا جەختیش دەکەنەوە لە بایەخی گفتوگۆ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان، بە شێوەیەک کە سەروەریی عێراق پارێزراو بێت و ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکەدا بەرقەرار بکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، تۆپخانەکانی ئێران گوندەکانی "کەتینە و ناوروبارا و بن پەرێزە و گۆڕا سایە و بەربزین و کانی شیلان"یان لە سنووری برادۆست، تۆپباران کرد و ناو بە ناو بۆدرومانەکانیان دەوەستێت و دەستپێدەکاتەوە. ڕاشیگەیاند، ئەمساڵ ئەوە یەکەمجارە ئێران سنووری برادۆست تۆپباران دەکات.
دوای ئەو سەردانەش باڵیۆزی نوێی ئێران، چووە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد، بۆ ئەوەی بە ڕەسمی ئەرکەکانی وەربگرێت لە جێگەی (ئیرەج مەسجیدی) باڵیۆزی پێشووی ئێران لە عێراق.
سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، محەمەد کازم ئال سادق وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغداد دەستبەکار بووە.
باڵیۆزی نوێی ئیران ماوەی چەند ساڵێک لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد کاریکردووە و جێگری یەکەمی باڵیۆزی پێشووی ئێران بووە لە بەغداد.
محەمەد کازم ئال سادق، لە شاری نەجەف لە بنەماڵەیەکی ئایینی لە دایک بووە و زمانی عەرەبی و شێوەزاری عێراقی بە شێوەیەکی زۆر باش دەزانێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە تویتەر نوسیوویەتی، دوای ئەوەی بۆ ھەمووان سەلماندیان پابەندنین بە دەسەڵات و دەرفەتی زێڕینیان بەخشییە سەربەخۆکان بۆ پێکھێنانی حکومەت، وەڵامی ھەندێکیان گەڕاوەتەوە و ڕەتیانکردووەتەوە، بەڵام ئەوان بەردەوام دەبن لە چاکسازی و ململانێی سیاسییان لە پێناو چاکسازییە نەک دابەشکردنی دەستکەوتەکانی دەسەڵات.
لەلایەکی ترەوە عەدنان جابری پەرلەمانتاری سەربەخۆ ڕایگەیاند، سەربەخۆکان بە نیازن دەستپێشخەریەک بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی ڕابگەیەنن.
وتیشی، ھیچ دابەشبوونێک لە نێو سەربەخۆکاندا نیە و مەرجیان ھەیە بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی تەواوکردنی سێ سەرۆکایەتییەکە.
کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، لەمڕۆوە شەپۆلی خۆڵبارین ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەگرێتەوە، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم ھەفتەیەش خۆڵبارینەکە زیاتر دەبێت. پێشبینیکەرانی کەشوھەواش ڕێنمایی خەڵک دەکەن کە گەشتەکانیان دوابخەن.
لە ھەفتەی ڕابردووشدا، بەھۆی خۆڵبارینێکی بەھێزەوە کە زۆرینەی ناوچەکانی عێراقی گرتەوە، یەکەم حاڵەتی گیان لە دەستدان لە "بەغداد" تۆمارکرا و زیاتر لە پێنج ھەزار کەسیش لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراقەوە بەھۆی تەنگەنەفەسی، ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
وائیل ڕیکابی ئەندامی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، سەرباری دەستپێشخەرییەکەی ڕەوتی سەدر و دوای تێپەڕبوونی ٧ مانگ بەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان، تا ئێستا ھیچ ھەلێک نەڕەخسێنراوە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا نەتوانراوە ٢٢٠ پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیی ھەبێت بۆ پێکھێنانی حکومەت و تێپەڕاندنی حکومەتی نوێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەتکردنەوەی پێشنیازەکەی سەدر لە لایەن پەرلەمانتارانی سەربەخۆوە بۆ پێکھێنانی حکومەت، ھەڵوێستی ئەوانی بەھێزتر کردووە، بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی تەوافوقی، بۆیە جگە ل دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆکان، ھیچ بژاردەیەکی دیکە نەماوەتەوە.
زیاتر لە ٧ مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەبارەی پێکھێنانی حکومەت ڕێکنەکەوتوون و سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵنەبژێردراون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی عێراق بڵاویکردەوە، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ، لەمەودوا ڕێوشوێنی توند لە شەقامەکان دەگیرێتە بەر، بۆ لێپرسینەوە لەو ھەر شۆفێرێک کە پشتێنی سەلامەتی نابەستن لە کاتی شۆفێری کردندا.ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژی شەممەی داھاتووەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بە گوێرەی مادەی ٢٥ی یاسای ھاتووچۆی ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٩، ھاتووە، سزای غەرامەکردنی ٥٠ ھەزار دینار دەسەپێندرێت، بەسەر شۆفێر و ئەو کەسەش کە لە تەنیشتییەوە دانیشتووە، لە کاتی شۆفێری کردندا.
ھاوکات یاساکە ڕێگری دەکات لە دانانی منداڵ تا تەمەنی ٨ ساڵ لە شوێنی دانیشتنی پێشەوە لە تەنیشتی شۆفێرەوە.
بە پێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەر بە دەستەی دەستپاکی، سەرپێچییەک لە فرۆشتنی دوو موڵکی حکومیدا تۆمار کراوە، کە ٥٪ی بەھای فرۆشتنەکەی دیارە و زۆرینەی ون کراوە.
بە پێی زانیارییەکان موڵکەکان ڕووبەریان ٥٥ دۆنم بووە و لە سەر وەزارەتی دارایی تۆمار کراون و بەھاکەیان ١٣٠ ملیار دینارە، بەڵام تەنھا پێنج ملیار دیناری بۆ حکومەت گەڕاوەتەوە.
ھەر بە پێی زانیارییەکان لە مامەڵەی فرۆشتنەکەدا سەرپێچی رێکارە یاساییەکانی تایبەت بە فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکی دەوڵەت کراوە.
کۆبوونەوەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی عێراق لەبارەی دەستپێشخەرییەکانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، بەبێ رێککەوتن کۆتاییھات سەربەخۆکان ئاڕاستەی خۆیان لە رەوشی سیاسی عێراق رانەگەیاند.
پەرلەمانتارانی سەربەخۆ راشیانگەیاند، لە دوو رۆژی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی تر دەکەن و یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدەن.
زیاتر لە ٧ مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەبارەی پێکھێنانی حکومەت ڕێکنەکەوتوون و سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵنەبژێردراون.
بڕیار بوو ڕۆژی ٣٠ی مانگی سێ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت بەڵام بۆ جاری سێھەم بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ھەروەھا ڕۆژێک دوای شکستەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ کۆبوونەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی ئاراستەی لایەنەکانی عێراق کرد و داوای کرد دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە جگە لە ڕەوتی سەدر بکەن بۆ پێکھێنانی حکومەت.
"زەھرە بجاری" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئیمزای زیاتر لە ٢٠٠ پەرلەمانتاری ھەموو کوتلەکان کۆکراوەتەوە و تەواوی رێکارەکان بۆ لێپرسینەوە لە "ئیحسان عەبدولجەبار" وەزیری نەوتی عێراق تەواو بووە، بەم زووانەش وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت دیاری دەکرێت.
"زەھرە بجاری" راشیگەیاند، گەندەڵی و شکستی ئیدارەدان لەناو وەزارەتی نەوت زۆر زیادیکردووە و چەندین رێکاری ھەڵەش لەو وەزارەتەوە گیراونەتە بەر، وەک بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بواری ئابوری و وەبەرھێنان لە عێراق ھەبووە.
عەبدولستار مەجید ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ ھەر تۆنێک گەنم بە ٧٥٠ ھەزار دینار لە جوتیاران بکڕێتەوە، واتە ھەر کیلۆیەک بە ٧٥٠ دینار وەردەگرێت، لە کاتێکدا کە ساڵی رابردوو یەک کیلۆ گەنمی بە ٤٧٠ بۆ ٦١٠ دینار وەرگرت.
وتیشی، ئەوە بڕیارێکی دڵخۆشکەرە بۆ جوتیاران و بۆ تەواوی خەڵکی عێراقیش، چونکە دەبێتە ھۆی کۆکردنەوەی گەنمیکی زۆر کە بە خۆراکێکی سەرەکی و ستراتیژیی لە وڵاتدا دادەنرێت و عێراق لە برسێتی و گرانیی بەدوور دەگرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم، ساڵی رابردوو یەک کیلۆگرام گەنمی لە نێوان ٣٢٥ بۆ ٤٧٥ دینار لە جوتیاران کڕییەوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ تا ئێستا ھیچ بڕیارێکی لە بارەی نرخی کڕینەوەی گەنم دەرنەکردووە.
ئەندامەکەی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، جگە لە زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکانیش دەستپێشخەریەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگییان پەسەندکردوە و بەمنزیکانە دانوستانی لایەنەکان بە بەشداری پەرلەمانتارە سەربەخۆکانیش لەبارەی دەستپێشخەرییەکە دەستپێدەکات و دواتر وادەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری دەکرێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ھەنگاونان بەرەو پێکھێنانی حکومەتی نوێ.
لەسەرەتای ئەم مانگەدا، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دەستپێشخەرییەکی نوێی راگەیاند بۆ دەرچون لەو قەیرانە سیاسییەی عێراقی تێکەوتوە و دەستپێشخەرییەکە تایبەتە بە یەکلاکردنەوەی پرسی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و داوای لە سەرجەم لایەنەکانیش کردوە بەبێ مەرجی پێشوەخت ئامادەی دانوستان بن.
لە پاڵ قەیرانە سیاسی و ئابورییەکانی عێراقدا، کەمبوونەوەی ئاویش بووەتە قەیرانێکی دیکەی مەترسیدارتر بۆ عێراقییەکان. لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی، کە دەریدەخات گەنجێک بە ڕاکردن بە ناو ئاوی دیجلەدا لە بەغدا ھاتووچۆ دەکات، بووە زەنگێکی مەترسیدار ، کە کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاوی ڕوبارەکە لە تورکیاوە، دەبێت عێراق چاوەڕوانی چ کارەساتێک بکات.
پسۆڕانی بواری ژینگەی دەڵێت، یەکێک لە ھۆکارەکانی کەمبوونەوەی ئاوی ھەردوو ڕوبارە سەرەکییەکەی عێراق، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێشێلکاریانەی کە بەشێک لە جوتیاران کردوویانەتە سەر ئاراستەی ئاوی ڕوبارەکان لە باشور و دروستکردنی دەریاچە بۆ بەخێوکردنی ماسی، کە چاوەڕواندەکرێت زیانی گەورە بدات لە سامانی کشتوکاڵی.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، عەباس دینار شوەییلی، سەرکردە لە گرووپی چەکداریی سەرایا سەلام، لە شاری عەممارەی ناوەندی پارێزگای میسان، لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کوژرانی ئەو سەرکردەیەی سەرایا سەلام، پەیوەندی بە دۆسێی کوژرانی "وسام عەلیاوی"ی سەرکردەی عەسائیبی ئەھلی حەقەوە ھەیە، کە دوو ساڵ پێش ئێستا لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژرا.