محەمەد کازم ئال سادق وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دەستبەکار بوو
کوردسات نیوز
١١ی ئایاری ٢٠٢٢
٢٥٨
دوای ئەو سەردانەش باڵیۆزی نوێی ئێران، چووە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد، بۆ ئەوەی بە ڕەسمی ئەرکەکانی وەربگرێت لە جێگەی (ئیرەج مەسجیدی) باڵیۆزی پێشووی ئێران لە عێراق.
سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، محەمەد کازم ئال سادق وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغداد دەستبەکار بووە.
باڵیۆزی نوێی ئیران ماوەی چەند ساڵێک لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد کاریکردووە و جێگری یەکەمی باڵیۆزی پێشووی ئێران بووە لە بەغداد.
محەمەد کازم ئال سادق، لە شاری نەجەف لە بنەماڵەیەکی ئایینی لە دایک بووە و زمانی عەرەبی و شێوەزاری عێراقی بە شێوەیەکی زۆر باش دەزانێت.