نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق یونامی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت دەبێت بە ڕەوشی عێراق و تێیدا دوایین پێشھاتە ئەمنی و سیاسیەکانی وڵاتەکە تاوتوێ دەکرێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، جینین بلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ڕاپۆرتێک لەبارەی دوایین پێشھاتەکانی عێراق و کاری نێردەکە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەخاتەڕوو.
دەزگاکە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا بڕی ٨١ ھەزار و ٣٤ تۆن ماسی فرۆشراوە، لەو بڕەش ٦٤ ھەزار و٧٩٦ تۆنی لە بەرھەمی کێڵگە ناوخۆییەکانی بەرھەمھێنانی ماسی بووە.
وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە بەشێک لەو بڕە ماسیە فرۆشراوە بەرھەمی ڕوبارەکان بووە بە تایبەت لە پارێزگای بەسرە، کە توانراوە زیاتر لە دوو ھەزار تۆنی لێ بەدەست بھێندرێت.
بەگوێرەی سەرژمێری دەزگاکە لە ساڵی ٢٠٢١دا لە نزیکەی ٣٨٠٠ کێڵگەی بەرھەمھێنانی ماسی ماسی بۆ فرۆشت بەرھەمھێنراوە و نزیکەی ١٢ کێڵگەی نوێش لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.
لە ماوەی ڕابردوودا بەھۆی گرانبوونی گۆشتی ئاژەڵەوە، بەشێک لە ھاوڵاتیان ڕوویانکردووەتە کڕین و خواردنی گۆشتی ماسی.
ئامانجی سەردانەکەیان وەک وەفایەک بوو بۆ سەرۆک مام جەلال کە پێش پرۆسە و دوای پرۆسەی ئازادی عێراقیش سەمام ئەمانی عێراق بووە و بە سیاسەت و کارکردنیشی ئەو راستییەی بۆ ھەموولایەک سەلماند، ئاماژەیان بەوەشکرد، سەرۆک مام جەلال، لە ماوەی کارکردنیدا وەک سەرۆک کۆمار نزیک بووە لە ھەموو ھێز و لایەنەکان و بەبێ جیاوازی و بەشێوەیەک کاری کردووە کە جێگەی رەزامەندی ھەموو پێکھاتەکان بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە جگە لە ھەرێمی کوردستان، ٧ ملیۆن ئۆتۆمبێل ھاوردە کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێل لۆدێکی گەورەی لەسەر شەقامەکان دروستکردووە، لە کاتێکدا ماوەی ٣٠ ساڵە شەقامەکان وەک خۆیانن و جگە لە گۆڕانکارییەکی کەم ، ھیچ شەقامێکی ستراتیژی دروست نەکراوە.
راشیگەیاند، ھاتوچۆ تەنھا بۆ ڕێکخستنی ڕۆیشتن نییە، بەڵکو پەیوەستە بە چۆنێتی پارێزگاریکردن لە شەقامەکان، کە ئێستا ھیچ پارێزگارییەک ناکرێت لە ڕێگە گشتی و خێراکان و ڕوناکی و بەرزەپردەکان.
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە دواداچونیان بۆ دەرەنجامی کۆبونەوەکەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان و بزوتنەوە نوێیەکان کردوە و ئەنجامی ئەو کۆبونەوەیە لەگەڵ ھەوڵەکانی چوارچێوە دەگونجێت بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ ئەو قەیرانە سیاسییەی عێراقی تێکەوتووە.
چوارچێوەی ھەماھەنگی پێشوازی لەو ھەنگاوانە کردوە کە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەینێن بەتایبەتی کە ھەونگاوەکانیان لەبارەی پێکھێنانی حکومەت و پاراستنی مافی زۆرینە زۆر نزیکن لەو دەستپێشخەریەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە رۆژی ٣ی ئەم مانگەدا بڵاویکردەوە.
ھەر لەو راگەیەندراوەدا چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان داوای دانوستانی راستەوخۆی لایەنەکانی کردوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە، داواشی کردوە لایەنەکان بە ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ دەستپێخەرییەکەی سەربەخۆکان بکەن و پابەندبوونی خۆشی بە راسپاردنی کاندیدێکی بێلایەنی کارامە بۆ پێکھێنانی حکومەت دوپاتکردۆتەوە بۆ تێپەڕاندنی چەقبوستویی سیاسی لە عێراقدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەوەی خۆپیشاندەرانی نیگەران و بێزار کردوە، ئەوەیە کە لە کۆمپانیای دیالە بۆ پیشەسازیی کەرەسەتی کارەبایی ٣٠٠ کەس دامەزرێنراون بەبێ ئەوەی بە ئاشکرا فۆڕمی دامەزراندن رابگەیەنرێت و کارەکە بە نھێنی کراوە.
بە پێی زانیارییەکان لە ساڵانی رابردوەوە تا ئێستا لە سنووری پارێزگای دیالە ١٠ ھەزار کەس پەیمانگەی تەکنیکییان تەواوکردوە و زۆرینەیان بێکارن، نوێنەری خۆپیشاندەرانیش رایگەیاندوە، لە رۆژانی داھاتوودا کاردانەوەکانیان توندتر دەبێت.
بە پێی وتەی لێپرسراوان، چۆڵکردنی ١٤ گوند کە زۆرینەیان لە پارێزگای سەڵاحەدیندان دەرفەتی بۆ تیرۆریستانی داعش رەخساندوە وەک پەناگە بەکاربھێنن و ھەڕەشە بۆ پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین و کەرکوک دروست بکەن.
ھەر بە پێی زانیارییەکان لە ئێستادا لە نێوان سەڵاحەدین و دیالەدا گەورەترین بۆشایی ئەمنی دروست بووە و لە ھەر ساتێکدا بێت تیرۆریستان دەرفەتەکە دەقۆزنەوە.
لە بەرامبەردا حەشدی شەعبی رایگەیاندوە، سەرکەوتووبوون لە پاراستنی ناوچەیەکی سنوری نێوان دیالە و سەڵاحەدین بە درێژایی ١٠ کیلۆمەتر.
دوورخستنەوە و ھەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی مشعان جبووری لە کارەکەی، لەدوای سێ دانیشتنی دادگا دێت لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی پێشووی سوننەکان قوتەیبە جبووری، کە توانیتی بیسەلمێنێت بڕوانامەکەی ساختەیە.
لە پاش بڕیارەکەی دادگا، مشعان جبووری پەرلەمانتاری ھاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان لە تویتێکدا رایگەیاند، دوورخستنەوەکەی بەھۆی گوشاری سیاسیی رکابەرەکانییەوە بووە.
دادگەی فیدراڵیی عێراق لەو بارەوە رایگەیاند، "دوای دڵنیابوونەوە لە بڕوانامەی مەشعان جبووری دەرکەوت کە ساختەیە و بەھۆیەوە لە پەرلەمان دوورخرایەوە".
دوورخستنەوەی مەشعان جبووری لە پەرلەمان لەکاتێکدایە کە لە سێ خولی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەرلەمانتار بووە.
سەدر لەو پەیامەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، عێراق ناگەڕێننەوە بۆ چوارگۆشەی پشک پشکێنە کە گەندەڵی سیمای دیاریەتی.
وتیشی، گەلی عێراق بە دەست ھەژاریەوە دەناڵێت و ئێستا کار گەیشتووەتە ئەوەی یاسا گرنگەکان پەکبخرێن و بژێوی عێراقییەکان بکرێتە ئامانج، بۆیە لەژێر ھیچ فشارێکدا لەگەڵ سێیەکی پەکخەر ھاوپەیمانی دروست ناکەن.
راشیگەیاند، جگە لە چەند کەسێکی کەم، سیاسەتمەدارانی عێراق بونەتە نمونەی گەندەڵی و خراپەکاری.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی یەک شەممەش سەدر لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رەوتی سەدر بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ دەبێتە ئۆپۆزسیۆن، ئەوەش لە دوای ئەو پێشێلکارییە دووبارانەی لە پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا ئەنجامدران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، بۆردوومانەکە بە ھەماھەنگی دەزگای روبەڕوبوونەوەی تیرۆری عێراق و ھێزی پێشمەرگە بووە و بە فڕۆکەی ئێف ١٦ی عێراقی دوو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە چیای "قەرەچوغ" بەرامبەر گوندی گەڕەسۆر و نزیک ھێزەکانی پێشمەرگە بۆردوومان کراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویشیکردەوە، تیرۆریستان لە ناو ئەشکەوتێکدا خۆیان حەشاردابوو.
"نازم شەبلی" پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەربەخۆکان تەواوی وردەکاری و بڕگەکانی دەستپێشخەرییەکەیان تەواو کردووە و لە چەند سەعاتی داھاتوودا ئاڕاستەی کوتلەکانی دەکەن، بۆ کۆتاییھێنان بە قەیرانی سیاسی عێراق. وتیشی، سەربەخۆکان پێیان باشە لیژنەیەک پێکبێت بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.
"محەمەد شمەری" ئەندامی دەوڵەتی یاساش رایگەیاندووە، ھێشتا پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکان روون نییە و رەوتی سەدر سورە لەسەر ھەڵوێستی خۆی، وتیشی پێکھێنانی حکومەت پێویستی بە کوتلەیەکی بەھێز ھەیە و بەبێ ئەوەش حکومەتێکی لاواز پێکدێت، ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشدا، دواخستنی پێکھێنانی حکومەت بە مانای کۆتاییھێنان بە کارەکانی پەرلەمان و ھەڵوەشاندنەوەی نایەت، چونکە ئەگەر ھەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە ھاووڵاتیان ناچن بەرەو سندوقەکانی دەنگدان.
سەرچاوە ئەمنییەکان لەو کەمپەوە رایانگەیاند، ھێزەکانی سوریای دیموکرات تەرمی ئەو ھاووڵاتییە عێراقییەیان دۆزیوەتەوە و ھۆکاری کوژرانەکەی نەزانراوە، بەپێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەکانیش، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٤ کەس لە کەمپی ھۆڵ کوژراون، کەلە نێوانیاندا ھاووڵاتی عێراقی ھەیە.
کەمپی ھۆڵ دەکەوێتە خۆرھەڵاتی پارێزگای حەسەکە، گەورەترین کەمپە لە خاکی سوریا و زۆرینەی ئەو ھاووڵاتیانەی لەو کەمپەن عێراقین و ژمارەیان زیاتر لە ٣٠ ھەزار کەسە و کەسوکاری تیرۆریستانی داعشن.
"مستەفا سەند" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر سکاڵای "باسم خەشان" پەرلەمانتاری عێراق، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە ھەڵوەشاندنەوەی پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، کە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرابوو.
پێشتریش "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، مەبەست لەو پڕۆژە یاسایە تەرخانکردنی بڕە پارەیەکە بۆ پێداویستی رۆژانەی ھاووڵاتیان، حکومەتی ئێستاش ئەو پڕۆژە یاسایەی بە بڕی ٣٥ ترلیۆن دینار پێشکەشی پەرلەمان کردبوو.
پسپۆڕانی یاسایی و بەشێک لەلایەنە شیعەکانیش دەیانوت، حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت ئەو پڕۆژە یاسایە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات.
"پییەر لودھامر" بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکانی عێراق لە نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ھەزار و ٥٢٢ ناوچە لە شارە رزگارکراوەکانی عێراق، لەلایەن داعشەوە بە مین چێندراون، کە دابەشکراون بەسەر ٦ پارێزگادا و روبەرەکەی ٥٢٢ کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت، وتیشی ئەو مین و بۆمبانەی لەلایەن داعشەوە بەجێھێڵدراون ماددەی زۆر مەترسیداریان تێدایە و پوچەڵکردنەوەیان قورس و مەترسیدارە.
ئەو لێپرسراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاندووە، عێراق یەکێکە لەو ٥ وڵاتەی جیھان کە زۆرترین روبەری چێندراوی بە مین و بۆمب ھەیە، بەبێ تەرخانکردنی بودجەش لەلایەن حکومەت و کۆمەڵی نێودەوڵەتییەوە، عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ توانای پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی نییە.
بە پێی لێکدانەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت پرۆژەیاسا پێشکەش بکات و، توانای دامەزراندنی پلە تایبەتەکان یان لابردنیانی نییە و ناشتوانێت پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ پێشکەش بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەڕێکردنی کاروباری ڕۆژانەی دەوڵەت بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ پێکدەھێندرێت، یاخود متمانە لە حکومەت یان سەرۆک وەزیرانەکەی وەردەگیرێتەوە، یاخود کاتێک ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵدەوەشێتەوە.
چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی بۆ فشارخستنە لەسەر لایەنەکانە، بۆ ئەوەی ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکومەت کاراتر بێت و ئەنجامێکی ئەرێنی ھەبێت.
لە تویتێکدا رێبەری رەوتی سەدر کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند تاکە بژاردەی بەردەممان تاقیدەکەینەوە ئەویش ئۆپۆزیسیۆنێکی نیشتیمانییە، سی ڕۆژ دەدەین بەلایەنەکانی تر حکومەت پێکبھێنن.
سەدر دەڵێت، " ئەگەر لایەنەکانی دیکە و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بەوانەشەوە کە ھاوپەیمانمان بوون توانیان حکومەت پێکبھێنن کارێکی باشە، ئەگەرنا ئەو کاتە بڕیارێکی دیکەمان دەبێت کە لەو کاتەدا رایدەگەیێنین".
ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە بژاردەی "ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی" تاقی بکەینەوە لەسەر ھەمان بۆچوونی "حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی" ، بۆ ماوەیەک کە لە ٣٠ ڕۆژ تێپەڕ نەکات.
زیاتر لە ٧ مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەبارەی پێکھێنانی حکومەت ڕێکنەکەوتوون و سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵنەبژێردراون.