"مستەفا سەند" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر سکاڵای "باسم خەشان" پەرلەمانتاری عێراق، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە ھەڵوەشاندنەوەی پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، کە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران  کرابوو.

پێشتریش "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، مەبەست لەو پڕۆژە یاسایە تەرخانکردنی بڕە پارەیەکە بۆ پێداویستی رۆژانەی ھاووڵاتیان، حکومەتی ئێستاش ئەو پڕۆژە یاسایەی بە بڕی ٣٥ ترلیۆن دینار پێشکەشی پەرلەمان کردبوو. 

پسپۆڕانی یاسایی و بەشێک لەلایەنە شیعەکانیش دەیانوت، حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت ئەو پڕۆژە یاسایە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات.