عیراق و ئیسپانیا شەش لێکتێگەیشتی هاوبەش ئیمزا دەکەن
ڕێباز
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٠
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەسەردانێكی رەسمی لە ئیسپانیایە و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە ژمارەیەك لێكتێگەیشتن ئیمزا دەكات .
بێستون سەلام نێردراوی كوردسات نیوز بۆ ئیسپانیا لەبارەی سەردانەكەی سودانیەوە ووتی، سودانی لەگەڵ لێپرسراوانی ئیسپانیا شەش لێكتێگەیشتن ئیمزا دەكات، لەبوارەكانی ئاڵوگۆری ئەزمونەكان لە وەزارەتی داد و بواری وەزرشی و ئابوری و ژوری بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
ئەو یاداشتانەی کە ئیمزا دەکرێن بریتین لە؛
1. یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری هاوکاری ئەمنی - وەزارەتی ناوخۆ.
2. یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان - وەزارەتی داد.
3 یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری وەرزش - وەزارەتی لاوان و وەرزش.
4. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان لیژنەی هاوکاری گەرەنتی سەروەری و قەرزی دارایی و وەزارەتی ئابووری و بازرگانی و بازرگانی ئیسپانیا.
5. یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عیراق و ئیسپانیا- سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکان.
6 یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان فیدراسیۆنی پیشەسازی عیراق و فیدراسیۆنی ئیسپانیا بۆ رێکخستنی کاری کۆمپانیاکان- سەرۆکی فیدراسیۆنی عیراق.