ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: رێکارەکان بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت تەواو بوون
کوردسات نیوز
٩ی ئایاری ٢٠٢٢
٣٩٨
"زەھرە بجاری" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئیمزای زیاتر لە ٢٠٠ پەرلەمانتاری ھەموو کوتلەکان کۆکراوەتەوە و تەواوی رێکارەکان بۆ لێپرسینەوە لە "ئیحسان عەبدولجەبار" وەزیری نەوتی عێراق تەواو بووە، بەم زووانەش وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت دیاری دەکرێت.
"زەھرە بجاری" راشیگەیاند، گەندەڵی و شکستی ئیدارەدان لەناو وەزارەتی نەوت زۆر زیادیکردووە و چەندین رێکاری ھەڵەش لەو وەزارەتەوە گیراونەتە بەر، وەک بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بواری ئابوری و وەبەرھێنان لە عێراق ھەبووە.