میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە چەند سەعاتی داھاتوودا، مستەفا کازمی سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئێران لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە، کە گرنگترینیان، پرسی نێوەندگیری نێوان ئێران و سعودیە و بابەتی ئەمنی و ئابوری و ئاو و دەروازەکان دەبێت.
سەردانەکەی کازمی بۆ تاران، پێش سەردانەکەیەتی بۆ سعودیە، بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی باڵای سعودیە، کە بریارە رۆژانی ١٥ و ١٦ی مانگی داھاتوو بەڕێوەبچێت.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ھەوڵدان ٢٤ ھەزار میگاواتی دیکە بۆ کارەبای نیشتمانی زیاد بکەن، ئەو ھەنگاوەش پێویستی بە ھاوردەکردنی گازی سروشتی زیاترە لە ئێرانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنی ئێرانییان ئاگادار کردووەتەوە، ڕۆژانە بڕی ٥٠ بۆ ٥٥ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی بۆ عێراق ھەناردە بکات، بۆ ئەوەی بتوانن توانای بەرھەمھێنانی وێستگە گازییەکانی کارەبا لەم وەرزی ھاوینەدا زیاتر بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا ئێران ڕۆژانە بڕی ٤٠ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی ھەناردەی عێراق دەکات.
کۆمەڵەکە ئاشکرایکردووە، لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بە بەھای ١٣٤ ملیۆن دۆلار گەنم و پاقلەمەنی و تۆی تایبەت بە دەرھێنانی ڕۆنی زەیتیان ھەرنادەی دەرەوە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بە بەھای نزیکەی ٤١ ملیۆن دۆلاریان گەنم و پاقلەمەنییەکانیان ھەناردەی عێراق کردووە، دوای ئەویش سوریا دێت، کە بە بەھای زیاتر لە ٨ ملیۆن دۆلاری بۆ ھەناردە کردووە و بە پلەی سێیەمیش ئۆکراین دێت، کە بە بەھای ٧ ملیۆن دۆلار پاقلەمەنییەکانیان بۆ ھەناردە کردووە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا ھاوردەی عێراق لە بەرھەمی گەنم بگاتە سێ ملیۆن تۆن، لە کاتێکدا لە ٢٠٢١دا ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار تۆن ھاوردە کراوە.
فاو پێشبینیشی کردووە، بەرھەمی گەنمی وەرزی ئەمساڵ بگاتە چوار ملیۆن تۆن، بەڵام پێشبینیش ناکرێت عێراق ئەمساڵ ھیچ بڕە بەرھەمێکی جۆ ھاوردە بکات، لە کاتێکدا کە بەرھەمی ئەمساڵی جۆ زیاترە لە ٥٠٠ ھەزار تۆن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەزینی ئاستی ئاوی قورنە لە ناحیەی فاوی سەر بە پارێزگای بەسڕە، ٦٠ ھەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و ٣٠ ھەزار درەختی لەناوبردووە و بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی بەرھەمی خورما لە عێراقدا.
بە پێی داتایەکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش، پێشتر عێراق یەکەم ھەناردەکاری خورما بووە لە جیھاندا، بەڵام ئێستا لە ڕیزبەندی حەوتەمی ھەناردەکاری جیھانە.
ڕاوێژکارەکەی کازمی ڕایگەیاندووە، کاری بازاڕە دیجیتاڵییەکە دابینکردنی ھەلی کار و پێشکەشکردنی کارە لە ڕێگەی فەرمانگەیەکەوە کە ڕێگە بە ھەموو کەسێک دەدات ناوی خۆی لە بازاڕی کاردا تۆمار بکات و دەرفەتەکانی دامەزراندن یان کارکردن یەکسانن، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی خواستی بازاڕی نیشتمانی بۆ کار.
ڕوونیشیکردەوە، دەوڵەت لە ڕووی دارایی و یاسایی و ئابوورییەوە لەگەڵ کەرتی تایبەت ھەماھەنگی دەکات بۆ ڕێکخستنی بازاڕی دیجیتاڵی.
بە پێی وتەی سەرچاوەکان، ئەو چوار پەرلەمانتارەی جیابوونەتەوە چوونەتە ڕیزی "ھاوپەیمانی عەزم" بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەڕائی کە لەناو ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگیدایە.
لە بارەی ھۆکاری جیابوونەوەیان، ئەبو مازن باسی لەوەکردووە، بڕیارەکەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەی کشانەوەیان لە پڕۆسەی سیاسیی کاریگەری لەسەر نەخشەی ھاوپەیمانیەتییەکان ھەبووە.
رەفیق ساڵح ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵمەتێکی ئیمزاکۆکردنەوەی بۆ لێپرسینەوە لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیپێدەکات، داواش دەکرێت ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەیەکی نائاسایی بۆ ئەو مەبەستە ئەندام بدات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، پێویستە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ لێپرسینەوە لە مستەفا کازمی، چونکە بێدەنگی ھەڵبژاردووە لە بەرامبەر لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و پێشێلکردنی سەروەری عێراق.
عەلاوی لە یەکەم ھەڵوێستیدا سەبارەت بە دانیشتنەکەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران لە تویتێکدا نوسیوێتی، ھەنگاونان بۆ پێکھێنانی حکومەت بەبێ کوتلەی سەدر کە لە ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ساڵی رابردوودا سەرکەوتنی بەدەستھێنا، رەوشەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبات.
راشیگەیاند، کوتلەی سەدر سەلماندیان کە بە دوای پۆستەو نین و ئامانجیان پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتمانییە.
وتیشی، دەبوو تەواوی ھەوڵەکان بدرێت بۆ پاشگەزکردنەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لە دەستلەکارکێشانەوە و پێویست بوو دانوستانی نیشتمانی بنیاتنەر ئەنجام بدرێت، بە ئامادەبوونی تەواوی ھێزە نیشتمانییەکان و حکومەتێک بە نوێنەرایەتی تەواوی پێکھاتەکان پێکبھێندرایە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەزار و ٣٢٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون کە ٢٠٢ تووشبوویان لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، چاودێری تێکڕای ئاستی پشکنینەکان دەکەن بە کۆرۆنا و ھەفتەیەک پێش ئێستا رێژەی پشکنین بۆ توشبووانی کۆرۆنا ٣% بووە و ئێستا بۆ ١٤% بەرزبووەتەوە.
وتیشی، بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان مەترسیدارە و ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا توند دەبێت، ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەکەشی گەڕاندەوە بۆ وەرنەگرتنی ڤاکسین، چونکە زۆرینەی توشبووانی نوێ ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.
فائق زێدان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کاتێک دادگای فیدراڵی وردبینی کردووە لە سکاڵاکەی وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە نەوتی ھەرێمی کوردستان، بۆی دەرکەوتووە کە وەزارەتی نەوتی عێراق خاوەن مافە و یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان دەستوریی نییە، ھەر بۆیە دادگاکە لە بەرژەوەندی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری داوە.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا لەسەر نادەستوری بوونی یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە کاری پێدەکرێت و حکومەتی ھەرێمی پابەند کرد بە ڕادەستکردنی تەواوی بەرھەمی نەوتەکەی بە حکومەتی فیدراڵی عێراق، بەڵام ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و دووپاتیکردەوە کە یاساکە کاری پێدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ١٢ی ئەم مانگە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە نووسراوێکدا، داوای لە پەرلەمانتارانی کوتلەکەی کرد دەستلەکارکێشانەوەکانیان پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن، دوای پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکانیان لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکران.
سەبارەت بە ھەڵگرتنی باج و ڕسومات لەسەر ژمارەیەک خواردەمەنیش وتی، ئەو بڕیارە کاریگەری زۆری ھەبووە لەسەر دابەزاندنی نرخ لە ئایندەیەکی نزیکدا کاریگەری زیاتر دەردەکەوێت.
عودەی عەواد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتار ئیمزایان بۆ رێکخستنی کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران، لەبارەی بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار کۆکردووەتەوە، چونکە لێکەوتەی خراپی ئابوریی لەسەر ھاوڵاتیان ھەبووە.
لەبارەی ئەو ھەوڵەوە نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێیوانیە ئەو ھەوڵە سەرکەوتوو بێت، چونکە بەرزکردنەوەی بەھای دینار لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە.
وتیشی، پێشتر ھەوڵێکی ھاوشێوە ھەبوو، کە بەھۆیەوە وەزیری دارایی و ئابوریی عێراق بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و رونکردنەوەیدا کە بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، پشێوی ئابوری دروست دەکات.
عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە گوایە لە مانگی داھاتوودا و لە یادی رۆژی جیھانی دانیشتوان، وەزارەتەکەیان سیاسەتێکی نوێ بۆ دانیشتوان رادەگەیەنێت بەمەبەستی رێکخستنەوەی وەچەخستنەوە و تەندروستی منداڵبوون.
وتیشی، کارێکی لەو شێوەیە دروست نییە و لە عێراقدا شتێک نیە بەناوی دیاریکردنی بنەچە، وەزارەتەکەشیان ھیچ پرۆژەیەکی لەو جۆرەی نیە.
بە پێی ئامارەکانی ناوەندی سەرژمێری لە وەزارەتی پلاندانان، ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاتر لە ٤٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەسە.
سەدر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەمجارە ئێران ھیچ فشارێکی لەسەر ھیچ لایەنێکی شیعەی عێراق نەبوە و ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە ھۆکاری کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسیی، ھەرەشەی ئێران بێت، دورن لە راستییەوە.
راشیگەیاندووە، ھەندێک لایەن ھەن کە بە باڵی ئێران ناودەبرێن، پێشێلکاری سیاسی دەکەن بەرامبەر دادگای عێراقی و دەیانەوێت لە بەرژوەندی خۆیان کار بکەن، ھەروەھا ھەوڵدەدەن فشار لەسەر لایەنە سیاسییەکانی تر و سەربەخۆکان و ئەو لایەنانەی شیعە نین دروستبکەن.
دوپاتیشیکردووەتەوە کە، بوێری ئەوەی ھەبووە بکشێتەوە لە بەشداریکردن لە لەناوبردنی ئەوەی لە عێراق ماوە، بەڵام ھەندێک لایەنی تر ترسیان ھەیە لە زیادبونی فشارە نایاساییەکان کە لە رێگەی توندوتیژی و دەرکردنی یاسای دادوەری و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست ئەنجام دەدرێن .
سەدر داواشی لەلایەنە سیاسییەکان کردووە ھەڵوێستی بوێرانەیان ھەبێت لەپێناو چاکسازی و رزگارکردنی وڵات.