پلاندانانی عێراق رەتیدەکاتەوە سیاسەتی سنوردارکردنی وەچەخستنەوە پەیڕەو بکات
کوردسات نیوز
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٦٥١
عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە گوایە لە مانگی داھاتوودا و لە یادی رۆژی جیھانی دانیشتوان، وەزارەتەکەیان سیاسەتێکی نوێ بۆ دانیشتوان رادەگەیەنێت بەمەبەستی رێکخستنەوەی وەچەخستنەوە و تەندروستی منداڵبوون.
وتیشی، کارێکی لەو شێوەیە دروست نییە و لە عێراقدا شتێک نیە بەناوی دیاریکردنی بنەچە، وەزارەتەکەشیان ھیچ پرۆژەیەکی لەو جۆرەی نیە.
بە پێی ئامارەکانی ناوەندی سەرژمێری لە وەزارەتی پلاندانان، ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاتر لە ٤٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەسە.