ھەڵمەتێکی ئیمزاکۆکردنەوە بۆ لێپرسینەوە لە کازمی دەستپێدەکات
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
١٬٠٧١
رەفیق ساڵح ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵمەتێکی ئیمزاکۆکردنەوەی بۆ لێپرسینەوە لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیپێدەکات، داواش دەکرێت ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەیەکی نائاسایی بۆ ئەو مەبەستە ئەندام بدات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، پێویستە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ لێپرسینەوە لە مستەفا کازمی، چونکە بێدەنگی ھەڵبژاردووە لە بەرامبەر لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و پێشێلکردنی سەروەری عێراق.