محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی دارایی و ئابوری لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبۆوە و گفتوگۆ لەبارەی ئەو رێوشوێنانە کرا کە بانکی ناوەندی گرتوونیەتەبەر بۆ رێکخستنی کەرتی ئابوری پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی، بەتایبەت فرۆشتنی نەختینە و حەواڵەی بازرگانی دەرەکی.
لای خۆیەوە، پارێزگاری بانکی ناوەندی رێکارەکانی بانکەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دابەزینی بەھای دینار روونکردەوەو دووپاتیکردەوە، کێشەکە کاتییە و بە سەقامگیربوونی ئەو بنەمایانەی دانراون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە تێدەپەڕێت.
ھاوکات، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی بانکی ناوەندی دەکات لە ھەنگاوەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دابەزینی بەھای دینار.
عارف حەمامی ئەندامی لیژنەی یاسایی رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران و سەرجەم لیژنەکان سەرقاڵی زەمینەسازین بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣، لەبەرئەوەی زۆرێک لە کاروبارەکانی دەوڵەت لەسەر بودجە وەستاوە.
رونیشیکردەوە، یاسای نەوت و غاز یەکێکی ترە لەو یاسایانەی ئەنجومەنی نوێنەران کار لەسەر تەواوکردنی دەکات لە پێناو تێپەڕاندنی لە دانیشتنەکانی داھاتوودا، جەختیشی کردەوە یاساکە پێویستی بە رێککەوتنی سیاسییە لە نێوان ھەرێم و بەغداد بەر لەوەی بخرێتە دەنگدانەوە.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە ، ژمارەیەکی زۆر پرۆژە یاسای پەکخراو چاوەڕێی پەسەندکردنن و دوای تەواوکردنی گۆڕانکارییەکان لە لیژنە تایبەتمەندەکان کاریان لەسەر دەکرێت.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆمار ڕۆڵی حزبی شیوعی لە چوارچێوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی بۆ بەرقەرارکردنی دیموکراسی و تێپەڕاندنی قۆناغی ستەمکاری و بنیاتنانەوە و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی بەرزنرخاند.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی پێشھاتەکانی وڵاتەوە ئاڵوگۆڕ کرا، کە تیایدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی ھەوڵەکان بە ئامانجی چەسپاندنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی کە عێراق بەخۆیەوە بینیوە، ھەروەھا پاڵپشتیکردنی ھەنگاوەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆی بە ئامانجی باشترکردنی ژیان و دۆخی خزمەتگوزاری ھاوڵاتیان و بەدیھێنانی خواست و ویستەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە و شکۆمەند.
لە بەرامبەردا سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سەرۆک کۆمار کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.
د.بریار ڕشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە دانیشتنەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە دواخستنی دەنگدان لەسەر ئەندامانی نوێی لیژنە ھەمیشەییەکان کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی رەوتی سەدر دەستبەکار بوون لە لیژنەکاندا.
راشیگەیاند، تاکو ئەو ئەندامانە بەسەر لیژنەکاندا دابەش نەبن، ناتوانرێت یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی ھێنا بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پەیوەندییەکان و زانیاری.
جەمالەدین بەدرانی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، دەستەکەیان داوای لە لایەنی سعودی کردووە پشکی عێراق بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ زیاد بکات بەھۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی وڵات ، ئەوانیش رازی بوون و ژمارەی حاجیانی عێراق لە ٣٦ ھەزارەوە بۆ ٤٢ ھەزارو ٥٠٠ حاجی زیاد کراوە.
وتیشی، ئەمساڵ ھیچ تیروپشکێک بۆ حاجیان ناکرێن ، لەبەرئەوەی پێش پەتای کۆرۆنا تیروپشک بۆ ماوەی ٥ ساڵ کراوەو تەنھا ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەنرێت کە ناویان لە تیروپشک دەرچووە.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی حەج و عومرەی عێراق ئاشکراشیکرد، لە دوای فەریزەی حەجی ساڵی رابردوو تا ئێستا ١٦٨ ھەزارو ٣٢٠ کەس بۆ عومرە سەردانی سعودیەیان کردووە.
مەزھەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاند، سەرەڕای بوونی بۆچوونی لەبارەی زیادبوونی خەرجی گشتی لە سایەی دابەزینی نرخی بەرمیلێک نەوت کە لە ٦٥ دۆلار تێپەڕنەکات و بەھەناردەی ٣ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە، بەڵام دواجار ئاستی خەرجییە گشتییەکان بڕیار دەدات کورتھێنانی گریمانەیی ھەیە یاخود نا.
پێشبینیشیکرد قەبارەی خەرجییەکان لە بودجەی داھاتوو ١٥٠ ترلیۆن دینار تێپەڕێنێت و بۆ ٢٠٠ ترلیۆن دینار بەرزببێتەوە، کورتھێنانی گریمانەییش ١٥%ی کۆی خەرجییەکان زیاتر نابێت. بەھۆی بوونی زیادەی داھات لە ساڵی ٢٠٢٢.
وەفدەکە پێکھاتووە لە لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و لیوا قەیس خەلەف محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و ژمارەیەک لە فەرماندە و ئەفسەری وەزارەتی بەرگری.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە کەرکوک رایگەیاند، سەردانی وەفدەکە بۆ گۆڕانکارییە لە پۆستی فەرماندەی فیرقەی ٨ی سوپای عێراق و تاوتوێکردنی رەوشی ئەمنی سنوری کەرکوک.
دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بەغداد دەستیان گرتووە بەسەر ٥٠٠ ملیۆن دیناردا کە بەبێ ئاگاداری خۆیان بەناوی فەرمانبەرانی فەرمانگەکەوە وەرگیراوە، پارەکەش لەیەکێک لە لقەکانی بانکی رافیدەین لە بەغداد لەڕێگەی ٥٩ چەکەوە خەرجکراوە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لە نێو ئەوفەرمانبەرانەی پارەیان وەرگرتووە یاریدەدەری بەرێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بەغدادیی تێدایە، لە ئێستاشدا بەپێی یاداشتێکی دادوەری، راپۆرتێکی رەسمی دەستبەسەرداگرتن دۆسییەکە ئاڕاستەی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە تایبەت بە دۆسییەکانی دەستپاکی کراوە.
نوری مالیکی لە وتارێکدا لە بارەگای حزبی دەعوە لە کەربەلا رایگەیاند، ھەندێک بە پەیوەندی لەگەڵ لایەنی دەرەکی، کار بۆ شەپۆلێکی نوێی خۆپیشاندان دەکەن، وتیشی، ئەم حکومەتە ھەموو پێکھاتە و لایەنە سیاسیەکان تێیدا بەشدارن و لەو ماوە کەمەدا ناتوانێت ھەموو ئەو کارانە بکات کە لە کارنامەکەیدا ھەیە، ھۆکارەکەشی بۆ پەسەندنەکردنی بودجە دەگەڕێتەوە.
مالیکی داواشی لە لایەنە سیاسییەکان کرد، دووربکەونەوە لە پەیوەندیی دەرەکی و رێگە بدەن حکومەتی عێراق رێگەکانی بەدەستھێنانی ئامانجەکانی تەواو بکات.
ئەو وتانەی نوری مالیکی لە کاتێکدایە، رۆژی ھەینی لایەنگرانی رەوتی سەدر دوای چەندین مانگ جارێکیتر نوێژی "ھەینیی یەکگرتوو"یان ئەنجامدا و موقتەدا سەدریش رایگەیاند، نوێژی "ھەینیی یەکگرتوو" بەردەوام دەبێت.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەو خێزانانە دیاریکراون کە بەشەخۆراکی مانگانەیان بۆ زیاد دەکرێت.
وتیشی ئامادەکارییەکانی ئەو پڕۆسەیە تەواوکراون و لەمانگەکانی داھاتوودا بەشە خۆراکی زیادە بەو خێزانانە دەدرێت و خۆراکە زیادکراوەکان لە کۆگاکان ئامادەکراون، جگە ئاردی سفر کە ئەویش ئامادە دەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق جەختیشیکردەوە، وەزارەتی بازرگانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی بەشێوەی جیاجیا قەدەغەکردووە و دەبێت ھەر ھاوڵاتییەک حەوت خۆراکی سەرەکی پێبدرێت و ھەر کەموکورتییەک لەو پرۆسەیەدا دەکەوێتە ئەستۆی بریکارەکە.
سودانی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، ھەفتەی داھاتوو سەردانێکی رەسمی بۆ وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجام دەدات، بۆ جەختکردنەوە لە بەھێزی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.
وتیشی، سودی گەورە دەبینن لە ئەزموونی ئەڵمانیا بۆ پشتیوانی دەستەی دەستپاکی و پەرەدان بە رێکارەکان و سیاسەتی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی.
سودانی راشیگەیاند ئامانجیانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەڵمانیا بگەیەننە ئاستێکی باڵاتر.
سەبارەت بە کۆچبەرانیش سودانی ئاماژەی بەودا، ھیچ حکومەتێک ناتوانێت کۆچبەران ناچاری گەڕانەوە بکات، بەڵام پێشنیاری پێکھێنانی لیژنەیەکی ھاوبەش دەکەن بۆ حکومەتی ئەڵمانیا، لەپێناو گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی عێراقییەکان.
وتیشی کۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی لەڕێی ١٣ وێستگەی کارەباوە کارەبا بۆ نزیکەی ٢٣ ملیۆن عێراقی تەرخان دەکات.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی کاری کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەکات و لە بڕگەی یەکەمدا بەشێک لە پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن.
لە بڕگەی دووەمیشدا دەنگ دەدرێت لەسەر ئەندامانی نوێی لیژنە ھەمیشەییەکان.
ھاوکات بڕگەی سێیەم تایبەتە بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای پەیوەندی و زانیارییەکان.
لە بڕگەی چوارەمیش خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ھەمواری چوارەمی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی بۆ ھەردوو کەرتی تایبەت و گشتی دەکرێت.
دواتر لە بڕگەی پێنجەم راپۆرتێک لەبارەی راستییەکان سەبارەت بە راپۆرتێکی وەزارەتی ژینگە سەبارەت بە بوونی ماددەی کیمیایی لە پەیین و تۆو.
ھەروەھا راپۆرتی لیژنەی تەندروستی و ژینگە کە بەشداربوون لە کۆنگرەی گۆڕانکارییەکانی کەش وھەوا، دەخرێتەڕوو.
وەزیری بەرگریی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەموو رێکارە ئیدارییەکانی دوو لیوا ھاوبەشەکە تەواوبوون و لەگەڵ پەسەندکردنی بودجە ئەو دوو لیوایە دەستبەکار دەبن.
سابت محەمەد لەبارەی سنوورەکانەوە وتی، لە رێگەی فەرماندەیی ھێزەکانی پاسەوانی سنور پلانی تۆکمەیان بۆ پاراستن و توندوتۆڵکردنی سنورەکان و بنبڕکردنی بەزاندنی سنوورەکان داناوە.
نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی بڕیاری نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ٤٠٠ ملیار دینارەکە بانکی ( تی بی ئای ) رەوانەی دەکات بۆ ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عیراقیش کەفالەتی ئەو بڕە پارەیە دەکات کە دەنێردرێت بۆ ھەرێم تاوەکو ئیقراری بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ دەکرێت و بە رەسمی ئەو بڕە پارەیە وەک پشکی ھەرێم لە بودجەدا جێی دەکرێتەوە .
ناوەڕاستی مانگی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ ھەردوو مانگی ١١ و ١٢ ی ساڵی رابردوو بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام تا ئێستا پارەکە نەنێردراوە.
دوای ھەفتەیەک لەو بڕیارە،تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە نوسراوێکدا بۆ ئەنجومەنی وەزیران، ھۆکاری نەناردنی پارەکەی گەڕاندەوە بۆ پاکتاونەکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم و بەغدا لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠٢٠ لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نادەستوری بوونی یاسای نەوت و گازی ھەرێم.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەتمەندی کەرخ بە تۆمەتی گۆڕینی ناونیشان بۆ دەستکەوتنی پارە بە شێوەیەکی نایاسایی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ فەرمانبەرێکی پێشووی دەستەی دەستپاکی دەرچووە.
راشیگەیاند، ھەمان دادگا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و زیادبوونی سامانەکەی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی ھەڵاتوو و ھاوسەرەکەی دەرکردووە کە بەھەمان شێوە فەرمانبەری پێشووی دەستەی دەستپاکییە.
مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق پڕۆسەیەکی گەورەی دزیکردنی ئاشکراکرد، کە دزین و دیارنەمانی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بوو لە پارەی دەستەی گشتیی باجەکان، لە ماوەی رابردووشدا گەڕاندنەوەی بڕێکی کەمی ئەو پارەیە راگەیەندرا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لە ھەریەکە لە پارێزگاکانی بەسرە و میسان و بابل و نەجەف و موسەننا و زیقار و دیوانییە و واست لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی رەسمییە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی پەروەردەی عێراق راگەیاندنی پشووی لە ناوەندەکانی خوێندن رەتکردەوە.
لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما ھەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان کاریگەریی شەپۆلەکە تاکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.