عێراق

تورکی جەدعان پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بەھۆی کێشە ناوخۆییەکانی ھاوپەیمانی سیادە و دەستلەکارکێشانەوەکان، ھەوڵەکان بۆ لابردنی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پۆستەکەی لەلایەن سوننەکانەوە چەند ھەفتەیەکە زۆر جدییە و بووەتە جوڵانەوەیەکی راستەقینە، بەتایبەتیش دوای دەستلەکارکێشانەوەی لەیس دلێمی پەرلەمانتار کە بە وتەی خۆی محەمەد حەلبوسی ھەڕەشەی لێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لابردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پۆستەکەی بەدوور نازانن و تۆپەکەش لە گۆڕەپانی لایەنە سوننەکاندایە، چونکە ئەو بابەتە کێشەیەکی ناوخۆییەو پەیوەندی بە لایەنەکانی ترەوە نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ بۆ دووەمین رۆژ، کۆڕبەندی ئابوری جیھان لە شارۆچکەی داڤۆسی سویسرا بە ناونیشانی "ھەماھەنگی لە جیھانێکی پەرتەوازەدا" بەردەوامە. 

د.لەتیف رەشید سەرۆک  کۆماری عێراق رایگەیاند، بەشداری لە کۆڕبەندی ئابوری جیھان لە داڤۆس دەکات بەمەبەستی جەختکردنەوە لە گرنگی رەخساندنی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ عێراق و رۆڵی زیندووی لە ناوچەکە و جیھان، کارکردن لەسەر شەراکەتی ئابوری بەشێوەیەک کە لەبەرژەوەندی ھاوڵاتییان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان بێت لەرێگەی پڕۆژەی گرنگ و بنیاتنانی ژێرخان و ھەماھەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا کە روبەڕووی عێراق و ناوچەکە و جیھان بووەتەوە.

لە کۆڕبەندی ئابوری جیھان لە داڤۆس، ٥٠ سەرۆک و سەرۆکی حکومەت و  ٢٥٠٠ سەرکردە و نوێنەری وڵاتان بەشدارن، لە نێویاندا "د. لەتیف رەشید" سەرۆک کۆماری عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ٣٨ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دۆلاری بە کاش و  ٢٤ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دۆلاری بە حەواڵە خستۆتەروو.

لەکاتی کردنەوەی بازاری دراو لەھەرێمی کوردستان و عێراق ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦٠ ھەزارو دینار بوو، بەھای دینار پاش چەند سەعاتێک زیاتر دابەزی و سەد دۆلار بە ١٦١ھەزارو ٥٠٠ دینار بوو کە نزمترین ئاستی بەھای دینار بوو بەرامبەر دۆلار لەمڕۆدا، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاری دراو، سەد دۆلار بە ١٦٠ ھەزار و ٥٠٠ دینار جێگیربوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی چوارشەممە دواخراوە، بەبێ ئەوەی ھۆکاری دواخستنەکە روون بکرێتەوە. 

دوێنێش ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا  و لە کارنەمەکەیدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ سێ پرۆژەیاسا و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ دوو پرۆژەیاسا و دەنگدانیش لەسەر بە ئەندامبوونی چەند پەرلەمانتارێک لە لیژنە ھەمیشەییەکاندا لەخۆگرت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری موسڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی زانیارییە ھەواڵگیرییەکان، ھەوڵێکی تیرۆریستانی داعش بۆ چوونە ناو گوندی "خەبیرات" لە باشوری رۆژئاوای موسڵ شکستی پێھێنرا و لەو ھەڵمەتەدا دوو تیرۆریستیش کوژران. 

لەلایەکی ترەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەینەوا بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دوو تیرۆریستی داعشیان لە شارۆچکەی بازوایا دەستگیرکردووە، ئەوەش دوای وەرگرتنی زانیاری ھەواڵگری و بەدواداچوونی تەواو بۆ حەشارگەکانیان.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەیەک پەرلەمانتارانی عێراق کە بۆ میدیاکانی عێراق قسەیان کردووە دەڵێن، سودانی کودەتای بەسەر بەڵێنەکەی سەبارەت بە ھێزە بیانییەکان لە بەردەم سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیدا کردووە و پابەند نەبووە پێوەی، کە رەنگە ئەوەش شکستی حکومەتەکەی لێبکەوێتەوە. 

سەرکردەیەکیش لە ھاوپەیمانی فەتح کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە دەڵێت، لە نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی بیروڕای جیاواز لەسەر مانەوەی ھێزە بیانییەکان دروست بووە، بەڵام ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی ٢٠٢٠ دەنگیدا بە کردنە دەرەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزە بیانییەکانی تر، بۆیە دەبێت بە یاسا بکرێنە دەرەوە و پەیوەندی بە لایەنێکی دیاریکراوەوە نییە. 

"سودانی" لە چاوپێکەوتنێکیدا کە رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندبوو، عێراق ھێشتا پێویستی بە ھێزی بیانی ھەیە، چونکە ھەڕەشەی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش بەردەوامن. وتیشی، رۆڵی ھێزە بیانییەکان تەنھا مەشق و راھێنانە و جەنگی نییە. 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بەھۆی خراپی رەوشی کەشوھەواوە کە ئاستی بینین بۆ ١٥٠ مەتر کەمبووەتەوە، ئەمڕۆ گەشتەکانیان راگرتووە.

ھەر پەیوەست بە خراپی رەوشی کەشوھەوا، دیوانی پارێزگای دیوانیە بڵاویکردەوە، سەعاتی دەوامی فەرمانگە حکومییەکان کەمکراوەتەوە و ئەمڕۆ لە سەعات نۆی بەیانییەوە دەوام دەستیپێکردووە.

داواشی لە شۆفێران کرد، بە وریایی و پابەندیی بە رێکارەکانی ھاتوچۆ مامەڵە بکەن بۆ دوورکەوتنەوە لە رووداوی ھاتوچۆ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کازمی" لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "سەباح" رایگەیاند، لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران جارێکی تر داوای لە حکومەت کردووە پڕۆژە یاسای بودجە بە زووترین کات رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات. 

وتیشی، پشکی ھەرێم کە نزیکەی ١٣% دەبێت، بووەتە ئاستەنگ بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران، جەختیشی کردەوە لەوەی گرنگە زانیاری تەواو ھەبێت سەبارەت بە ھەناردەی نەوت و داھاتی دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان و ژمارەی فەرمانبەران لە ھەرێمی کوردستان.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشدا، رێککەوتنی سیاسی پێشوەختە کراوە و دەبێت لایەنی کوردیش لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بگەنە رێککەوتن سەبارەت بە پشکی ھەرێم لە بودجە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکات کە لە ھەشت تەوەر پێکھاتووە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پرۆژەیاسا و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ دوو پرۆژەیاسا دەکرێت و دەنگیش دەدرێت لەسەر بە ئەندامبوونی چەند پەرلەمانتارێک لە لیژنە ھەمیشەییەکاندا.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێکردنی راپۆرتی لیژنەی دەرخستنی راستییەکانە لەبارەی زانیارییەکانی نوسراوێکی ناوەندی پارێزگاری لە تیشک سەر بە وەزارەتی ژینگە و تیایدا باس لەوە کراوە ماددەی کیمیایی کە ھۆکاری شێرپەنجەیە و لەلایەن کۆمپانیای بەرھەمھێنانی پەینی باشوور بەرھەم ھێنراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، داوایان لە تەواوی گەشتیاران و کۆمپانیاکانی بواری فڕۆکەوانی کردوە، سەردانی فرۆکەخانە نەکەن بەھۆی راگرتنی گەشتەکانەوە، ھۆکاری راگرتنی گەشتەکانیشی گەڕاندوەتەوە بۆ کەمبوونەوەی ئاستی بینین بەھۆی تەمەوە بۆ کەمتر لە ١٠٠ مەتر. 

گۆرانکارییەکانی کەشوھەوا لە مساڵدا کاریگەریی کردوەتە سەر عێراق و لە چەند رۆژی رابردووشدا لە چەند پارێزگایەک بە ھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، بڕیاری راگرتنی دەوامی فەرمانگە حکومییەکان جێبەجێ کرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی یونسێف لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد نزیکەی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ھاوڵاتی عێراقی پێویستییان بە کۆمەکی مرۆییە کە لەو ژمارەیە زیاتر لە یەک ملیۆنیان منداڵن و رێژەی لە %٥.٦ یشیان خاوەن پێداویستی تایبەتن.
 ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی کورتھێنان لە سندوقی ھاوکارییەکانی رێکخراوەکەدا، لە %٦٩ی پرۆژەکانیان راگرتوە.

یونسێف لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت تا مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو وڵاتانی کۆمەکبەخش ١٠ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دۆلاریان بەخشیوە بە رێکخراوەکە، ئەوەش لە کاتێکدایە، کە کۆمەک و ھاوکاریی مرۆیی بەپەلە بۆ منداڵان و ئەو خێزانانە زیانیان بەرکەوتوە پێویستی بە زیاتر لە ٥٢ ملیۆن دۆلارە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 زیاد قەیس وتەبێژی ھاتوچۆی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئاکامی پێکدادانی نێوان پاسێک و بارھەڵگرێک ژمارەیەک ھاوڵاتی بوونەتە قوربانی.

ھاوکات میدیاکانی عێراق ئاشکرایان کرد، پاسەکە ھاندەرانی ھەڵبژاردەی عێراقی لە نێودا بووە و بە رێگەوە بوون بۆ بینینی یارییەکانی جامی کەنداو بەڵام دووچاری رووداوی ھاتوچۆبوون و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش تا ئێستا ١٥ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١١ کەسیش برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان کە ھێزێکی سووننەکانە رایگەیاند، بەرنامەی کاری حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق خاڵی زۆر گرنگ و پێویستی بۆ ئێستای عێراق تێدایە و پێویستە شەقام و لایەنە سیاسییەکانیش چاوەڕوان بن و چاودێری ھەنگاوەکانی حکومەت بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاڵ و بڕگە گرنگانەی کارنامەی حکومەت نەک بڕیاری پێشوەختی لەسەر بدەن.

وتیشی، ھێشتا سێ مانگ بەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی سودانی تێنەپەڕیووە و بڕیاردان لەسەری لەئێستادا کارێکی ژیرانە نییە، بەڵکو پێویستە چەند مانگی تر ھەمووان چاوەڕان و بن و چاودێری کارەکانی حکومەت بکەن، ئەو کاتە بڕیار لەسەر باشی و خراپی حکومەت بدەن، چونکە تائێستا سودانی و حکومەتەکەی لە قۆناغی سەرەتایی و ئەزموونیدان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیاکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ناوبەناو بەشێوازی جیاجیا کارەکانیان لەکێڵگەی کۆرمۆ لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن کەسانی تێکدەرەوە دەکرێنە ئامانج و دواترینیشیان تەقاندنەوەی بۆمبێک بوو لە رۆژی ھەینی رابردوودا کە لە کێڵگەی کۆرمۆر روویدا و ھیچ زیانێکی نەبوو.

راشیگەیاندوە، لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان لە پەیوەندی بەردەوامدان بە مەبەستی زیاتر پاراستنی کارەکانیان و ئەو جۆرە ھێرش و کردنە ئامانجانەش لەکارکردن رایانگرێت و بەشێوەیەکی ئاسایی و سروشتی بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تورکی عەتبی سەرکردەی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پشکی سونەکانە بەپێی بنەمای تەوافوقی نێوان پێکھاتەکان، چوارچێوەی ھەماھەنگیش وەک ھێزە سیاسییە سەرەکییەکانی تر پشتیوانی لە رای زۆرینە دەکات، ئەگەر سونەکان رێککەوتن لەسەر گۆڕینی حەلبوسی یاخود ھێشتنەوەی، پەرلەمانتارانی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئازادی ھەڵسەنگاندن و دەنگدانیان دەبێت ئەگەر ھاتوو بژاردەی گۆڕینی خرایەڕوو.

وتیشی، جموجۆڵێکی بەھێز لەناو لایەنەکانی سونەدا ھەیە بۆ گۆڕینی حەلبوسی، ئەو کارەش دەرئەنجامی ناکۆکی قوڵی ناو ماڵی سونەکانە، دوا بڕیار لەبارەی بژاردەکانیان بۆ قۆناغی داھاتوو لەدەستی خۆیاندایە.

بەوتەی ئەو سەرکردەیەی شیعەکان، لە ھەفتەکانی داھاتوودا وێنەکە زیاتر رووندەبێتەوە و ئاشکرا دەبێت کە ئەو ھێزە سوننانە کامانەن پشتیوانی گۆڕانکاری دەکەن و جێگرەوەی خۆیان پێشکەش دەکەن.

بڕیارێکی محەمەد حەلبوسی بۆ کۆتاییھێنان بە ئەندامێتی لەیس دلێمی پەرلەمانتار نیگەرانی فراوانی لەناو سونەکاندا لێکەوتۆتەوە و  حەلبوسی تۆمەتبار دەکەن بە تاکڕەوی لە بڕیاردان و ھەوڵەکان بۆ گۆڕینی، بە فراوانی دەستیان پێکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موھەند خەزرەجی پەرلەمانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە سەرجەم ئەو کەسانەی بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون و دواتر لە دادگا تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغبووەتەوە و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و سزاکەشیان پلەی کۆتایی وەرگرتووە، لەسێدارە بدرێن، چونکە جگە لەو تاوانانەی لەدژی گەلی عێراق کردوویانە، بارگرانییەکی زۆریشیان لەسەر حکومەت دروستکردووە.

وتیشی، لەگرتووخانەکانی عێراق ٣٢٧ کەس ھەن کە لەسەر تیرۆر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و سزاکەشیان پلەی کۆتاییان وەرگرتووە، بەڵام رۆژانە خزمەت دەکرێن و ھەر یەکێکیان رۆژانە بۆ سێ ژەمی نان خواردن ٢٤ دۆلاریان بۆ خەرج دەکرێت، ئەوەش قورساییەکی زۆری لەسەر بودجەی عێراق دروستکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...162163164165166...339