د.بریار ڕشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە دانیشتنەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە دواخستنی دەنگدان لەسەر ئەندامانی نوێی لیژنە ھەمیشەییەکان کە دوای  دەستلەکارکێشانەوەی  ئەندامانی رەوتی سەدر دەستبەکار بوون لە لیژنەکاندا.

راشیگەیاند، تاکو ئەو ئەندامانە بەسەر لیژنەکاندا دابەش نەبن، ناتوانرێت یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی ھێنا بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پەیوەندییەکان و زانیاری.