روانگەی سوری: روداوەكانی حەلەب رێككەوتنێكی نێودەوڵەتییە بۆ دەركردنی ئێران لە سوریا
هەژار
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢
بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، پێشبینی دەكرێت رووداوەكانی حەلەب رێككەوتنێكی نێودەوڵەتی بێت بۆ دەركردنی گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران لە سوریا.
رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەگەر گرووپە چەكدارەكان لە حەلەب بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بن لە پێشڕەویكردن و كۆنترۆڵكردنی حەلەب و دەوروبەری بەبێ شەڕ و كشانەوەی سوپای سوریا، لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرجەم ئەو ناوچانە لە حەلەب و ئیدلب و حەما كۆنترۆڵ دەكەنەوە كە ساڵی ٢٠١٦ لە ژێر دەسەڵاتیاندا بوون و تێستاش بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانەوە زیاتر لە 300 سەرباز و چەكدار و خەڵكی مەدەنی كوژراون.
وتیشی، لەماوەی ٧٢ سەعاتی رابردوودا گروپە چەكدارەكان توانیویانە ٦٥ شار و شارۆچكە و گوند كۆنترۆڵ بكەنەوە و گرنگترینیان شاری سەراقبە.
رامی عەبدولڕەحمان پێشبینی دەكات روداوەكانی حەلەب رێككەوتنێكی نێودەوڵەتی بێت بۆ دەركردنی گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران لە سوریا.