عێراق

بە پێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ژمارە ٢٠١٥ کە ١٥/١/٢٠٢٣ بە ناونیشانی گواستنەوەی دۆسیەی ھاووڵاتییان بۆ ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای دیالە و بەڕێوەبەرایەتییەکانیی باری شارستانی لە کەرخ و رەسافە کراوە و بڕیاردراوە بە راگرتنی ھەموو مامەڵەکانی گواستنەوەی ناسنامەی باری شارستانی لەو ناوچانەی ماددەی ١٤٠ی دەستوور دەیانگرێتەوە.

لەو نووسراوەدا کە ئیمزای لیوا ریاز جوندی کەعبی بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی بەوەکالەتی لەسەرە ھاتووە، تایبەت بە دۆسیەی ئەو ھاووڵاتییانەی دۆسیەکانیان بە ئەلکترۆنی کراوە لەو ناوچانەی ماددەی ١٤٠ دەیانگرێتەوە و ژمارەی نیشتمانییان پێدراوە و زانیاریی بایۆمەترییان جێگیرنەکراوە فەرمانکراوە بە فەرمانگەکانی باری شارستانی بەگەڕاندنەوەی دۆسیەی ئەو ھاووڵاتییانە و ھاوشێوەیان بۆ فەرمانگەکانی باری شارستانیی پێشوو، تائەو  کاتەی ماددەی ١٤٠ یەکلایی دەبێتەوە.

ھاوکات فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارەکە لە بەرژەوەندی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانییەکاندایە و ھەموو ئەو مامەڵانەی پێشتر کراون بۆ گواستنەوەی ناسنامەکان ھەڵدەوەشێنێتەوە و بۆ داھاتووش رێگری لە مامەڵەی نوێی گواستنەوەی ناسنامە دەکات بۆ ناوچە کوردستانییەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەھدی تەقی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح بە "عەرەبی جەدید"ی راگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان پەیوەندی بە سکاڵای راگرتنی ناردنی پارە بۆ ھەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو پابەندن بە چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداد بە دانوستان و لەسەر بنەمای دەستور، کە لەچەند رۆژی رابردووشدا بەرەوپێشچوونی باش بەدیھاتبوون.

مەھدی تەقی وتیشی، رێز لەو بڕیارانە دەگرن کە لە دادگای فیدراڵییەوە دەردەچێت و دەبێت تەواوی لایەن و لێپرسراوان جێبەجێبکەن، حکومەتی سودانیش دەبێت پابەندبێت پێوەی، بۆ ئەوەش ھەنگاوەکان بۆ کردنەوەی کەناڵی گفتوگۆ و دانوستان دەستیپێکردووە، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دەستوری و یاسایی سەبارەت بە رەوانەکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیا جەعفەر دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا تایبەت بە دزینی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەکە کە بە دزیی سەدە ناسراوە، دەرکەوتووە چەندین لێپرسراوی باڵای حکومەتی پێشووی عێراق پەیوەندییان لەگەڵ نور زوھێر تۆمەتباری سەرەکی دزیی سەدە ھەیە و بەردەوامیش ھەوڵدەدەن دۆسییەکە لە بەرژوەندی خۆیان کۆتایی پێبھێنن.

وتیشی، ھەندێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانیش بە نھێنی نێوەندگیری بۆ نور زوھێر تۆمەتباری سەرەکی دزیی سەدە دەکەن بۆ ئەوەی دۆسیەکەی بە ئاراستەیەکی تردا بەرن، بەڵام ھەر ئەو سیاسییانە لە میدیاکانەوە بە شێوەیەکی تر قسە دەکەن وەک ئەوەی پشتیوانی لە حکومەت بکەن بۆ لەناوبردنی دزیی و گەندەڵی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەی بۆ سبەینێ بڵاوکردووەتەوە کە شەش تەوەر لە خۆدەگرێت و بریتین لە خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەک، بەڵام ھیچ تەوەرێکی تایبەت بە تاوتوێکردنی دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەدا نییە، لەکاتێکدا لەچەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک زۆری پەرلەمانتاران بۆ بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی چەند جارێک ئیمزایان کۆکردەوە.

فراکسیۆنی  ئیشراق و دەنگی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانیش لە نوسراوێکیاندا بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، داوایانکردووە بۆ تاوتوێکردنی دابەزینی بەھای دینار محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگھێشتبکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە ئاماری مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بڵاویکردەوە، داھاتی نەوتی عێراق بەبێ ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێژەی ٤.٢٩٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٧. ملیار و ٧٠٨ ملیۆن دۆلار. 

ھاوکات ھەناردەی عێراق لە نەوت بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەڕێژەی ١.٦٨٪ بەرزبووەتەوە.

عێراق زیاتر لە ٦٥٪ی نەوتی خاو بۆ وڵاتانی خۆرھەڵاتی ئاسیا بە تایبەت چین و ھندستان ھەناردە دەکات، بڕەکەی تریش رەوانەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دەکات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران لە سەردانەکەیدا بۆ پاریس لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای حکومەت و نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان کەرتی کاری فەرەنسا کۆدەبێتەوەو لە چوارچێوەی پەرەپێدانی ھەماھەنگییەکان، رێککەوتنی ھاوبەشی ستراتیژی لە بوارەکانی ئابوری و وەبەرھێنان و ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری ئیمزا دەکرێت .

ھەروەھا ھەردوو وڵات یاداشتنامەیەکی دوو قۆڵی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان و رادەستکردنی داواکراوان ئیمزا دەکەن، جگە لەوەش سەردانەکە ئیمزاکردنی ژمارەیەک یاداشتنامەی تر لە بواری وەبەرھێنان و وزە و کەرتی نەوت و وزەی پاک و وەبەرھێنان لە گازی سروشتی لەخۆدەگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنی دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمرۆ دادگای باڵای فیدراڵی کۆدەبێتەوە و بڕیار لە سکاڵای  ژمارە ( ١٧٠ی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢٢) دەدات کە لە دژی سەرۆک وەزیران تۆمارکراوە پەیوەست بەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و  تیایدا فەرمان بە وەزارەتی دارایی کراوە بۆ خەرجکردنی بڕە پارەیەک بۆ ھەرێمی کوردستان.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی پیشاندا لەسەر ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی فەرمانبەران، بەڵام تائێستا پارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەوانە نەکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی (زە عەرەب ویکلی) لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ئێستا کاتێکی گونجاوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ بگەڕێتەوە بۆ کاری سیاسی و چەقی چالاکییەکانیشی دژایەتی لایەنە سیاسییەکانی نزیک لە ئێران دەبێت.

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕەکە، سەدر لە میانی پێشوازیکردنی لە یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ئاماژەی بە نزیکی گەڕانەوەی بۆ پرۆسەی سیاسی کردووە و ھێرشی کردووەتە سەر لایەنە سیاسییەکانی نزیک لە ئێران و وشەی کەنەداوی عەرەبی بەکارھێناوە لەبری کەنداوی فارس و داوای لە یاریزانەکان کردووە خۆیان فێری زمانی ئینگلیزی بکەن، لەبەرئەوەی زۆرێک لە سیاسییەکانی عێراق کە لە ئێران بوون عەرەبییەکەیان فارسی بەسەردا زاڵە.

ئاشکراشیکردووە، سەدر ھەوڵی قۆستنەوەی ئەو پەرتەوازەییە دەدات کە لەنێو چوارچێوەی ھەماھەنگی دەرکەوتووە، لە دەرئەنجامی ناکۆکی نێوان نوری مالکی و قەیس خەزعەلی.

موقتەدا سەدر لە ٢٩ی ئابی ساڵی رابردوو دوای چەندین ھەوڵ بۆ پێکھێنانی  حکومەت لە پرۆسەی سیاسی کشایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لایەنگرانی چوونە ناوچەی سەوز و روبەروی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بوونەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سودانی" بە رۆژنامەی "لومۆند"ی فەڕەنسی راگەیاند، ھیوادارە سەردانەکەی بۆ فەڕەنسا ئەنجامی باشی ھەبێت  و حکومەتی عێراق ھەوڵدەدات بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای ھەماھەنگی و ھاوسەنگی.

ئاماژەی بەوەشدا،  ئەو کاتەی عێراق روبەڕوی مەترسی تیرۆریستان بووەوە فەڕەنسا پێشەنگ بوو لە پێشکەشکردنی ھاوکاری بە تایبەت لە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵ، لەئێستاشدا عێراق پێویستی بە ھێزی بیانی شەڕکەر نییە، بەڵکو پێویستی بە ھێزی راوێژکاری بیانییە بۆ مەشق و راھێنان بە ھێزەکانیان، بۆیە پێویستە ھەمیشە پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بکرێت و نەخشە رێگەی نوێ بۆ داھاتوو دابڕێژرێت. 

ئاماژەی بەوەشدا، ھەستانەوەی ئابوری نیشتمانی لە پێشینەی کارەکانی حکومەتی عێراقە.

چەند سەرچاوەیەکی رەسمیش رایانگەیاندووە، سودانی بە یاوەری وەفدێکی باڵای حکومی سەردانی فەڕەنسا دەکات و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆدەبێتەوە و ھەوڵەکانی روبەڕوبوونەوەی داعش و پرسی کڕینی چەکی پێشکەوتووی فەڕەنسی و بابەتی ئابوری و وەبەرھێنان تاوتوێ دەکرێن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە وەفدێکی ئێزدییەکان رایگەیاند، ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەشتی نەینەوا لە چوارچێوی ئامانجەکانی حکومەتدایە، چونکە ئاوەدانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەرەنتی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکەن.

ھاوکات سودانی راشیگەیاند، لە نزیکترین کاتدا سەردانی شەنگال و پەرستگای لالش دەکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی حکوومییەوە ئاشکرایکرد، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ٦٠ تانکەر نەوتی سپی بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ناردنی ئەو بڕە نەوتە، بۆ یارمەتدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانە لە روبەڕوبوونەوەی شەپۆلی سەرما.

ھەرچەندە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام ھێشتا نرخی نەوت بەرزە و لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوت لە ھەرێمی کوردستان لە سەروو ٢٣٠ ھەزار دینارەوەیە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵی کردووە و لەگەڵ وەزیری و لێپرسراوانی باڵای ئەو وەزارەتە کۆبووەتەوە و رایگەیاندووە، لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق شایستەی دارایی جوتیاران دیاریکراوەو ھەر دوای پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەماوەی ھەفتەیەک بۆ دوو ھەفتەدا شایستەی جوتیاران بۆ وەرزی کشتوکاڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ خەرج دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ وەرزی داھاتووی کشتوکاڵکردن، ھەر جووتیارێک پابەند نەبێت بە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵیی و کەرەستە پێکەوتووەکانی بواری کشتوکاڵ، بەھیچ جۆرێک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ھاوکاری ناکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڵاویانکردووەتەوە، بەبڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەفدێکی باڵا پێکھێنراوە بۆئەوەی سەردانی ئەمریکا بکەن و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە بەتایبەتیش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گفتوگۆ بکەن لەسەر بەھای دینار و دۆلار و ئەو سزایانەی خراونەتە سەر چەند بانکێکی عێراقی.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێدەچێت ئەو وەفدەی سەردانی ئەمریکا دەکات بە سەرۆکایەتی عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی و ئەندامێتی نوێنەری وەزارەتی دارایی عێراق و چەند لایەنێکی تر بێت.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاسی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و خۆشحاڵی خۆیانی دەربڕی بۆ دیداری یەکێک لە هاوڕێکانی سەرۆک مام جەلال.

 لە دیدارەکەدا حەیدەر عەبادی بەشێک لە یادەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ سەرۆک مام جەلال بۆ وەفدەکەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی گێڕایەوە باسی لە دەور و ڕۆڵی  سەرۆک مام جەلال کرد لە ڕووخاندنی ڕژێمی پێشووی عێراق و بنیادنانەوەی عێراقی نوێ.

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق خۆشحاڵی خۆی لە دامەزراندنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەربڕی و هەموو توانایەکی خۆی نیشاندا بۆ هاوکاریکردن و سەرکەوتنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و لە پەیوەندی دەبێت بۆ ئەو مەبەستە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو سكاڵایەی لە دژی محەمەد شیاع سودانی تۆماركرابوو لەبارەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ راسپاردنی وەزارەتی دارایی بە ناردنی بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و شەش بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم هەڵوەشاندەوە.

مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا دەڵێت، لەسەر بنەمای ئەو داوایەی تۆماریكردبوو، دادگای فیدراڵی هەموو بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندەوە، كە پێچەوانەی یاسا و دەستورن.
وتیشی، بەو بڕیارەش بەهەدردانی داراییان بە درێژایی دوو دەیەی رابردوو راگرتووە، ئەوەش سەركەوتنی حەقە و هەستێكی رەگەزپەراستانە نییە بەرامبەر برایانیان لە گەلی كوردستان، بەڵكو گێڕانەوەی دادپەروەری و كاركردنە بە دەستور.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی پیشاندا لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگی 11 و 12ی فەرمانبەران، بەڵام تائێستا پارەكە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەوانە نەكراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا د. محەمەد سابیر ئامانجی سەردانی وەفدی چەند ڕۆژەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ هادی عامری روونکردەوە و پاشان باسی لە پێویستیبوونی دامەزراوەکە و گرنگی بۆ ئەم قۆناغە و داهاتووی عێراق و ئامانجەکانی خستەڕوو.

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح خۆشحاڵی خۆی بە هاتنی وەفدی میوان دەربڕی و دڵخۆشی خۆی نیشاندا بۆ دامەزراندنی ئەم دامەزراوەیە بەناوی سەرۆک مام جەلالەوە.

هادی عامری لە  بەشێکی تری دیدارەکەدا باسی لە ڕۆڵی سەرۆک مام جەلال لە گۆڕەپانی عێراق و سەپاندنی شوێن پەنجەی ئاشتی بە سەرجەم کایە و پێگەکان لە دامەزراوە عێراقییەکاندا، باسی لەوەشکرد پێویستە سەدان توێژینەوە لەسەر کار و خزمەتە حزبی و کارگێڕییەکان بکرێت کە کەسایەتییەکە دووبارەبوونەوەی نییە لە جیهاندا، نموونەی سیاسییەکی کەم وێنە بووە لەپێناو خزمەتی گشتیدا دەستبەرداری بەرژەوەندییە کەسییەکانی بووە.

هادی عامری لە کۆتایی دیدارەکەدا پشتیوانی، هاوکاریی تەواوی خۆی بۆ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەربڕی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...159160161162163...339