سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ عەبادی کۆبووەوە
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٣٤١
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاسی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و خۆشحاڵی خۆیانی دەربڕی بۆ دیداری یەکێک لە هاوڕێکانی سەرۆک مام جەلال.
لە دیدارەکەدا حەیدەر عەبادی بەشێک لە یادەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ سەرۆک مام جەلال بۆ وەفدەکەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی گێڕایەوە باسی لە دەور و ڕۆڵی سەرۆک مام جەلال کرد لە ڕووخاندنی ڕژێمی پێشووی عێراق و بنیادنانەوەی عێراقی نوێ.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق خۆشحاڵی خۆی لە دامەزراندنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەربڕی و هەموو توانایەکی خۆی نیشاندا بۆ هاوکاریکردن و سەرکەوتنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و لە پەیوەندی دەبێت بۆ ئەو مەبەستە.