دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر سکاڵای ناردنی ٤٠٠ ملیارەکە بۆ ھەرێم دەدات
رێبوار
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٣٣٨
راگەیاندنی دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمرۆ دادگای باڵای فیدراڵی کۆدەبێتەوە و بڕیار لە سکاڵای ژمارە ( ١٧٠ی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢٢) دەدات کە لە دژی سەرۆک وەزیران تۆمارکراوە پەیوەست بەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و تیایدا فەرمان بە وەزارەتی دارایی کراوە بۆ خەرجکردنی بڕە پارەیەک بۆ ھەرێمی کوردستان.
لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی پیشاندا لەسەر ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی فەرمانبەران، بەڵام تائێستا پارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەوانە نەکراوە.