رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رۆژی شەممە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا لە بەغداد دەستپێدەکات و بڕیارە ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت.

مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، رۆژی شەممەی داهاتوو ١١ی ئەم مانگە، كۆبوونەوەكانی لیژنەی هەمیشەیی تایبەت بە كاروباری سیاسی لە كۆمەڵەی پەرلەانەکانی ئاسیا لە بەغداد دەست یپێدەكات.

بەپێی راگەیەنراوەکەی مەشهەدانی، کۆبوونەوەکان بە بەشداری وەفدی ١٣ وڵات دەستپێدەکات و بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكاندا چەند پرسێكی تایبەت بە كۆمەڵەکە و رەوشی ناوچەكە بە گشتی و دوایین پێشهاتە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكان تاوتوێ بکرێت، بەوپێەی ئامانجی دامەزراندنی کۆمەڵەکە "لەپێناو ئاشتی"یە.

کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٠٦دا فراوان بوو، کە درێژکراوەی رێکخراوێکی دیکە بوو لە ساڵی ١٩٩٩ دامەزرابوو و یەکەم کۆبوونەوەیان لە ساڵی ١٩٩٩ لە بەنگلادیش ئەنجامدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئیران لە کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراقدا رایگەیاند، عیراق بە قۆناغێکی نوێی سەقامگیری و گەشەپێداندا دەڕوات. سودانیش رایگەیاند، "نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیراندا پێویستییەکی گرنگە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان".

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئیران و لەلایەن مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.

لەدوای کۆبوونەوەیان لە کۆشکی کۆماری لە تارانن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسیان لە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە کرد و پزیشکیان رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق باسمان لە بەرەوپێشچوونەکانی ناوچەکە کردووە و گفتوگۆکانمان بە ئاڕاستەیەکی باشدا رۆیشتوون، عیراق هاوبەشێکی ستراتیجی ئیرانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "پەیوەندی هاوبەشمان هەیە لەسەر دۆخی سوریا، ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان ئیران و عیراق لە باشترین دۆخیدایە و هەماهەنگی ئابووری و بازرگانی لەنێوانماندایە".

لەبارەی بوونی تیرۆریش لە ناوچەکەدا پزیشکیان ئەوەی خستە روو، "ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی شانەکانی تیرۆر وەک وەسوەسەیەک وایە بۆ ئێران و عیراق".

لەلایەکی دیکەوە محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، "لەگەڵ پزیشکیان باسمان لە چەندین بابەتی جیاوازکرد، لەناویاندا پرسی غاز و وزە، پڕۆژەی هاوبەشمان دەبێت لەگەڵ ئێراندا، بەتایبەت لە بواری هێڵی ئاسنین".

وتیشی، "دەستدریژییەکانی ئیسرائیل هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی هەرێمیی، تاکە رێگای سەقامگیری ناوچەکە راگرتنی جەنگی غەززەیە".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هەسەدە چوارەم فڕۆكەكی بێفڕۆكەوانی بەیرەقداری توركیای لە دەوروبەری بەنداوی تیشرین خستەخوارەوە.

هەسەدە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، شەڕڤانان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بەیرەقداری TB2ی توركیایان لە دەوروبەری بەنداوی تیشرین لە مەنبج خستۆتەخوارەوە كە هەوڵی دەدا ئەو ناوچەیە بكاتە ئامانج.

دەشڵێت، شەڕڤانان بەردەوامن لە پێشڕەوی و تێكشكاندنی هێرشەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكان.

بەپێی بەدواداچوونی كوردسات نیوز، ئەوە چوارەم فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جۆری بەیرەقدارە كە لە ماوەی مانگێكدا لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە دەخرێتە خوارەوە، كە یەكێكە لە بەهێزترین و پێشكەوتوترین فڕۆكەكانی توركیا.

لای خۆیەوە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، ئەگەر هەسەدە داواكارییەكانی ئەنقەرە جێبەجێ نەكات، ئەوا ئۆپراسیۆن لەناو خاكی رۆژئاوای كوردستان دەستپێدەكەین.

فیدان بە سی ئێن ئێن توركی ڕاگەیاندووە، دەبێت ئیدارەی نوێی سوریا مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بكات، ئەگەر نا توركیا خۆی هەنگاو دەنێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رێگەپێدانێكی كاتی بۆ سوریا دەركرد، كە تێیدا رێگە بە سوریا دەدات مامەڵەی سنووردار لەگەڵ بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بكات و بەشێك لە پارە بلۆككراوەكانی بەكاربهێنێت، بۆ مەبەستی مرۆیی و ئاوەدانكردنەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، بە مەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ گەیشتنی هاوكاری مرۆیی بە سوریا، رێگەپێدانێكی كاتی بۆ ئەو وڵاتە دەركردووە كە تێیدا رێگە بەو وڵاتە دەدات مامەڵەیەكی سنووردار لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا بكات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سوریا دەتوانێت ئەو مامەڵەیە بکات بۆ وەرگرتنی هاوكاری مرۆیی، رێگەشی پێدەدرێت بەشێك لە پارە بلۆككراوەكانی بەكاربهێنێت بەمەبەستی کاری مرۆیی و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەکەی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، رێگەپێدانەكە لە سبەینێ ٨ـی ١ـەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن و بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، حكومەتی راگوزەری سوریا پێشنیازی كردووە، ٤٠٠ ملیار دۆلار لە پارە بلۆككراوەكانی بەكاربهێنێت بۆ ئاوەدانكردنەوە و زیادكردنی موچەی فەرمانبەرانی وڵاتەکەی.

لە رۆی ٨ی ١٢ی ساڵی رابردوودا، بە فەرمی رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد راگەیەنرا و بەوەش کۆتایی بە حوکمی ٥٣ ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هات لەو وڵاتە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بزوتنەوەی حەماس لە چوارچێوەی ئاگربەستی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکاندا، ناو و وێنەی ئەو سێ بارمتە ئیسرائیلییەی بڵاوکردەوە کە سبەینێ ئازادیان دەکات. 

ئەبو عوبێدە، وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان، بڕیاردرا سبەینێ سێ زیندانی ئیسرائیلی بەناوەکانی: ئۆفەر کاڵدیرۆن - کیس شمۆنسێل سیگال - یاردن بیباس. ئازادبکرێن. 

ئەمە لە کاتێکدایە ئازادکردنی بارمتەکان، دوێنێ پێنجشەممە لەناو کەشێکی ناڕێکخراودا بەڕێوەچوو کە بووە هۆی ناڕەزایی ئیسرائیل و وایکرد، وەک وەڵامێک بۆ حەماس، ئازادکردنی زیندانیانی فەلەستینی بۆ چەند کاتژمێرێک دوابخات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەبوعوبێدە وتەبێژی باڵی سەربازی حەماس ناوی ئەو 4 بەندکراوە ئیسرائیلیەی راگەیاند، کە ئەمشەو تەرمەکانیان رادەست دەکرێنەوە و وتی: هەریەک لە "ايتسيك الجريط، اتساحي عيدان، أوهاد يهلومي، شلومو منصور" تەرمەکانیان دەدرێنەوە بە ئیسرائیل.

ناتانیاهۆش سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە: لەگەڵ نێوەندگرەکان قسەمان کردووە، کە حەماس بۆی نییە لەکاتی پێدانەوەی تەرمی زیندانە ئیسرائیلیەکان ئاهەنگ بگێڕێت.

بەهەمان شێوە لە لێدوانەکەی وتەبێژی باڵی سەربازی حەماسدا هاتبوو: "پرۆسەی رادەستکردنەوەکە بەبێ هیچ مەراسیمێک لەلایەن حەماسەوە بەڕێوەدەچێت".

هاوکات نووسینگەی راگەیاندنی زیندانیانی فەلەستین بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو 590 تا 594 زیندانی کەرتی غەززە ئازاد بکرێن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سبەینێ وەفدی ئیمراڵی سێیەمین دیداری لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام دەدات و دوای دیدارەكەش سەعات 5:00ی ئێوارە پەیامە مێژوویەكەی ئۆجەلان بۆ رای گشتی بڵاودەكرێتەوە.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە باكوری كوردستان بڵاویانكردەوە، جیاواز لە جارەكانی پێشوو وەفدەكەی ئەمجارە لە حەوت كەس پێكدێت كە لەناویاندا پەرلەمانتارانی دەم پارتی  (پەروین بۆڵدان و سری سورەیا ئۆندەر) و ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد هەن. 

بڕیاریشە دوای كۆتاییهاتنی دیدارەكە سەعات 5:00ی ئێوارەی سبەینێ لە ئیستەنبوڵ وەفدەكە پەیامە مێژوویەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان لە رێگەی شاشەی گەورەوە بۆ رای گشتی بڵاوبكەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...91011