سبەینێ لە دوای گەڕانەوەیان لە ئیمڕاڵی وەفدەکە پەیامەکەی ئۆجەلان بڵاودەکەنەوە
١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠
سبەینێ وەفدی ئیمراڵی سێیەمین دیداری لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام دەدات و دوای دیدارەكەش سەعات 5:00ی ئێوارە پەیامە مێژوویەكەی ئۆجەلان بۆ رای گشتی بڵاودەكرێتەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ لە باكوری كوردستان بڵاویانكردەوە، جیاواز لە جارەكانی پێشوو وەفدەكەی ئەمجارە لە حەوت كەس پێكدێت كە لەناویاندا پەرلەمانتارانی دەم پارتی (پەروین بۆڵدان و سری سورەیا ئۆندەر) و ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد هەن.
بڕیاریشە دوای كۆتاییهاتنی دیدارەكە سەعات 5:00ی ئێوارەی سبەینێ لە ئیستەنبوڵ وەفدەكە پەیامە مێژوویەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان لە رێگەی شاشەی گەورەوە بۆ رای گشتی بڵاوبكەنەوە.