روسیا و چین و ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران لەگەڵیدا کۆبوونەوە
١٤ی ئازاری ٢٠٢٥
روسیا و چین و ئێران كۆبوونەوە و جەختیان لەوە كردەوە كۆتایی بە سزاكانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سەر ئێران بهێنرێت، دوای ئەوەی ترەمپ داوای دەستپێكردنەوەی دانوستانی لەگەڵ ئێران كرد.
جێگری وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئێران و حكومەتی چین لە بەیژینگ سەبارەت بە تاوتوێكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران كۆبوونەوە و وتیان پێویستە هەموو لایەنەكان دەست لە سزاكان و گوشار و هەڕەشەی هێز هەڵبگرن.
كۆبوونەوەكە لە كاتێكدا دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا ترەمپ رایگەیاند نامەیەكی ئاڕاستەی رێبەری باڵای ئێران كردووە سەبارەت بە دانوستانكردن و گەیشتن بە رێكەوتنێك كە رێگری بكات لەوەی ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی.