حەماس تەرمی چوار زیندانی دەداتەوە بە ئیسرائیل
رەوەز
١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠
رەوەز
١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠
بە چاودێری سەرۆک کۆمار د. لەتیف رەشید، فەرمانگەی کاروباری ژنان لە سەرۆکایەتی کۆمار بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە ئاهەنگێکی سازکرد.
هەنا ئیمانوێل کۆرگیس، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ژنان لە سەرۆکایەتی کۆمار، لە وتارێکدا جەختی کردەوە کە ئەم بۆنەیە داوامان لێدەکات هەوڵی زیاتر بخەینەگەڕ بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ژنانی عیراق و بەشداریکردنی شان بە شانی برا پیاوەکانیان لە بنیاتنانی وڵات و بڕیاردان و وەرگرتنی پۆستە باڵاکان.
کۆرگیس ئاماژەی بەوەش کرد کە ژنانی عیراق لە قۆناغی رابردودا قوربانی گەورەیان داوە لە پێناو بەرگریکردن لەم وڵاتە و بەشداری تێکۆشانیان لە دژی رژێمە دیکتاتۆر و تۆتالیتارییەکان کردووە، کە مافەکانی مرۆڤیان زەوت کردووە. هەروەها بەرگەی قێزەونترین و دڕندانەترین شێوازی ئەشکەنجەیان گرتووە لە گرتووخانەکانی ئەو رژێمانەدا، بە توندی و بوێرانە بەرەنگاری هێرشی تیرۆریستی بوونەتەوە و روبەروی دیل و ئاوارەیی بوونەتەوە.
هەروەها بەڕێوەبەری گشتی جەختی کردەوە لەسەر بەشداری کاریگەری ژنان لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوەدا، کە تێیدا ژنانی خاوەن لێهاتوویی و توانای بەرز سەرهەڵدەدەن.
لە کۆتاییدا، خاتوو گۆرگیس گرنگی هەوڵی هاوبەش و کاری هاوبەشی خستەڕوو بۆ هێنانەدی بازدانی چۆنایەتی و زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانی بەردەم ژنان و پەرەپێدانی بەشداری کاریگەری ژنان لە ڕێڕەوەکانی گەشەپێدان و لە پۆستەکانی بڕیارداندا.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بە دیاریکراوی لە سەنتەری شاری سلێمانی هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا ئاماژە بە کات و ماوەی تاقیکردنەوەکە کراوە بەمجۆرە:
- ڕۆژی دەستپێکردن: شەممە 15/3/2025
- کاتژمێری دەستپێکردن: 10ـی بەیانی
- ڕۆژی کۆتایی: سێشەممە 18/3/2025
- تێبینی: لەم نێوەدا کارەبای نیشتیمانی بەردەوام کارا دەبێت
ئامانجی تاقیکردنەوەکە:
ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە کە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی:
- دۆزینەوە و دیاریکردنی کێشەکانی تۆڕی کارەبا
- دیاریکردنی خاڵە لاوازەکانی سەر تۆڕەکانی گواستنەوە
- چاککردنی سیستەمی دابەشکردنی کارەبا
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، جێگەی ئاماژەیە ئەم تاقیکردنەوەیە هەموو گەڕەکەکانی ناوشار ناگرێتەوە و سنوردارە لە چەند شوێنێکی دەست نیشانکراو. هاوکات وەزارەتی کارەبا هاوڵاتیان پێشوەختە ئاگادار دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.
روسیا و چین و ئێران كۆبوونەوە و جەختیان لەوە كردەوە كۆتایی بە سزاكانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سەر ئێران بهێنرێت، دوای ئەوەی ترەمپ داوای دەستپێكردنەوەی دانوستانی لەگەڵ ئێران كرد.
جێگری وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئێران و حكومەتی چین لە بەیژینگ سەبارەت بە تاوتوێكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران كۆبوونەوە و وتیان پێویستە هەموو لایەنەكان دەست لە سزاكان و گوشار و هەڕەشەی هێز هەڵبگرن.
كۆبوونەوەكە لە كاتێكدا دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا ترەمپ رایگەیاند نامەیەكی ئاڕاستەی رێبەری باڵای ئێران كردووە سەبارەت بە دانوستانكردن و گەیشتن بە رێكەوتنێك كە رێگری بكات لەوەی ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی.