جیهان

فۆن دێرلاین لە وتەیەکدا لە پەرلەمانی ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەو ڕووداوە پرۆتۆکۆلیە کردووە کە لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕوویداوە و ھۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە یەکەم ژنە سەرۆکایەتی کۆمسیۆنی ئەوروپا دەکات و تورکیاش ڕێز لە مافەکانی ژنان ناگرێت.


ھەروەھا نیگەرانی بەرامبەر شارل میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا دەربڕیوە کە ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە بووە و ھیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر ڕووداوەکە نەبووە.


ڕاشیگەیاندووە، پێویستە تورکیا ڕێز لە مافەکانی ژنان بگرێت و یەکێتی ئەوروپاش ئەو بابەتە بکات بە یەکێک لە مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ تورکیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵڕۆژی کوشتاری ئەرمەنەکاندا لەسەردەمی دەسەڵاتی عوسمانیەکاندا، کوشارەکەی بە کۆمەڵکوژی ناوبرد و ڕایگەیاند، ڕێز لە قوربانیەکانی ئەو کارەساتە دەگرن،  مەولود چاویشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند وڵاتەکەی ئەو بڕیارەی جۆ بایدن رەتدەکاتەوە و بە بڕیارێکی پۆپۆڵیستیی ناوبردوە.

ھەروەھا بەھۆی ئەو بریارەوە لە تورکیا خۆپیشاندانی ی ناڕەزایی لە دژی ئەمریکا  رێکخرا و بریاریش درا  باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی  ئەمریکا لە تورکیا بۆ ماوەی دوو رۆژ دابخرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زەریف لە تویتەر نوسیویەتی ئەو ولاتانەی ڤاکسین کۆدەکەنەوە بە تەنھا بۆخۆیان بەتایبەت ئەمریکا، کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن، چونکە پێویست بوو بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆرۆنا کە پەتایەکی جیھانییە، کۆدەنگییەکی جیھانی ھەبێت، بەڵام بەھۆی سزاکانەوە دژی ئێرانییەکان، ھیچ ھاوکارییەکی ئێران ناکرێت لەدابین کردنی ڤاکسینی کۆرۆنادا .

لە رووی ئامارەکانی کۆرۆناوە ، ئێران لە پلەی یەکەمی وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەراستدایە و لە ٢٤ سەعاتی رابردووش  زیاتر لە ١٩ ھەزار کەس لەو وڵاتە توشی کۆرۆنا بون .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مێژووی ڕووداوەکە بۆ ساڵانی نێوان ١٩١٥ بۆ ١٩١٧ دەگەڕێتەوە و تێیدا نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار مرۆڤ بوونە قوربانی، بەڵام تورکیا گێڕانەوەیەکی دیکەی بۆ ڕووداوەکە ھەیە و باس لەوە دەکات ئەو کات ئەرمەنەکان دەستیان لەگەڵ ڕووسیای نەیاری دەوڵەتی عوسمانیدا تیکەڵکردووە، بۆیە بڕیار دراوە ئەرمەنەکان لە ناوچەکانی جەنگ دووربخرێنەوە، و  لە کاتی ڕاگواستنیشیاندا بۆ ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی، ژمارەیەکیان کە بە ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ ھەزار کەس مەزەندە دەکەن، بوونەتە قوربانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تڕەمپ لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەختترین بارودۆخدا کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوری ناسیوە و خۆشی ویستوە، بەڵام ھیچ کات ڕێزی لە سەرۆکی کۆریای باشور نەگرتووە.


ئەو ڕاگەیاندنەی تڕەمپ دوای لێدوانێکی سەرۆکی کۆریای باشور دێت بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە تیایدا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی تڕەمپ کردبوو.
سەرۆکی کۆریای باشور ئاماژەی بەوەکردووە، تڕەمپ شکستی ھێناوە لە داماڵینی نیمچە دورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی داھاتوودا، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەردانی بەریتانیا و بەلژیکا دەکات.


وتیشی، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و واشنتۆن لەلایەک و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ پەیمانی باکووری ئەتڵەسی، تەوەرەی سەرەکیی یەکەمین گەشتی بایدن دەبێت بۆ دەرەوەی وڵات.


بە وتەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماتکاریش، لە سەردانەکەیدا بۆ برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا، سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە، لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای یەکێتی ئەوروپا، ئەنجام دەدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، لە ڕاگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە، لە ٢٤ی ئەم مانگەوە تا ٣١ی مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوو، سوپای ئەو وڵاتە سێ ڕێگەی گرنگ لە دەریای ڕەش بە ڕووی کەشتی جەنگیی وڵاتانی بیانیی دادەخات، ڕوونیشیکردەوە، ڕێوشوێنە سەربازییە نوێیەکان، لە سنووری ئاویی ڕووسیا، دەگیرێنەبەر.


دوابەدوای بڕیارەکەی مۆسکۆش، وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراین و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، نیگەرانییان لە ڕێوشوێنە سەربازییە نوێیەکانی ڕووسیا لە دەریای ڕەش، دەربڕی.


سوپای ئەمریکاش ڕایگەیاند، بڕیارە لە مانگی داھاتوودا، مانۆڕێکی سەربازیی گەورە، بە بەشداری کەشتی فڕۆکەھەڵگر و زیاتر لە ١٥ ھەزار سەرباز و ٢٤٠ فڕۆکەی جەنگیی، لە ویلایەتی ئالاسکا لە باکووری ئەو وڵاتە، بەڕێوەبچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی ھەرێمی (نانگەھار)، ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی ئاسمانی ئەفغانستان، مۆڵگەکانی بزوتنەوەی تاڵیبانیان لەو ھەرێمە بۆردومان کردووە و بەھۆیەوە ٣١ چەکداری تاڵیبان کوژراون و ١٣ی تریش بریندار بوون. ڕوونیشیکردەوە، یەکێک لە کوژراوەکان، فەرماندەیەکی باڵای بزوتنەوەی تاڵیبانە.


لەلایەکی تریشەوە بەھۆی تەقینەوەی دوو بۆمب لە ھەردوو ھەرێمی (غەزنی و قەندەھار)، ٧ ھاوڵاتی کوژراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسێکی ئەمریکیش دەڵێت، ئامانج لە دانپێدانانی ئەمریکا بەو کۆمەڵکوژیەدا ئەوە نیە کە بەرپرسیارێتیەکەی بخرێتە ئەستۆی دەوڵەتی تورکیا.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش لە زاری وەزیری دەرەوەی چاوش ئۆغڵو رایگەیاند، وڵاتەکەی ئەو بڕیارەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تەواوی رەتدەکاتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاش رایگەیاند، بە سیاسیکردنی رووداوەکانی ساڵی ٢٠١٥ لەلایەنی سێیمەوە و بەکارھێنانی وەک ئامرازێک بۆ دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆیی تورکیا سودی بۆ ھیچ کەسێک نابێت. 

وتیشی، ئێمە ڕێگە نادەین بە نەمانی کلتوری پێکەوە ژیانی ھاوبەشی نێوان تورک و ئەرمەن کە سەدان ساڵ بەردەوام بووە و ئەوەی تورک و ئەرمەن کۆدەکاتەوە تەنیا بەرژەوەندی نییە بەڵکو پەیوەستبوونێکی پتەوە بە دەوڵەت و بەھا باڵاکان .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدڤێدیڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، گوشاری گەمارۆ و ھەڕەشە و بەرژەوەندیخوازی، ھەموو ئەمانە جیھان نوقمی ناسەقامگیری دەکەن.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا ڕاشیگەیاندووە، ڕووسیای ئێستا، ھاوشێوەی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران، ھەرگیز دەستپێشخەر نەبووە لە دروستکردنی مەترسی لەسەر نەیارەکانی بە پێچەوانەی ئەمریکاوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(کێنێس ماکێنزی) فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، ھێشتا ھەڵویستەکانی تاران ھەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە، بەڵام ناتوانن ئەمریکا پەلکێشی ھەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی بکات. وتیشی، لە ئێستادا ئێران نیەتی نیشانداوە بۆ دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی.


(ماکێنزی) ھۆشداریشدا لە ھەرەسھێنانی سوپای ئەفغانستان دوای کشانەوەی ئەمریکا لە وڵاتە و ڕایگەیاند، گومانی تێدا نییە ئەگەر پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە دوای کشانەوەیان بەردەوام نەبێت، سوپای ئەفغانستان ھەرەس دەھێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و جێگری نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لە بارەی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و گرنگی بەشداریکردنی نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە گفتوگۆکانی تایبەت بە چارەسەری سیاسی لە سوریا.


جێگری نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پشتیوانی ئەمریکای بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و بەردەوامی ھەماھەنگییەکانی لەگەڵ ھەسەدە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانە نوستوەکانی داعش دووپاتکردەوە.


جەختیشیکردەوە لەسەر گرنگی بەشداریکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ھەر پڕۆسەیەکی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێکی نھێنیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئاشکرایکردووە، ئێران ژمارەی ئەو سێنتەرفیوژانەی کەمکردووەتەوە کە تایبەتن بە پیتاندنی یۆرانیۆم تا ڕێژەی لە سەدا ٦٠.


بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئێستا ئێران لە دوو یەکە تەنھا یەک یەکەی تایبەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەکاردەھێنێت.


ئاماژە بەوەشکراوە، دوابەدوای تەقینەوەکەی ئەم دواییە لە وێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز، عەلی ڕەزا زاکانی سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە لەو تەقینەوەیەدا ھەزاران ئامێری سێنتەرفیوژ لەو وێستگەیە لەکارکەوتوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

واشنتۆن دی سی کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٧٠٠ ھەزار کەس دەبێت، ھیچ کورسییەکی نە لە ئەنجومەنی نوێنەران و نە لە ئەنجومەنی پیراندا نییە، ئەلینۆر ھۆڵمز نۆرتن نوێنەری واشنتۆنیش لە کۆنگرێسی ئەمریکا مافی دەنگدانی نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موحسین دەھنەوی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ئەو ھێزە پتەوەی کە ئیسڕائیل باسی دەکات، تەنھا بە مووشەکێکی کۆنی ئێران داڕما و شپرزە بووە، بەرامبەر مووشەکە نوێ و پێشکەوتووەکانی ئێران چی دەکەن.


وتیشی، ئەو مووشەکەی ئاڕاستەی وێستگەی ئەتۆمی دیمۆنا لە ئیسرائیل کرا، جۆرێکی کۆنی مووشەکی ئێران بووە.


پێشتریش سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، ئەو مووشەکەی ئاڕاستەی وێستگەی ئەتۆمی دیمۆنا کراوە لە دووری ٢٠٠ کم لە وێستگەکەوە، لەناو سوریاوە ئاڕاستەکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە پارێزگای سنە ڕایگەیاند، تا ئێستا (٧) ھەزار کەس دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان پێدراوە، (١٢٥) ھەزار بە ساڵاچووش کە مەترسی زیاتریان لەسەرە، تا ئێستا ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.


ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر بە ساڵاچووان ڤاکسین وەربگرن، ڕێژەی مردن لەناو ئەو توێژە لە (٧٠٪) کەم دەکات.

 

تەندروستی ئێرانیش ڕایگەیاندووە، بە چەند قۆناغێک سەرجەم ھاوڵاتیانی ئێران کە تەمەنیان لە سەروو ١٨ ساڵەوەیە، ڤاکسین وەردەگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...429430431432