باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی ئەمریکا لە تورکیا دادەخرێن
کوردسات نیوز
٢٥ی نیسانی ٢٠٢١
٧٢٣
دوای ئەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵڕۆژی کوشتاری ئەرمەنەکاندا لەسەردەمی دەسەڵاتی عوسمانیەکاندا، کوشارەکەی بە کۆمەڵکوژی ناوبرد و ڕایگەیاند، ڕێز لە قوربانیەکانی ئەو کارەساتە دەگرن، مەولود چاویشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند وڵاتەکەی ئەو بڕیارەی جۆ بایدن رەتدەکاتەوە و بە بڕیارێکی پۆپۆڵیستیی ناوبردوە.
ھەروەھا بەھۆی ئەو بریارەوە لە تورکیا خۆپیشاندانی ی ناڕەزایی لە دژی ئەمریکا رێکخرا و بریاریش درا باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی ئەمریکا لە تورکیا بۆ ماوەی دوو رۆژ دابخرێن.