مێژووی ڕووداوەکە بۆ ساڵانی نێوان ١٩١٥ بۆ ١٩١٧ دەگەڕێتەوە و تێیدا نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار مرۆڤ بوونە قوربانی، بەڵام تورکیا گێڕانەوەیەکی دیکەی بۆ ڕووداوەکە ھەیە و باس لەوە دەکات ئەو کات ئەرمەنەکان دەستیان لەگەڵ ڕووسیای نەیاری دەوڵەتی عوسمانیدا تیکەڵکردووە، بۆیە بڕیار دراوە ئەرمەنەکان لە ناوچەکانی جەنگ دووربخرێنەوە، و  لە کاتی ڕاگواستنیشیاندا بۆ ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی، ژمارەیەکیان کە بە ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ ھەزار کەس مەزەندە دەکەن، بوونەتە قوربانی.