میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، ھاووڵاتییەکی ئەو وڵاتە لە شاری دوفەر کە دەکەوێتە کەناراوەکانی باشووری بەریتانیا، بە بۆمبی ئاگرین ھێرشیکردووەتە سەر کەمپێکی پەنابەران و بەھۆی تەقینەوەی بۆمبەکانیشەوە ئاگر لە کەمپە کەوتووەتەوە، بەڵام بە زوویی کۆنترۆڵکراوە و زیانەکانیشی تەنھا برینداربوونی کەسێک بووە بە سوکی.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو ھاووڵاتییە بەریتانییە دوای ئەنجامدانی ھێرشەکە، ھەڵاتووە و ھێزەکانی پۆلیسیش ھەوڵی زۆریانداوە دەستگیری بکەن، بەڵام خۆی گەیاندووەتە بەنزینخانەیەکی نزیک رووداوەکە و لەوێ خۆی کووشتووە.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دوای چاودێرێکردنێکی ورد، ھێزەکانیان لە ئاوەکانی کەنداو دەستییان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە کە ١١ ملیۆن لیتر سوتەمەنی ھەڵگرتبوو و دڵنیاشبوونەتەوە کە ئەو نەوت بەشێوەیەکی نایاسایی ھێنراوە و تیمی کەشتییەکەش دەستبەسەرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
میدیاکانی ئێرانیش بڵاویانکردووە، تائێستا سوپای پاسداران ھیچ زانیارییەکی لەسەر خاوەندارێتی کەشتییەکە بڵاونەکردووەتەوە، باسی لەوەشنەکردووە ئەو نەوتە لە کوێوە ھێنراوە و بەنیازبوون بۆ کۆی بەرن.
سەرچاوە ئەمنییەکان رایانگەیاندووە، ئەم بەیانییە دەنگی نزیکەی پێنج تەقینەوە لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراین و ناوچەکانی تر بیستراوە.
دوای ئەوەش سوپای ئۆکراین بڵاویکردەوە، روسیا بە ٥٠ مووشەکی کروز بۆردومانی خاکی ئۆکراینی کردووە.
"ڤیتالی کلیچکو" سەرۆکی شارەوانی کیێڤ رایگەیاند، بەھۆی بۆردومانەکانی روسیاوە بەشێکی کێیڤی پایتەخت و چەندین شار و شارۆچکەی تر لە ئاو و کارەبا بێبەش بوون.
سەرۆکایەتی ئۆکراینیش رایگەیاند، روسیا ھێرشی چڕ دەکاتە سەر دامەزراوەکانی وزە و داوای لە دانیشتووان کرد لە پەناگە و حەشارگەکاندا بمێننەوە، تا ئەو کاتەی مەترسی نامبَنێت.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیاش بڵاویکردەوە، روسیا ھەزاران سەربازی یەدەگی لە ھێڵی پێشەوەی جەنگ لە ئۆکراین جێگیرکردووە.
رۆژی سێ شەممە دەنگدەرانی ئیسرائیل روو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن بۆ ھەڵبژاردنی ١٢٠ ئەندامی کنێست، لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە ئەوە پێنجەم ھەڵبژاردنە لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت و لە چوار ھەڵبژاردنی رابردوودا ھیچ ھێزێک نەیتوانیوە زۆرینەی کورسییەکان بباتەوە ، بە پێی راپرسییەکانیش، لەم ھەڵبژاردنەدا بەرەی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکی پارتی لیکۆد و رکابەرەکانیشی ناتوانن زۆرینە مسۆگەر بکەن و ھەریەکەکەیان ٦٠ کورسی کنێست بەدەستدەھێنێت.
لەوتەیەکیشدا ناتانیاھۆ ھەڕەشەی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی دیاریکردنی سنوری نێوان وڵاتەکەی و لوبنانی کرد، ئەگەر لە ھەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتن بەدەستبھێنێت .
وتیشی، چۆن مامەڵەی لەگەڵ رێککەوتنامەی ئۆسلۆ کردوە بەو جۆرەش مامەڵە لەگەڵ رێککەوتنەکەی لوبنان دەکات و رێککەوتنەکەی بە خۆبەدەستەوەدانێکی تر ناوبرد.
فەرمانگەی فریاکەوتنی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، لە ئاھەنگێکی ھاڵۆوین لە شاری سیۆلی پایتەخت، دەیان ھەزار کەس بەشداریان کردووە، ئەوەش بووەتە ھۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆوەیەکی زۆر، کە بەھۆیەوە لانی کەم ١٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی تریش بریندار بوون و ئامارەکانیش سات بە سات لە بەرزبوونەوەدان.
یۆن سوک سەرۆکی کۆریای باشوور، راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاویکردەوە و داوای لە تیمە پزیشکی و فریاگوزارییەکان کرد، بە ھانای بریندارەکانەوە بچن و نەخۆشخانەکانیش ھەموو ئامادەکارییەک بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی بریندارەکان بکەن.
لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی کردوە بەوەی، ئۆکراین بە بەشداری شارەزایانی بەڕیتانیا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ھێرشێکی لە دژی کەشتییەکانی دەڕیای ڕەش و کەشتییە مەدەنییەکان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامداوە کە بە ھۆکاری زامنکردنی ئاسایشی " ڕێڕەوی دانەوێڵە"، دادەنرێن.
ڕووسیا، ئۆکراین و تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە دوو بەڵگەنامەی پەیوەست بە کێشەی دابینکردنی خۆراک، و پێداویستیان بۆ بازاڕەکانی جیھان ئیمزاکردبوو لە ٢٢ی تەمموزی ڕابردوودا لە ئەستەنبوڵ.
بە پێی "ڕێککەوتنی دانەوێڵە"، ڕێککەوتنەک نەتەوە یەکگرتووەکان پابەند دەبێت بە لابردنی سنووردارکردنی جۆراوجۆر لەسەر ھەناردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ڕووسیا بۆ بازاڕەکانی جیھان.
ھاوکات بەشی یەکەمی ڕێککەوتنەکە بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە دیاریکراوە، کە لەلایەن ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ دەکرێن.
دوای ئەوەی چوار جار پەرلەمانی لوبنان سەرکەوتوو نەبوو لە دیاریکردنی سەرۆکێک بۆ وڵاتەکە کە تەنھا کاندید سەرۆکی ئێستا (میشال عون) بوو, بڕیارە ئەمڕۆ ناوبراو بە رەسمی دەستلەکار بکێشێتەوە و کۆشکی سەرۆکایەتی جێبھێڵێت.
بە وتەی چاودێرانی سیاسیش ئەو بڕیارەی (میشال عون) چارەسەری کێشەکانی لوبنان ناکات چونکە تا ئێستا پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەسەر کاندیدێکی تر رێکنەکەوتووە و ئەوەش وادەکات لوبنان بکەوێتە بۆشایی دەستوری و قەیرانەکانی زیاتر قوڵ ببنەوە.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و پاریسی فەڕەنسا و رۆمای ئیتاڵیا لەگەڵ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بە بەشداری ھەزاران کەس خۆپیشاندانی فراوان بۆ پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵات و ئێران بەڕێوەچوو، تیایدا کوردانی تاراوگە و ئێرانییەکان و چەند نەتەوەیەکی تر بەشدار بوون و بە رێپێوان و وتنەوەی دروشمی"ژن، ژیان، ئازادی" پاڵپشتییان دەربڕی و رەخنەیان لە حکومەتی ئێران گرت.
ماوەی ٤٤ رۆژە لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی دوێنێ سەردار سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ دوایین رۆژی ئاژاوەگێڕییە و داوای لە خۆپیشاندەران کرد بچنە ماڵە و شەقامەکان چۆڵ بکەن، بەڵام شەوی رابردوو لە چەندین شاری ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، خەڵک رژانەوە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد.
پێش بەجێھێشتنی کۆشکی سەرۆکایەتی عەون وتارێکی پێشکەش کردو رایگەیاند، ئەمرۆ ھەر تاکێکی لوبنانی بە تێکۆشەر دەبینم و ئێوە ھاورێمانین لە خۆشی و ناخۆشیدا.
راشیگەیاند، ئەمرۆ کۆتایی دەسەڵاتی منە بەڵام سەرەتایی دەستپێکردنی ھەنگاوێکی نوێیە بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو قەیرانانەی کە وڵاتی تێکەوتوە.
میشال عەون دوای شەش ساڵ لە حکومڕانی و بێ دۆزینەوەی کەسێک بۆ شوێنەکەی رۆژێک پێش تەواوبوونی ولایەتەکەی کۆشکی سەرۆکایەتی بەجێھێشت.
دەسەڵاتدارانی ھندستان بڵاویانکردەوە، پردێکی ھەڵواسراو لەسەر رووباری ماچۆ لە شاری مۆربی لە ویلایەتی گوجارات ھەرەسی ھێناوەو بەھۆیەوە دەیان گەشتیار و ھاووڵاتی کەوتوونەتە رووبارەکەوە و بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لانی کەم ٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو ١٠٠ی تریش برینداربوون.
میدیاکانی ھندستان بڵاویانکردەوە، زیاتر لە ٥٠٠ کەس لەسەر پردەکەوە کەوتوونەتە رووبارەکەو ھەوڵەکان بۆ رزگارکردنیان بەردەوامە.
ھاوکات نوسینگەی ناریندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی ھندستان بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی گوجاراتەوە کردووە و سەبارەت بە رووداوەکە قسەی لەگەڵ کردووەو داوای کردووە ھەڵمەتەکانی فریاگوزاری فراوان بکرێن.
ستیڤان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین کەلە ٢٢ی تەمووز بە چاودێری نەتەوەیەکگرتوەکان لە نێوان روسیا و ئۆکراین لە تورکیا ئیمزاکرا بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژ بووە و ئەگەر ھیچ لایەنێک لاری نەبێت دەکرێت تا ١٩ی کانونی یەکەم درێژ بکرێتەوە.
داواشی لە ھەموو لایەنەکان کرد، ھەموو ھەوڵێک بدەن بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین و جێبەجێکردنی تەواوی ھەردوو رێککەوتنەکە بەتایبەت لابردنی ئەو ئاستەنگییانەی ماون لەبەردەم ھەناردەی دانەوێڵە و پەینی کیمیایی روسیا.
ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاندووە، سووربوونی ئۆکراین لەسەر بە ئەندامبوون لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ کە لەگەڵ بەرژوەندییە ئەمنییەکانی روسیا ناگونجێت و ھەڵوەشاندنەوەی پلانی ئاشتی بۆ ناوچەی دۆنباس کە ڕێککەوتنی لەسەر کرابوون، دوو ھۆکاری سەرەکی ھەڵگیرسانی شەڕ بوو لە نێوان روسیا و ئۆکراین.
وتیشی، پێش سەرھەڵدانی شەڕ و دواتریش بەدەوام داوای گفتوگۆیان لە دەسەڵاتدارانی ئۆکراین کردووە بۆئەوەی بە رێگەی ئاشتی کێشەکانیان چارەسەر بکەن، بەڵام ھەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوو و کیێڤ بەردەوام گفتوگۆی رەتکردوەتەوە و سوور بووە لەسەر داواکاری و مەرجەکانی کە ھەموویان لە دژی روسیا و بەرژەوەندییەکانی بوون.
کۆلیبا لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حسین ئەمیر عەبدوڵاھەیان وەزیری دەرەوەی ئێران داوایکردوە، تاران بە زووترین کات ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا رابگرێت لەبەرئەوەی ئەو فڕۆکانە بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنی و بۆردومانکردنی ژێرخانی ئۆکراین بەکاردەھێنرێن.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەبارەی پەیوەندییەکەوە رایگەیاندووە، ھەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراین لە سەر بنەمای رەتکردنەوەی ناردنی چەک بۆ لایەنە ناکۆکەکان بونیادنراوە، ھاوکات ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەی بۆ روسیا رەتکردەوە و ئامادەیی تارانیشی پیشاندا بۆ کۆبوونەوەی ھاوبەشی سەربازی بۆ تاوتوێکردنی تۆمەتەکان.
لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی کردوە بەوەی، ئۆکراین بە بەشداری شارەزایانی بەڕیتانیا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ھێرشێکی لە دژی کەشتییەکانی دەڕیای ڕەش و کەشتییە مەدەنییەکان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامداوە کە بە ھۆکاری زامنکردنی ئاسایشی " ڕێڕەوی دانەوێڵە"، دادەنرێن.
ڕووسیا، ئۆکراین و تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە دوو بەڵگەنامەی پەیوەست بە کێشەی دابینکردنی خۆراک، و پێداویستیان بۆ بازاڕەکانی جیھان ئیمزاکردبوو لە ٢٢ی تەمموزی ڕابردوودا لە ئەستەنبوڵ.
بە پێی "ڕێککەوتنی دانەوێڵە"، ڕێککەوتنەک نەتەوە یەکگرتووەکان پابەند دەبێت بە لابردنی سنووردارکردنی جۆراوجۆر لەسەر ھەناردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ڕووسیا بۆ بازاڕەکانی جیھان.
ھاوکات بەشی یەکەمی ڕێککەوتنەکە بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکراین لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە دیاریکراوە، کە لەلایەن ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ دەکرێن.
"پوتن" لە وتەیەکیدا لە کۆڕبەندی "ڤاڵدای" ساڵانە رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا یارییەکی زۆر پیس و خوێناوی و مەترسیدار دەکەن و تۆمەتباری کردن بەوەی رێگریدەکەن لەوەی وڵاتێک سەربەخۆیی خۆی وەربگرێت.
وتیشی، ھەژموونی وڵاتانی رۆژئاوا بەسەر جیھاندا لە کۆتایی نزیک بووەتەوە، ئەوەش یەکێکە لە رووداوە گرنگەکانی جیھان.
"پوتن" ھۆشداریشیدا لەوەی جیھان لە بەرەیەکی مەترسیداردایە و رەنگە روبەڕووی چەندین رووداوی مەترسیدارتر و پێشبینینەکراو بێتەوە، لەئێستاشدا جیھان روبەڕووی مەترسیدارترین دەیە بووەتەوە لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە.
"پوتن" وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکای تۆمەتبارکرد بە ھەوڵدان بۆ وێرانکردنی روسیا، بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی بۆ ئەو قسەیەی نەخستەڕوو.