لە ئەوروپا خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی لە ھاووڵاتیانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٥٧٣
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و پاریسی فەڕەنسا و رۆمای ئیتاڵیا لەگەڵ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بە بەشداری ھەزاران کەس خۆپیشاندانی فراوان بۆ پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵات و ئێران بەڕێوەچوو، تیایدا کوردانی تاراوگە و ئێرانییەکان و چەند نەتەوەیەکی تر بەشدار بوون و بە رێپێوان و وتنەوەی دروشمی"ژن، ژیان، ئازادی" پاڵپشتییان دەربڕی و رەخنەیان لە حکومەتی ئێران گرت.
ماوەی ٤٤ رۆژە لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی دوێنێ سەردار سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ دوایین رۆژی ئاژاوەگێڕییە و داوای لە خۆپیشاندەران کرد بچنە ماڵە و شەقامەکان چۆڵ بکەن، بەڵام شەوی رابردوو لە چەندین شاری ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، خەڵک رژانەوە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد.