جیهان

سەرۆک وەزیرانی لوبنان داوا لە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی دەستبەجێ جەنگ لە دژی وڵاتەکەی رابگرێت.

نەجیب میقاتی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ وەستاندنی جەنگ و بۆردومانکردنی ھاوڵاتیانی مەدەنی و لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێی ئەو بابەتەیان کردووە.

دەشڵێت، پابەندن بە بڕیاری ١٧٠١ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەستاندنی جەنگ لە دژی لوبنان و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد فشار لە ئیسرائیل بکەن بۆ وەستاندنی جەنگ و داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد بڕیارێک بۆ وەستاندنی جەنگ لە زووترین کاتدا لە لوبنان بدات و ئامادەن سوپای لوبنان لە باشوری وڵاتەکە جێگیر بکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن ھێرشیانکردووەتە سەر ناوچەیەکی ئیسرائیل، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن ھێرشیانکردووەتە سەر شاری ئیلات لە ئیسرائیل. دەشڵێت، ئەو ھێرشە لە تۆڵەی بۆردومانکردنی غەززە و لوبنان بووە و بەردەوامیش دەبن لە بۆردومانکردنی ئیسرائیل.

ھاوکات، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەرگری ئاسمانی دوو درۆنی تێکشکاندووە کە ئاڕاستەی ئیسرائیل کرابوون و ئەو ھێرشە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ئاماژەی نەکردووە بەوەی کە ئەو درۆنانە لە کوێوە ئاڕاستە کراون.

ئەو ھێرشە لەکاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممە مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق رایگەیاند، بە درۆن دوو ھێرشیانکردووەتە سەر بەرزاییەکانی جۆلان لە ئیسرائیل.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زریانی میلتۆن گەیشتە ویلایەتی فلۆریدا، کە زریانێکی زۆر بەھێز و مەترسیدارە، جۆ بایدنیش ھۆشداری داوەتە دانیشتووانی ئەو ویلایەتە کە روبەڕووی خراپترین زریان دەبنەوە لە ماوەی سەدەیەکدا.

بەپێی ناوەندی ئەمریکی بۆ زریانەکان، ئەو زریانە بایەکی بەھێز و بارانی لەگەڵدایە و خێرایی باکەی گەیشتووەتە ٢٧٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا. ئەمریکییەکانیش ئامادەکارییانکردووە و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانیان داپۆشیوە، درەخت سەر شەقامەکانیش خوار بوونەتەوە و دوکان و شوێنە گشتییەکانیش داخراون.

ھاوکات جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ھۆشداری دایە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی فلۆریدا کە مەترسییان لەسەرە و رایگەیاند، روبەڕووی خراپترین زریان دەبنەوە لە ماوەی سەدەیەکدا. 

زریانی میلتۆن کوبا و نیمچە دورگەی "یوکاتان"ی لە مەکسیک گرتەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە و تەنھا زیانی ماددی ھەبوو. 

پێش زریانی میلتۆن، زریانی ھێلین ویلایەتی فلۆریدای گرتەوە، کە بەھۆیەوە دەیان کەس گیانیانلەدەستدا و زیانیان بەرکەوت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا پلانی ھێرشکردنە سەر ئێران تاوتوێ بکەن.

پێگەی ئێکسیۆس لە زاری سێ لێپرسراوی ئەمریکییەوە رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بایدن و ناتانیاھۆ پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن و ئەگەر و پێشنیارەکان سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر ئێران لە وەڵامی ئەو ھێرشانەی کردویەتییە سەر ئیسرائیل، باس بکەن. 

ئەو پێگەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە، پێشبینی دەکرێت وەڵامەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گەورە بێت و بۆردوومان بۆ سەر ئامانجی سەربازی و ھێرشی نھێنی ھاوشێوەی ھێرشکردنە سەر ئیسماعیل ھەنیە ، لەخۆبگرێت.

لای خۆشیەوە، پاتریک رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلی ھەماھەنگی دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی ئێران، بەڵام جەختیش دەکەنەوە لەوەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ئاڵۆزی زیاتر بەدوور بگرن و دەڵێن دیبلۆماسیەت چارەسەری ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانە. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناتانیاھۆ ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، وڵاتەکەی روبەروی گەورەترین ھێرش بوەتەوە لە مێژوودا و ھیچ وڵاتێک ئەوە قبوڵ ناکات، بۆیە مافی خۆیانە بەرگری لە خۆیان بکەن و جەختیشیکردوەتەوە لەوەی وەڵامی توندیان بۆ ھێرشەکەی ئێران دەبێت، راشیگەیاندووە، ھەموو ئەو ھێرشانەی لە غەززە و لوبنان و یەمەن و سوریا و عیراقەوە ئەنجام دەدرێن، ئێرانی لە پشت بۆیە ئیسرائیل سنوری بۆ دادەنێت.

لەلایەکی تریشەوە، دوای ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا داوایکرد ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل رابگیرێت، ناتانیاھۆ داواکەی ماکرۆنی بە شەرمەزاری ناوبرد .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، وردەکاری نوێی لەبارەی تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی حزبوڵای ئاشکراکردووە و بە پشتبەستن بە سەرچاوە ھەواڵگرییەکانی ئیسرائیل دەڵێت، ماوەیەکی زۆر حزبوڵا بەدوای جێگرەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی پەیوەندیدا گەڕاوە، لەو چوارچێوەیەشدا مۆساد توانیویەتی دیزاینی چەند ئامێرێک بکات و لە ساڵی ٢٠١٥ دا ئامێری واکی تۆکی بباتە لوبنان بۆ دەستڕاگەیشتنی تەواوی پەیوەندییەکانی حزبوڵا.

سەرچاوەکان دەڵێن، بەدرێژایی ٩ ساڵ ئیسرائیل چاودێری پەیوەندییەکانی حزبوڵای کردووەو دواتر بژاردەی گۆڕینی ئامێرەکانی پەیوەندی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە ھەر قەیرانێکدا بتوانێت دەستی پێیان بگات.

ئاماژە بەوەشکراوە، مۆساد توانیویەتی پێش حزبوڵا دەستی بەو ئەو ئامێرانە بگات لەرێی کۆمپانیا تایوانیەکەوە لەساڵی ٢٠٢٣ و مادەی تەقینەوەی تێدا چاندوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باڵای حزبوڵای لوبنان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری پارتەکەو کاندیدی بەھێز بۆ جێگرەوەی نەسروڵا پچڕاوە.

ھاوکات سەرچاوەیەکی باڵای حزبوڵا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بۆردومانەکە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی رێگری کردووە لە گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری بۆسەر ئەو ناوچەیەی کە سەفیەدینی تێدا کراوەتە ئامانج.
سەرچاوەیەکی تری ناو حزبوڵاش باسی لەوەکردووە، تا ئێستا نازانن سەفیەدین لەو شوێنەدا بووە یان کێی لەگەڵدا بووە، بەڵام ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ناوبراودا پچڕاوە.

سوپای ئیسرائیل بەیانی رۆژی ھەینی رایگەیاند بارەگای ھەواڵگری ناوەندی حزبوڵایان لە باشووری کردووەتە ئامانج، بەپێی سەرچاوە ئەمنیەکانی لوبنانیش، لەو بۆردومانەدا زیاتر لە ٧٠ تۆن تەقەمەنی تێدا بەکارھاتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشێکی گروپە چەکدارەکانی عیراق بە درۆن بۆ سەر سەربازگەیەکی سوپای ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان، کە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی رابردوو ئەنجامیداوە، دوو سەربازیان کوژراون و ٢٣ـی دیکەش بریندار بوون. 

ھاوکات، رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوتی ئیسرائیلی رایگەیاندووە، گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی بەرزاییەکانی جۆلانی لە ئەستۆگرتووە.

سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنی سەربازی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا لە لوبنان، ٢٥٠ چەکداری حزبوڵا کوژراون، کە لەنێویاندا ٢٠ فەرماندەی سەربازی گەورە ھەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل کۆبونەوەیەکی باڵای حزبوڵای لە باشووری لوبنان کردە ئامانج و یەکێک لە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەش، ھاشم سەفیەدینی پاڵێوراوە بۆ جێگرەوەی حەسەن نەسروڵا و تائێستاش چارەنووسی نادیارە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەناڵی ١٣ـی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کابینەی جەنگی ئیسرائیل بڕیاریداوە وەڵامی ھێرشە مووشەکییەکەی رۆژی ١ـی ئەم مانگەی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب بداتەوە.

ھەروەھا، رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ناتانیاھۆ زنجیرەیەک کۆبوونەوەی راوێژکاری لەگەڵ وەزیرەکانی ئەنجامدەدات.

ھاوکات، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە گفتوگۆدان لەبارەی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی ئێران، راشیگەیاند، لەئێستادا تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەکەن.

سەرۆکی ئەمریکا جەختیلەوەشکردەوە، پێویستە ئیسرائیل لە وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی ئێراندا، دامەزراوە ئەتۆمی و نەوتییەکانی ئەو وڵاتە نەکاتە ئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەگوێرەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێران بەرگری لەخۆیکردووە و ھێرشەکەیان کۆتاییھاتووە، ئەگەر ئیسرائیل کاردانەوەی نەبێت، بەڵام ئەگەر کاردانەوەی ھەبێت وەڵامی توندیان دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت، ھاوپەیمانانی ئیسرائیل ئێستا بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لەسەر شانە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاژاوەگێڕانی تەلئەبیب.

وتیشی، بۆ ئەوەی ئاگربەستی غەززە بکرێت، ماوەی دوو مانگە دانیان بەخۆیاندا گرتووە و ھێرشیان نەکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد باقری سەرۆكی ئەرکانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران، لەدوای هێرشە مووشەكیەكەی وڵاتەكەی بۆ سەر ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، وڵاتەكەی توانای ئەوەی هەبوو سەرجەم ژێرخانی ئابوری ئەو وڵاتە بكاتە ئامانج، بەڵام تەنها ئامانجە سەربازیەكانی ئیسرائیلیان كردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەگەری هەر كاردانەوەیەك یاخود بە ئامانگجرتنی هەر پێگەیەكی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ناوچەكە، ئەوا وڵاتەكەی ئەمجارە بە هێرشێكی قورستر هەموو ژێرخانی ئابوری ئیسرائیل لە ناودەبات.

باقری راشیگەیاند، بە ٢٠٠ موشەكی بالیستی بەناوی فەتاح كە یەكەمینجارە وڵاتەكەی بەكاریدەهێنێت هێرشیانكردووەتە سەر ئیسرائیل، وتیشی، ٩٠٪ موشەكانیشیان بەسەرکەوتووی ئامانجەكانی لەناو خاكی ئیسرائیل پێكاوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حزبوڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوەداوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەكدارەكانیان بەرپەرچی هێرشێكی  هێزێكی پیادەی ئیسرائیلیان داوەتەوە كە هەوڵیداوە بچێتە ناو شارۆچكەی عەدیسەی سەربە پارێزگای نەبتییە باشوری لوبنان.


ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی بەرپەرچدانەوەكەدا، روبەڕوبوونەوە و پێكدادان لەنێوان چەكدارانی حزبوڵا و هێزەكەی سوپای ئیسرائیل ڕوویداوە.


باسی لەوەشكردووە، لە میانی پێكدادانەكەدا، زیانیان بە هێزەكەی ئیسرائیل گەیاندووە، هەروەها ناچاری كردوون پاشەكشە بكات.


هاوكات سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكەم سەربازی سوپاكەیان لەكاتی روبەرووبوونەوەی چەكدارانی حزبوڵا كوژراوە.


ئەوەش بۆ یەكەمجارە لەباشوری لوبنان روبەڕوبوونەوە لەنێوان حزبوڵا و سوپای ئیسرائیل ڕووبدات، ئەوەش لەدوای ئەوەی كە رۆژی سێشەممە ئیسرائیل دەستپێكردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر باشوری لوبنان ڕاگەیاند.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای فلای دوبەی رایگەیاند، بەھۆی مەترسییەکانی فراوانبوونی جەنگ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گەشتەکانی ئەمڕۆ و سبەینێی بۆ ئوردن و عیراق و ئیسرائیل و ئێران ھەڵوەشاندەوە، بە تایبەت کە کایەتی ئاسمانی زۆرێک لە وڵاتان داخراون.

ھاوکات کۆمپانیای گەشتیاری جەزائیر گەشتەکانی بۆ لوبنان تا کاتێکی نادیار راگرتووە، ھەروەھا ئێر باڵتیک لە لاتیڤیا گەشتی ھاتن و چوونی بۆ تەلئەبیب راگرتووە.

راگرتنی گەشتەکان بەھۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت کە شەوی رابردوو ئێران بە سەدان مووشەک ھێرشیکردە سەر ئیسرائیل.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی دانیمارک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو تەقینەوە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە کۆپنھانگن روویانداوە و ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن. راشیگەیاند، تەقینەوەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. 

لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی بەرگری دانیمارک رایگەیاند، سوپای وڵاتەکە دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ ھاوکاریکردنی ھێزەکانی پۆلیس لە پاراستنی ناوچەکانی سەر بە ئیسرائل و جولەکە لە کۆپنھانگن. 
بەھۆی خۆپیشاندانەکانیشەوە بۆ پشتیوانیکردن لە کەرتی غەززە، فشارەکان لەسەر پۆلیسی دانیمارک زیاتر بوون. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی لوبنان، لە 24 سەعاتدا ٩٥ كەس كوژراون و ١٧٢ كەسیش برینداربوون.

نەجیب میقاتی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری لوبنانیش لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، وڵاتەكەی روبەروی یەكێك لە مەترسیدارترین وێزگەكان دەبێتەوە لە مێژوویدا و ئاشكراشیكردووە بەهۆی ئەو جەنگە وێرانكەرەی ئیسرائیل هەڵیگیرساندوە تائێستا یەك ملیۆن لوبنانی ئاوارە بوون.

نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتوەكانیش رایانگەیاندووە، لەنێو ئاوارەكانی لوبناندا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار منداڵ هەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پنتاگۆن لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئۆستن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ یوئاف گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەنجامداوە و پێی راگەیاندووە، ئەمریكا پشتگیری لە ئیسرائیل دەكات و تەلئەبیب مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بكات، هەروەها پشتگیری واشنتۆنی بۆ گرنگیی هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی حزبوڵا بەدرێژایی سنورەكان دووپاتكردووەتەوە بۆ ئەوەی گرەنتی ئەوەبكرێت كە چەكدارەكانی حزبوڵا ناتوانن هێرش ئەنجامبدەن.

ئۆستن راشیگەیاندووە، ئەمریكا لە رەوشێكی باشدایە بۆ ئەوەی بەرگری لە سەربازەكانی و هاوبەش و هاوپەیمانەكانی بكات لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی ئێران و ئەو گرووپە چەكدارانەی سەر بە ئێرانن، هۆشداریشداوەتە تاران لەو سزایانەی روبەروی دەبێتەوە ئەگەر بڕیار بدات هێرشی راستەوخۆ دژی ئیسرائیل ئەنجام بدات.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1234...413