ئەمریكا داوا لە گرینلاند دەكات پەیوەندییەكانی لەگەڵ دانیمارك بپچڕێنێت
هەساو ئەمیر
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٥
ئەمریكا داوا لە گرینلاند دەكات پەیوەندییەكانی لەگەڵ دانیمارك بپچڕینێت و ببێتە هاوبەشی ئەمریكا.
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە سەردانێكدا بۆ بنكەیەكەی ئاسمانی ئەمریكا لە باكوری دوورگەی گرینلاند رایگەیاند، كۆپنهاگن خەمسارد بووە لە ئاست كەرتی وەبەرهێنان لە گرینلاند و وەكو پێویست ئاسایشی دورگەكەی نەپاراستووە.
ڤانس لە سەردانەكەی شان بە شانی مایك واڵتز راوێژكاری ئاساییشی نیشتمانی ئەمریكا و كریس رایت وەزیری وزەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، تاكە وڵات كە بتوانێت رێز لە سەروەری و ئاسایشی گرینلاند بگرێت ئەمریكایە.
وتیشی لە پلانیاندا نیە راستەوخۆ سەربازی زیاتر رەوانەی دوورگەكە بكەن بەڵام ژمارەی كەشتیە دەریایی و كەشتی سەهۆڵشكێنە سەربازییكانیان زیاتر دەكەن.
لە سەرەتای دەستبەكاربوونیەوە، دۆناڵد ترەمپ بەڕوونی خواستی ئەمریكای بۆ بەدەستهێنانی گرینلاند دەربڕیوە و رایگەیاندووە هەرچۆن بووە دەبێت گرینلاند ببێتە بەشێك لە ئەمریكا.