وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی هەڕەشەكانەوە پەیامێكی ئاراستەی ئەمریكا كرد
ئاکام
٣١ی ئازاری ٢٠٢٥
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت ئەمریكایان ئاگاداركردوەتەوە لە هەر هێرشێك بكرێتەسەر تاران و زۆر بە توندی وەڵامی دەدەنەوە.
عیسا كاملی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری ئەمریكا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە لە بارەی كارەكانی ئیسرائیل لە ناوچەكە و كوژرانی هاووڵاتیان، باڵیۆزی سویسرای لە تاران بانگهێشتكردووە و یاداشتێكی ناڕەزایی رادەست كردووە.
وتیشی، لە یاداشتەكەدا زۆر بە روونی ئاماژە بەوەكراوە هەر هەڕەشەیەك یاخود هێرشێك بكرێتە سەر ئێران، بە توندی و بێ دواكەوتن وەڵامی دەدەنەوە.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری ئەمریكا راشیگەیاند، بە باڵیۆزی سویسرایان وتووە بە زووترین كات ئەو پەیامە بە ئەمریكا بگەیەنێت.