جیهان

ئاژانسی میزانی، سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاویکردەوە، بە ئامانجی وەستانی بەرەنگاربوونەوەی یاسای باڵاپۆشی، کامێرای چاودێریی لە شەقام و شوێنە گشتییەکان جێگیر دەکەن، بۆ تۆمارکردنی دیمەنی ئەو کچ و ژنانەی، پابەندنی یاسای باڵاپۆشی نابن.

ھەروەھا پۆلیسی ئێران رایگەیاند، ئەو ژنانەی پابەندنی یاسای باڵاپۆشی نابن، رووبەڕووی سزا دەبنەوە.

ئەو رێکارەی دەسەڵاتی ئێران لەکاتێکدایە، پێش دوو مانگ نوسینگەی داواکاری گشتیی ئێران، فەرمانێکی ئاڕاستەی پۆلیسی وڵاتەکەی کرد و داوای دەستگیرکردنی ئەو ژنانەی کرد، کە پابەندی یاسای باڵاپۆشی نابن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان "فاو" رایگەیاند، نرخی خۆراک لە جیھاندا کە ھێشتا بە بەرز دادەنرێت، بۆ دوانزەیەمین مانگ لەسەر یەک دابەزی، بەڕێژەی ٢٠.٥٪ بۆ مانگی ئادار، بە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو، کە جەنگی ئۆکراین لە لوتکەدا بوو. 

رێکخراوی فاو راشیگەیاند، بەردەستی ھەموو پێداویستییەکان و کەمبوونەوەی خواست لەسەر ھاوردە و درێژکردنەوەی دەستپێشخەری سەبارەت بە دانەوێڵە لە دەریای رەش، ھۆکارن بۆ دابەزینی نرخی خۆراک، بەڵام ھێشتا نرخەکان بارگرانین بۆ ئەو وڵاتانەی ئابورییەکانیان باش نییە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەپۆلێکی بەفربارین ھەرێمی کیبیک و ئۆنتاریۆی لە کەنەدا گرتەوە، کە باران بارین و بایەکی بەھێزی لەگەڵدا بوو، بەھۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و چەندین درەختی گەورە کەروتوون و کارەبای زیاتر لە یەک ملیۆن کەسیش پچڕاوە. 

بەپێی ئامارەکان، لە ھەرێمی کیبیک کارەبا لە نزیکەی یەک ملیۆن ماڵ و و لە ھەرێمی ئۆنتاریۆ نزیکەی ١١٠ ھەزار ماڵ بێ کارەبا بوون.  

ئەو دوو ھەرێمەی کەنەدا کە شەپۆلی بەفربارین گرتوویەتیەوە، زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی کەنەدا پێکدەھێنن کە ژمارەیان نزیکەی ٣٩ ملیۆن کەس دەبێت. 

جاستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەداش پێشنیاری پێشکەش کردنی ھاوکاری کردووە بۆ ھەر کەسێک، کە پێویستی بێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی بەھاناوەچوونی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەھۆی پارچەی مووشەکەکانەوە گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ برینداربووە و  دوو ژنی تریش لەکاتی ھەڵھاتن و گەڕان بەدوای پەناگەدا برینداربوون.

ھاوکات حکومەتی ئیسرائیل حزبوڵای لوبنانی تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی ھێرشەکە و ھێزی ئاسمانی وڵاتەکەی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانیش بواری ئاسمانی لە حەیفاوە تا سنوری لوبنان لەبەردەم گەشتی فڕۆکە مەدەنییەکاندا داخست.

تەلەفزیۆنی لوبنان بڵاویکردەوە، تۆپھاوێژەکانی ئیسرائیلی بەتۆپی قورس تۆپبارانی شارۆچکەکانی قەلیلە و مەعلیەی سەر بە قەزای سور لە باشوری لوبنان کردووە.

ھێرشە مووشەکییەکە لە دوای پشێوییەکانی مزگەوتی ئەقسا دێت کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە پەلاماری نوێژخوێنان دراو دەیان نوێژخوێن بریندارکران و نزیکەی ٤٠٠ی تریش دەستگیرکران.

ھاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵای لوبنان رایگەیاند، ھەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ پەلاماردانی مزگەوتی ئەقسا ناوچەکە دەسوتێنێت و ئەقسا تەنھا نییە و ملیۆنان موسوڵمان پشتیوانی دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی ئێران ئێرنا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەمیر حسێن عەبدوڵاھیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە پەکینی پایتەختی چین کۆبوونەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکەش جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی مانگی رابردووی نێوان ھەردوو وڵات بووە.

بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان ئێران و سعودیە پێویستە لە ماوەی دوو مانگدا پەیوەندییە سیاسییەکان ئاسایی بکرێنەوە و باڵیۆزی ھەردوو وڵات بچنەوە تاران و ریاز، لە ھەنگاوی داھاتووشدا رێککەوتنەکانی پێشووتری نێوان ئێران و سعودیە کارا دەکرێنەوە.

لە رێککەوتنامەکەی نێوان تاران و ریازدا ھاتووە، دەبێت ھەردوو وڵات رێز لە سەروەری یەکتری بگرن و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی یەکتردا نەکەن، ھەروەھا رێککەوتنەکانی پێشووتریان لە بوارەکانی ئەمنی، بازرگانی، ئابوری، وەبەرھێنان و کاری پێکەوەییدا کارا دەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ناوەندی کۆریا بڵاویکردەوە، کۆریای باکور ئەمریکا و کۆریای باشوری تۆمەتبار کردووە بە پەسەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان تا ئاستی لێواری جەنگی ئەتۆمی، ئەوەش بەھۆی ئەو مانۆڕە سەربازییە ھاوبەشەی کە ھەردوو وڵات لە نزیک نیمچە دوورگەی کۆریا بە بەکارھێنانی فڕۆکەی ستراتیژی و ھاوەنی  ئەنجامی دەدەن.

داواشی کردووە کۆمەڵی نێودەوڵەتی ئەو ھەورە رەشە ئەتۆمییەی کە باڵی بەسەر نیمچە دوورگەی کۆریا کێشاوە، بەزووترین کات لاببەن. 

لێپرسراوانی کۆریای باشور و ئەمریکا لەسەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٢ەوە ھۆشداری دەدەن لەوەی کۆریای باکور رەنگە تاقیکردنەوەی حەوتەمی ئەتۆمی ئەنجام بدات، بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسییەش ھەردوو وڵات کار دەکەن لەسەر پتەوکردنی توانا سەربازییەکانیان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە رایگەیاند، دۆسیەی داخستنی پارتەکەیان بە پاساوی سیاسی کراوەتەوە و بە دەستوەردانی سیاسییش بەڕێوەدەچێت و داواکارییەکانیان بۆ دواخستنی دۆسیەی داخستنی پارتەکەیان بۆ دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا، بە پاساوی جیاجیا لەلایەن دادگای دەستوورییەوە رەتکراوەتەوە.

ھەدەپە راشیگەیاند، لەبەرامبەر رەتکردنەوەی داواکارییەکانیان، پارتەکەیان بەشداری لە دانیشتنی مافی بەرگریی لەخۆکردنی زارەکی ناکات، کە بڕیاروایە رۆژی ١١ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

رۆژی ٢٢ی مانگی رابردوو، دادگای دەستووریی تورکیا، داواکاری ھەدەپەی بۆ دواخستنی دۆسیەی داخستنی پارتەکە بۆ دوای ھەڵبژاردنەکانی ١٤ی مانگی ئایار رەتکردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤێدانت پاتێل، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن، لەسەر ھەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیا _وە.

ڤێدانت پاتێل، رێککەوتنەکەی بە ئەنجامی ھەوڵی سەرکردەکانی عێراق بۆ پێشخستنی بەرژەوەندی و پێویستییەکانی ھاووڵاتیان ناوبرد.

رۆژی سێشەممە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق، لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە رێککەوتن

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران و سعودیە، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی دیبلۆماسییەوە بڵاویانکردووەتەوە، "فەیسەڵ بن فەرحان" وەزیری دەرەوەی سعودیە و "حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان" وەزیری دەرەوەی ئێران، رۆژی پێنجشەممە لە "بەیجینگ" کۆدەبنەوە. 

ئەو کۆبوونەوەیەش لەچوارچێوەی ھەوڵەکانە بۆ کاراکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە، کە مانگی رابردوو راگەیەندرا. ھەروەھا کردنەوەی کونسوڵخانەکانیش تاوتوێ دەکرێن. 

ئەو کۆبوونەوەیە لە بەیجینگ، دوای سێ پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و ئێران دێت، کە تێیدا تاوتوێی ھەنگاوەکانی داھاتوویی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کردووە. 

بە نێوەندگیری چین، ئێران و سعودیە رێککەوتنیان کرد لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کە ماوەی حەوت ساڵە پچڕا بوو، لە ١٠ی ئاداری رابردووشدا ھەردوو وڵات رایانگەیاند، رێککەوتنەکە لە ماوەی ٦٠ رۆژدا جێبەجێدەکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ چەند سەعاتێک دوای چوونی بۆ بەردەم دادگای تاوانەکانی مانھاتن لە نیویۆرک، لە ھاوینەھەواری مارالاگۆ لە ویلایەتی فلۆریدا قسەی بۆ لایەنگرانی کرد و رایگەیاند، لە ھەموو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە بێتاوانە و ھەرگیز بە بیریدا نەھاتووە شتێکی لەو جۆرە لە ئەمریکا رووبدات. وتیشی، تەنھا تاوانێک ئەنجامی دابێت ئەوە بووە بێ ترس، روبەروی ئەو کەسانە بووەتەوە کە ھەوڵی وێرانکردنی نەتەوەکەیان داوە.

ترەمپ رەخنەشی لە ئەلڤین براگ داواکاری گشتی نیویۆرک گرت، کە تۆمەتی تاوانکاری روبەروکردووەتەوە و پێیوابوو لەلایەن دیموکراتەکانەوە دووچاری لێکۆڵینەوەی ساختە ھاتووە.

ترەمپ دوای تۆمەتبارکردنی بە پێدانی بەرتیل بە ئەکتەرێکی فیلمە پۆڕنەکان، رۆژی سێشەممە لە بەردەم دادگای تاوانەکانی مانھاتن لە نیویۆرک ئامادەبوو، دواتریش بەبێ ھیچ مەرج و چاودێرییەکی دادوەری دادگاکەی جێھێشت و سەرجەم تۆمەتەکانیشی رەتکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی ھاوکاری سەربازی بە ئۆکراین لەپێناو پڕکردنەوەی پێداویستییە ھەنوکەییەکانی لە گۆڕەپانی جەنگ  و ھاوکارییە ئەمنییە دوورخایەنەکان.

وتیشی، وڵاتەکەی بڕیاریداوە بە بەھای دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری دیکە ھاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکراین بکات کە ھاوکارییەکانیش خۆی دەبینێتەوە لە مووشەکی ( ھیمارس) و کەرەستەی سەربازی سیستمەکانی بەرگری ( پاتریۆت و ناسامس) و مووشەکی دژە قەڵغان.

لەلایەکی ترەوە، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا سەبارەت بە دواین پێشھاتەکانی جەنگ لە ئۆکراین رایگەیاند، روبەروبوونەوەکان لە قۆناغێکی گرنگدایە و شەڕ لە رۆژھەڵات بەردەوامە، بەڵام ھیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە کۆنترۆڵکردنی خاکی ئۆکراین بەمدواییانە رووینەداوە و سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگریی بە رێژەیی جێگیرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی خامنەیی، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی لە تاران رایگەیاند، زۆرێک لەوانەی باڵاپۆشن نین درک بە ھاندان و رێکخستنەکانی دوژمن و دەزگا سیخوڕییەکان ناکەن و ئەگەر بزانن کێن ئەوانەی لە پشت بەرەنگاربوونەوەی سەرپۆشکردن و باڵاپۆشییەوەن، ئەو کارە ناکەن، جەختی لەوەشکردەوە، باڵاپۆشی پابەندبوونێکی ئایینی و یاساییە، نەک بڕیارێکی حکومی، بۆیە پێشێلکردنی ھەم لەبواری ئاینییەوە و ھەمیش لە بواری سیاسییەوە، کارێکی حەرامە.

رێبەری ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، دوژمنانیان پیلانگێڕیان بەرامبەر وڵاتەکەی ئەنجامداوە بۆیە دەبێت ئەوانیش بە پلان کار بکەن و نابێت رێگە بە کاری نایاسایی بدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە کۆمەڵگەی ئەمیرولمۆئمنینی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەھان نزیکبووەتەوە و بەنیازبووە ھێرش بکاتەسەر ناوەندەکە، بەڵام لەلایەن سیستمی بەگری ناوەندەکە بەرپەرچی ھێرشەکە دراوەتەوە و فڕۆکەکە کەوتووەتەخوارەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی نەبووە و پوچەڵکراوەتەوە.

پێشتر و ٩ی کانونی دووەمی ئەمساڵیش سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیانکردە سەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەھان، دواتر وەزارەتی بەرگری ئێران رایگەیاند، ھێرشێکی زیانێکی ماددی کەمی ھەبووە و ھەر سێ فڕۆکەکەشیان خستووەتەخوارەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سوریا، لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ئاشکرایکرد، سەعات ٢:١٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل بە مووشەک چەند پێگەیەکی لە دەوروبەری دیمەشق و ناوچەکانی باشوور بۆردومانکردووە و بەھۆیەوە دوو ھاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.

راشیگەیاند، ھێرشەکە زیانی ماددیشی لێکەوتووەوە، بەڵام سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا وەڵامی ھێرشەکەی داوەتەوە و ژمارەیەک مووشەکی خستووەتە خوارەوە.

تەنھا لە ماوەی ھەفتەیەکدا ئیسرائیل، چوار ھێرشی مووشەکی کردووەتە سەر سوریا، رۆژی دووی ئەم مانگەش بەھۆی ھێرشێکی دیکەی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە شاری حەمسی سوریا، پێنج چەکدار بریندار بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو سەرکردەیەی داعش ناوی "خالید ئەحمەد جبوری"یە و لێپرسراوی پلاندانانی ھێرشەکانی گروپی تیرۆریستی داعش بوە لە ئەوروپا و کاریکردووە بۆ بەرەوپێشبردنی پێکھاتە و پلانەکانی گروپەکە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئۆپراسیۆنەکەیاندا ھیچ ھاووڵاتییەکی مەدەنی نەکوژراوە و بریندارنەبووە، بەڵام ھێشتا تیرۆریستانی داعش ھەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە و دەتوانن ئۆپراسیۆن ئەنجامبدەن و دەشیانەوێت پەمارەکانیان ببەنە دەرەوەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.

جەختیشیکردەوە لەوەی، ئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق بۆ لەناوبردنی تەواوەتی تیرۆریستانی داعش بەردەوام دەبێت. 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لەنێوان شارەکانی لیدن و لاھای لە رۆژئاوای ھوڵندا، شەمەندەفەرێکی نەفەرھەڵگر بە ٥٠ سەرنشینەوە لە رێڕەوی خۆی لایداوە و بەپێی ئامارە سەرتاییەکان کەسێک گیانی لەدەستداوە و ٣٠ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە دوای ئەوە روویداوە کە شەمەندەفەرەکە خۆی کێشاوە بە ئامێرێکەی بەرزکەروەدا و دوای رووداوەکەش سەرجەم ھێڵەکانی گواستنەوەی شەمەندەفەر لە نێوان لیدن و لاھای راگیراون. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...155156157158159...418