کۆریای باکور: مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا ناوچەکە لە لێواری جەنگی ئەتۆمی نزیکدەکاتەوە
لاڤە
٦ی نیسانی ٢٠٢٣
٧٠٩
ئاژانسی ھەواڵی ناوەندی کۆریا بڵاویکردەوە، کۆریای باکور ئەمریکا و کۆریای باشوری تۆمەتبار کردووە بە پەسەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان تا ئاستی لێواری جەنگی ئەتۆمی، ئەوەش بەھۆی ئەو مانۆڕە سەربازییە ھاوبەشەی کە ھەردوو وڵات لە نزیک نیمچە دوورگەی کۆریا بە بەکارھێنانی فڕۆکەی ستراتیژی و ھاوەنی ئەنجامی دەدەن.
داواشی کردووە کۆمەڵی نێودەوڵەتی ئەو ھەورە رەشە ئەتۆمییەی کە باڵی بەسەر نیمچە دوورگەی کۆریا کێشاوە، بەزووترین کات لاببەن.
لێپرسراوانی کۆریای باشور و ئەمریکا لەسەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٢ەوە ھۆشداری دەدەن لەوەی کۆریای باکور رەنگە تاقیکردنەوەی حەوتەمی ئەتۆمی ئەنجام بدات، بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسییەش ھەردوو وڵات کار دەکەن لەسەر پتەوکردنی توانا سەربازییەکانیان.