حزبوڵای لوبنان هێرشی موشەكی كردە سەر شارۆچكەیەكی ناوەڕاستی ئیسرائیل و بەهۆیەوە ١٩ كەس برینداربوون.


دەستەی پەخشی ئیسرائیل لە زاری پۆلیسی ئەو وڵاتەوە گواستییەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ حزبوڵا بە موشەك هێرشی كردوەتەسەر شارۆچكەی تیرە كە كەوتوەتە ناوەڕاستی ئیسرائیل.


دەشڵێت، زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە بەهۆی ئاڕاستەكردنی ژمارەیەك موشەك لە لوبنانەوە بۆ ئیسرائیل، بەڵام سێ لە موشەكەكان سیستمی بەرگری ئاسمانیان تێپەڕاندووە و چەند باڵەخانەیەكیان پێكاوە و بەهۆیەوە و ١٩  كەس برینداربوون.


ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر یواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندبوو كۆگاكانی چەكی حزبوڵا تەنیا ٢٠٪ی ماوە و ئێران ئەوە دەزانێت كە حزبوڵا توانای ئەوەی نییە لە كاتی هێرشكردنەسەری بەرگری بكات.